- سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى فه‌ره‌نسا : له سه‌دا سه‌د كۆتاى 2012 له ئه‌فغانستان ده‌كشێینه‌وه .
- رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خوینده‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ویسامى كۆمارى پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد ، ئه‌زانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یه‌كێتى ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كار به‌ده‌سته كورده‌كانى كركوك
- عه‌لى باپیر : به خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر په‌ست و نیگه‌رانم و ئیدانه‌ى ده‌كه‌م .
- كڕێكار له زیندانه‌وه له باره‌ى رووداوه‌كانى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى راى گشتى كوردستان ده‌كات
- شێخى ئه‌زهه‌ر : ئێران به خراپى وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
هیوا له‌ناو كاره‌ساته‌وه
یه‌كێك له‌وشتانه‌ی پاداشتیان لای خوا گه‌وره‌یه، ئارامی و خۆگرییه له‌كاتی به‌ڵاو نهخوشیدا.. پێم خۆشه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌وه بنووسم پێش ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان باس بكه‌م..و بڕۆینه ناو چیرۆكه‌كه‌وه..
كافر و موسوڵمان باوه‌ڕدار و بێ باوه‌ڕ هه‌ردوو تووشی به‌ڵاو ناخۆشی ده‌بن، هه‌ردوویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ رزگاربوون له‌و به‌ڵاو ناخۆشییه‌ی تووشیان هاتووه .. ئه‌دی گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه؟.. ئه‌گه‌ر به‌ڵاكه نه‌ڕۆیشت و كۆتایی نه‌هات؟ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه نه‌خؤشی شێر په‌نجه‌و له‌و جۆرانه بوو كه تا ئێستاش چاره‌سه‌ری نه‌دۆزراوه‌ته‌وه؟ ئالێره‌دا ده‌وری باوڕ و بێ باوه‌ڕی دیاری ده‌دات..
ئه‌وه‌ی كه بێ باوه‌ڕه چ شتێك هه‌یه ئه‌و به‌ڵاو نه‌خۆشی و ناخۆشییه‌ی له‌سه‌ر سووك بكات؟ چی هه‌یه خۆی پێ دڵخۆش بكات؟!
به‌ڵام ئیماندارهكه پێی ده‌گوترێ: قورئان مژده‌ت ده‌داتێ كه ئه‌وانه‌ی خۆگرن و له‌كاتی لێقه‌ومانا ناڕوخێن و وره به‌رناده‌ن پاداشتیان لای خوا به‌بێ حسابه، هه‌روه‌ك خوا خوی ده‌فه‌رموێ:
" إنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ" هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ ئه‌وانه‌ی هیچ به‌ڵایه‌كیان تووش نه‌بوه و له‌شساغبوون، كاتێ ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه‌ی نه‌خۆش و موسیبهتداران ده‌بینن ئاوات ده‌خوازن كه له‌دنیادا به مقه‌ست گۆشتیان لێ بكرایه‌ته‌وه، تا ئێستا ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یان ده‌ست بكه‌وتایه.. هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌كی دروستا ترمزی ریوایه‌تی ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: " يَوَدُّ أَهْلُ الْعَافِيَةِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حِينَ يُعْطَى أَهْلُ الْبَلَاءِ الثَّوَابَ لَوْ أَنَّ جُلُودَهُمْ كَانَتْ قُرِضَتْ فِي الدُّنْيَا بِالْمَقَارِيضِ". أَخرجه الترمذي ، وقال : هذا حديث غريب، قال ميرك: وإسناده جيد، والحديث حسن . سنن الترمذي : كتاب الزهد عن رسول الله صلى الله عليه وسلم / باب ما جا‌ء في ذهاب البصر.
هه‌روه‌ها لهفهرمودهیهكی ترا فه‌رموویه‌تی: " إذَا ابْتَلَى اللَّهُ الْعَبْدَ الْمُسْلِمَ بِبَلَاءٍ فِي جَسَدِهِ قَالَ اللَّهُ : اكْتُبْ لَهُ صَالِحَ عَمَلِهِ الَّذِي كَانَ يَعْمَلُهُ ، فَإِنْ شَفَاهُ غَسَلَهُ وَطَهَّرَهُ ، وَإِنْ قَبَضَهُ غَفَرَ لَهُ وَرَحِمَهُ . " أَخرجه أحمد من حديث أنس مرفوعا، كماقالهُ ابن حجر في فتح الباري، واته: ئه‌گه‌ر خوای باڵاده‌ست لاشه‌ی موسوڵمانیكی تووشی به‌ڵا و نه‌خۆشی كرد، خوا به‌فریشته‌كانی ده‌فه‌رموێ: كرده‌وه چاكه‌كه‌ی بۆ بنووسن.. جائه‌گه‌ر چاكی كرده‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی بۆ ده‌كاته شۆردن و پاكردنه‌وه‌ی له گوناه.. ئه‌گه‌ر بردییه‌وه بۆلای خۆیشی لێی خۆش ده‌بێ و ره‌حمی پێ ده‌كات.. ونظيره في صحيح البخاري: " سمِعْتُ أَبَا مُوسَى مِرَارًا يَقُولُ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِذَا مَرِضَ الْعَبْدُ أَوْ سَافَرَ كُتِبَ لَهُ مِثْلُ مَا كَانَ يَعْمَلُ مُقِيمًا صَحِيحًا" صحيح البخاري: كتاب الجهاد /باب يكتب للمسافر ما كان يعمل في الإقامة. واته: ئه‌بو بورده فه‌رمووی: من چه‌ندان جار له ئهبوموسام بیستوه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر به‌نده‌ی موسوڵمان نه‌خۆش كه‌وت یا سه‌فه‌ری كرد كاتێ نیشته‌جێ و له‌ش ساغ بووه‌وه چ عیباده‌تێكی كردووه خوا ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نووسێ.
هیوا له‌ناو كاره‌ساته‌وه
ده‌ماوده‌می به‌یانی بوو هه‌وا زۆر ساردبوو، بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌شی گه‌رم بێته‌وه، چالاكی ده‌نواند و به‌سه‌ر پهيژهكاندا سه‌رده‌كه‌وت و ده‌هاته خوار، له‌كۆتاییدا خۆی له‌په‌نای كۆمه‌ڵێ كرێكارا بینییه‌وه كه خه‌ریكی باركردنی به‌فره‌چاڵ(پلاجه)ه شووشه‌كان بوون بۆ یه‌كێ له كۆگا گه‌وره‌كانی شار، و به‌تایبه‌ت ئه‌م كارگه‌یه‌ش ئه‌م كاری تیا ده‌كرد تایبه‌تمه‌ند بو به‌دروستكردنی ئه‌و جۆره بهفرهچاڵانه، كه‌بۆ پارێزگاریكردن له گۆشت به‌كار ده‌هێنران..
ماوه‌یكی زۆر له‌ته‌ك ئهوكرێكارانهدا مایه‌وه، له‌ته‌نشت ئه‌و مه‌كینه گه‌وره‌یه‌وه كه بهفرهچاڵهكانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌و له‌ناو لۆرییه گه‌وره‌كانا دای ده‌نا، كرێكاره‌كانیش یارمه‌تی بهرزكهرهوهكهیان ده‌دا بۆ رێك كردنی بهفرهچاڵهكان له‌ناو لۆرییهكهدا.. ئه‌میش كه رۆیشتبووه ئه‌و نزیكانهوه له‌ناكاوێكا دوابه‌دوا گه‌ڕایه‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ئه‌و بهفرهچاڵه زله بكه‌وێته خواره‌وه كه‌هێشتا به‌ته‌واوی خۆی نه‌گرتبوو، ئه‌و به‌سته‌زمانه ناكاو پێی ههڵهكهوت و به‌فره‌چاڵ كه‌وت به‌سه‌ر پشتیا، و له‌هه‌مان كاتا پارچه شووشه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی 500 كیلۆیی خزاو كه‌وت به‌سه‌ر هه‌ردوو لاقیدا!!
كاتێ هاوكاره‌كانی رایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی فریای بكه‌ون، دییان خوێنێكی زۆری به خووڕ لێ دێت، هه‌موو هاریكارییان كرد بۆ ئه‌وه‌ی پلێتی شووشه‌كه له‌سه‌ر لاقی لابه‌رن، فریاگوزارییان بۆداواكرد و به زووترین كات گهیهندیانه نه‌خۆشخانه، و پزیشكه‌كان له‌سه‌ری كۆبوونه‌وه،و دییان شكاوییه‌كی زۆری هه‌یه‌و هه‌ندێ شوێنی به‌ته‌واوی ورد بووه، و وه‌ك ده‌ڵێن: بووه بهتریت، خوێن به‌ربوونی هه‌ندێ شوێنيشی زۆر ترسناكه، بۆیه جگه له بڕینه‌وه‌ی هه‌ردوو لاقی پزیشكه‌كان چاره‌یه‌كی تریان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه. چونكه گانگرین بهههردوولاقیا سه‌ركه‌وتبوو، ئیتر لێره‌وه گه‌شتی كوێره‌وه‌ری ده‌ستی پێكرد.. ئه‌كم پیاوه به‌هێزه به‌توانایه، ببوه پارچه گۆشتێكی بێكار..!!و ده‌بێ كورسییه‌ك هه‌ڵی بگرێت، ئاڵ و گوێزی پێ بكات..
دوانزه ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌دا تێپه‌ڕی لهكۆڕێكا له‌ته‌ك برادهرهكهیا دانیشتبوو لێی پرسی: ئه‌وكاته‌ی ئه‌م رووداوه رووی دا هه‌ست و ئیحساست چۆن بوو؟!
ئه‌ویش پێی گوت: له‌وكاته‌دا زۆر خه‌مبار وبه‌په‌رۆش بووم، له‌ڕووداوه‌كه تووڕه‌بووم، له‌هه‌موو ده‌ورو به‌رم تووڕه‌بووم، حه‌زم ده‌كرد تۆڵه له‌ده‌وروبه‌رم بكه‌مه‌وه!! پارێزه‌رێكم گرت و ئه‌و پێی گوتم: تۆ به‌ڵگه‌ی به‌هێزت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی مافی خۆت به‌ده‌ست بێنی و كومپانیاكه ناچار بكه‌یت زیانهكانت بۆ بژێرت..
ئینجا پارێزه‌ره‌كه‌م كه‌وته وتووێژ له‌ته‌ك خاوه‌ن كومپانیاكهدا،وئه‌وانیش خه‌رجی چاره‌سه‌رییه‌كانیان گرته ئه‌ستۆ، و هه‌روه‌ها بڕێكی زۆرپارهیان پێدام، وه‌ك قه‌ره‌بووی زیانه جوستهییهكانم! به‌و پاره‌یه كۆمه‌ڵه به‌شێكم له به‌شه‌كانی كومپانیاكه كڕی، پاشان ناچاربووم دابنیشم و ئه‌و بۆشاییه‌م به خوێندنه‌وه پڕ بكه‌مه‌وه.. و دیتم ده‌توانم خوێندنی زانكۆم ته‌واو بكه‌م، پاش چوار ساڵ و نیو له بڕینه‌وه‌ی هه‌ردوو لاقم خوێندنی ته‌كنیكی زانیارییه‌كانم له‌زانكۆدا ته‌واو كرد، ئه‌مه وای لێكردم زیاتر بایه‌خ به كار و باری ئهوكومپانیایه بده‌م، كه چه‌ند به‌شێكم تیا هه‌یه.. له‌وم بهدواا چوون و خیبره په‌یدا كردنه‌دا توانیم رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزمه‌وه بۆ به‌رهه‌م زیادكردنی كومپانیاكهو زۆربوونی قازانجی.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هیچ كام له ئه‌ندامانی بهرێزهبهری كومپانیاكه بایه‌خیان پێ نه‌دام.. منیش داوایه‌كم له‌دژیان تۆمار كرد.. و ناچاربوون له‌مه‌ولا گوێ بۆ راو بۆچوونه‌كانم بگرن.. به‌و مه‌رجه ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كانم شكستیان هێنا من له‌به‌شه‌كانی خۆم بۆیان ببژێرم!!
منیش هه‌وڵمدا وسه‌ره‌نجامیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌ئه‌وان چاوڕوانی بوون، بیرۆكه‌كه‌م سه‌ركه‌وت، و به‌شێوه‌یه‌كی كارا جێبه‌جێكرا، و قازانج و سوودم دووبه‌رابه‌ر بووه‌وه، وتوانیم كۆمه‌ڵه به‌شێكی تر له به‌شه‌كانی كومپانیاكه بكڕم، و له ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا چه‌ند پلهیهكم بڕی و ئێستا ده‌بینی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كومپانیاكهم..
# # #
له كۆتاییدا:
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م پیاوه پێی وابوو رووداوه‌كه لێقهومانێكی گه‌وره و كاره‌ساتێكی ناهه‌مواره، به‌لام ئه‌و كاره‌ساته –وه‌ك خۆی گوتی- هانده‌ری بوو بۆئه‌وه‌ی چاوێ به‌هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی ژیانیا بخشێنێته‌وه، تا ببێته سه‌ره‌تای هیوایه‌ك بۆ رزگاركردنی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی..
به‌ڵێ، ئه‌وكاره‌ساته ژیانی ئه‌وی كرده ژیانێكی پڕ ده‌ستكه‌وت، و راستی و دروستی یاسا خواییهكهیش نمایان بوو - جا خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێی هه‌بێ یان نا - كه ده‌فه‌رموێ: " فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا " النساء/19. له‌وانه‌یه ئێوه شتێكتان پێ ناخۆش بێ به‌لام خوا خێرێكی زۆری تیا داناوه.. له‌پاش هه‌موو ته‌نگژه‌یه‌كی ژیانه‌وه ئینسان پێویستی به‌وه هه‌یه ئه‌م پرسیاره له‌خۆی بكات: " ئه‌وه‌ی رووی دا چ حیكمه‌تێكی تیا‌بوو؟ " له‌وانه‌یه له‌ناو كاره‌ساته‌كه‌دا حیكمه‌ته‌كه‌ی بۆدهربكهوێت، له‌وانه‌شه پاش كات وزهمانێكی كورت یادرێژ حیكمه‌ت وسوودهكهی بۆ ده‌ربكه‌وێت، به‌لام ئه‌و یاسایه به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه كه: له‌گه‌ڵ هه‌موو كارهساتێكا هیوایه‌ك هه‌یه..وله‌گه‌ڵ هه‌موو ناخۆشییه‌كدا خۆشییه‌ك هه‌یه.." إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا " الشرح/6
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما م‌و ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێت و به به‌هه‌شتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیا‌و ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 344 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7365 |
![]() | ئەم مانگە | 28430 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034815 |






