- سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى فه‌ره‌نسا : له سه‌دا سه‌د كۆتاى 2012 له ئه‌فغانستان ده‌كشێینه‌وه .
- رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خوینده‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ویسامى كۆمارى پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد ، ئه‌زانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یه‌كێتى ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كار به‌ده‌سته كورده‌كانى كركوك
- عه‌لى باپیر : به خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر په‌ست و نیگه‌رانم و ئیدانه‌ى ده‌كه‌م .
- كڕێكار له زیندانه‌وه له باره‌ى رووداوه‌كانى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى راى گشتى كوردستان ده‌كات
- شێخى ئه‌زهه‌ر : ئێران به خراپى وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
به خێركردن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانتان بكه‌ن
وه‌ك هه‌موولاوێكی تری هاوته‌مه‌نی چاو ده‌بڕێته ئاینده‌و داهاتووی، خوێندنی زانكۆی ته‌واو ده‌كات وبه‌ته‌مايه دابمه‌زرێ و ژن بێنێ و ترومبێلێكی هه‌بێ و خانویه‌ك تیا جێگیر ببێت،و ژیانێكی دڵنیا و به‌خته‌وه‌رانه بۆ خۆی پێكه‌وه بنێ،و ئاینه‌كه‌ی خۆی بپارێزێ.. به‌ڵام قه‌ڵه‌می قه‌ده‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ نووسیبوو، تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێكی گه‌وره‌و ناهه‌موار بوو، گه‌وره‌یی پاداشت به پێی گه‌وره‌یی به‌ڵایه، و خوایش ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی خۆش ویست پاكیان ده‌كاته‌وه،

به خێركردن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانتان بكه‌ن:
ئه‌مه واتای فه‌رمووده‌یه‌كه كه ئه‌بوو هوره‌یره ریوایه‌تی ده‌كات له پێغه‌ممه‌ره‌وه دروودی خوای لێ بێ.. و باسكردنی ئه‌م فه‌رمووده‌یه چیرۆكێكی زۆر سه‌یری له‌خۆ گرتووه، پێم باشبوو بۆدۆستانی باس بكه‌م..
مزگێنییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ده‌ست ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌وه گیریان خواردوه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌خۆشییه سه‌خت و یاخییه‌كانیان نه‌دیوه‌ته‌وه، به‌و هیوایه‌ی خوا ده‌روو له‌هه‌موو نه‌خۆش و لێقه‌وماوێكمان بكاته‌وه..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئێش و ئازار وخه‌م و نه‌خۆشی ماددی بێ یا مه‌عنه‌وی ده‌بێته كه‌فاره‌ت و لابردنی هه‌ڵه‌و گوناهـ و تاوانه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان درودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: " مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلا وَصَبٍ وَلا هَمٍّ وَلا حُزْنٍ وَلا أَذًى وَلا غَمٍّ حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا إِلا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ " واته: ئینسانی موسوڵمان توشی هه‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت و ئێش و ئازارێك ببێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دڕكێكیش به پێیدا بچێت خوا ده‌یكاته كه‌فاره‌ت بۆ گوناهه‌كانی .
ئه‌م چیرۆكه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به هه‌موو خوێنه‌ران و به‌تایبه‌ت ئه‌و ئازیز و خۆشه‌ویستانه‌ی تووشی ناڕه‌حه‌تی و به‌ڵای گه‌وره‌بوون، و ئه‌وانه‌ش گیرۆده‌ی نه‌خۆشی بێ چاره‌سه‌ربوون، وتا ئێستا نه‌خۆشییه‌كانیان نه‌زانراوه‌و هۆی كه‌وته‌ییان دیاری نه‌كراوه،و ئه‌وانه‌ش كه‌ڕه‌نگی سووریا‌ن به‌هۆی ئازاره‌وه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و بزه‌ی سه‌ر لێوانیان تۆراوه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسگوزاری خودان، له‌به‌رباری قه‌زادا سه‌قامگیر وئارامن، به‌و هیوایه‌ی خوای باڵاده‌ست ده‌رووی ره‌حمه‌تیان لێ بكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش چیرۆكی ئه‌و لاوه‌یه كه له‌م ساڵانه‌دا تووشی ئه‌و به‌ڵایه هات و خوای باڵاده‌ست ده‌رووی ره‌حمه‌تی خۆی لێكرده‌وه نوخشه‌بێ له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ئێستا به‌ده‌ست ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن..
فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و چیرۆكه‌كه:
لاوێك له تاعه‌ت و عیباده‌تی په‌روه‌ردگاریا پێده‌گات و، وه‌ك هه‌موولاوێكی تری هاوته‌مه‌نی چاو ده‌بڕێته ئاینده‌و داهاتووی، خوێندنی زانكۆی ته‌واو ده‌كات وبه‌ته‌مايه دابمه‌زرێ و ژن بێنێ و ترومبێلێكی هه‌بێ و خانویه‌ك تیا جێگیر ببێت،و ژیانێكی دڵنیا و به‌خته‌وه‌رانه بۆ خۆی پێكه‌وه بنێ،و ئاینه‌كه‌ی خۆی بپارێزێ.. به‌ڵام قه‌ڵه‌می قه‌ده‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ نووسیبوو، تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێكی گه‌وره‌و ناهه‌موار بوو، گه‌وره‌یی پاداشت به پێی گه‌وره‌یی به‌ڵایه، و خوایش ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی خۆش ویست پاكیان ده‌كاته‌وه، وشاعیریش ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌كی به‌سه‌رتادا به قه‌زاكه‌ی دڵشاد به، هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌ك ده‌رووی به‌دوادا دێ، و هه‌موو به‌ڵایه‌كیش به‌سه‌رده‌چێ، په‌نا به‌خوا بگره له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك ده‌تپارێزێ، و خوایش چی بوێ ئه‌وه ده‌كات..
به‌ڵێ قه‌ده‌ر وابوو ئه‌و هه‌موو خه‌ون و ئاواته‌ی تێك بشكێ و ئه‌و خه‌ونانه‌ی له‌خه‌یاڵی خۆ‌یا دروستی كردبوو هه‌مووی به سه‌راب ده‌ربچێ، تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌ختی ناهه‌موار ببێ، دكتۆره‌كان له چاره‌سه‌ری ده‌سته‌پاچه‌و زه‌بوون ببوون، پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كرد و رووی له دكتۆری وڵاتانی رۆژئاواكرد به‌وهیوایه‌ی چاره‌سه‌رێكی ده‌ست بكه‌وێت و ده‌رمانێ بۆ ده‌ردی نه‌زانراوی ببینرێته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه‌شی ڤایرۆسێكی نه‌ناسراوی ده‌ردی هه‌لئاوسانی جگه‌ر بوو..
چه‌ند مانگ ، بگره چه‌ند ساڵێك به‌م ده‌رده‌وه تلایه‌وه، ده‌رگای دكتۆرێكی ناودار نه‌ما لێی نه‌دا، نه‌خۆشخانه‌يه‌كی گه‌وره‌و به‌ناوبانگ نه‌ما خۆی پیا نه‌كا، به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌بوو، خه‌م و خه‌فه‌ت، ئێش و ئازار چوارده‌ری ده‌روونیان ته‌نی بوو، ئاخۆ پاشه‌رۆژی چۆن ده‌بێ؟ چۆن به‌ره‌وگۆڕستان ده‌برێ؟ چۆن رووبه‌رووی په‌روه‌ردگاری ده‌بێته‌وه، و به‌تایبه‌ت دكتۆره‌كانیش پێیان گوتووه ته‌نیا چه‌ند مانگێكی تر ده‌ژی و ده‌بێ بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیانی دنیا بكات ..!!
پاش هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زور و مه‌ئیوس بوون له چاره‌سه‌ری، و ئه‌وه‌ی له‌توانایا بوو به‌كاری هێنا گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی و ته‌سلیم بوو به قه‌ده‌ر و رازی بوو به قه‌زای خوایی و خۆی یه‌كلا كرده‌وه بۆ خوا، و به هه‌موو قه‌واره‌ی خۆیه‌وه رووی له‌په‌روه‌ردگاری كرد، و لێی ده‌پاڕایه‌وه‌و داوای لێ ده‌كرد تا ئارامی زیاتری پێ ببه‌خشێ، و به كرده‌وه‌ی چاك كۆتایی به‌ژیانی بێنێت..
رۆژێك ئاله‌م حاڵه‌ته‌یدا براده‌رێكی رووله‌خوای هات بۆسه‌ردان و هه‌واڵپرسینی وئه‌میش ده‌م به‌گریانه‌وه باسی خۆی بۆ كرد و به‌سه‌رهاتی خۆی و نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه، وله‌ئه‌نجامدا چۆن دكتۆره‌كانیش ئیزنیان داوه!!
براده‌ره‌كه‌شی دڵخۆشی زۆری دایه‌وه، و هانیدا بۆ سه‌بر و خۆگری وباسی پاداشتی گه‌وره‌ی خۆگران و سابیرانی بۆكرد و دڵخۆشییه‌كی زۆری دایه‌وه، و كه‌مێ هیواو شادی خسته دڵیه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه دكتۆره‌كان پێیان گوتووه چه‌ند مانگێكت له‌ژیانا ماوه،و ته‌می خه‌م له‌سه‌ردڵیا خێوه‌تی هه‌ڵداوه،و وه خته بڵێم له‌ژیان بێهیوا بووه.. ئه‌و دڵخۆشییه‌ی زۆری نه‌خایاند وخه‌مه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆلای، براده‌ره‌كه‌یشی رێنوێنی كرد وپێی گوت: برام!! من شتێكت پێ ده‌ڵێم ئینشائه‌ڵڵا شیفای تۆی تیاده‌بێ، به‌ڵام به‌ڵێنم بده‌رێ كه ئه‌نجامی بده‌یت.. ئه‌ویش گوتی: وه‌ڵڵا هه‌ر له‌توانامدا هه‌بێ ئینشائه‌ڵڵا ئه‌نجامی ده‌ده‌م !!
براده‌ره‌كه‌ی لیستێكی بۆ ده‌رهێنا كه‌ناوی سه‌د خێزانی هه‌ژاری تێدا بوو، پێی گوت: برام! هه‌روه‌ك ده‌زانی من له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازیدا كار ده‌كه‌م، ئه‌م خێزانانه هه‌ژارن، و چه‌ندت له‌توانادایه خێرێك بڕیار بده‌و به‌سه‌ریانا بڵاوی بكه‌ره‌وه‌و لێیشیان بپاڕێره‌وه كه دوعای خێرت بۆ بكه‌ن.. لێت روون بێ خوا له‌م ده‌رد و به‌ڵایه رزگارت ده‌كات..
پاش رۆیشتنی ئه‌و ده‌ستبه‌جێ براكه‌ی راسپارد تا رێنوێنی براده‌ره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ئه‌ویش به‌پێی ناونیشانه‌كان یه‌ك به‌یه‌ك سه‌ردانی ماله‌كانی كرد و ئه‌و بڕه پاره‌ی دیاری‌یان كردبوو په‌خشی كرده‌وه به‌سه‌ریانداو لێیشیان ده‌پاڕایه‌وه: خێرتان ده‌گات برایه‌كم هه‌یه دكتۆره‌كان ئیزنیان داوه له‌رای خوادا دوعایه‌كی خێری بۆ بكه‌ن..!!
چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌دا تێپه‌ڕی و كاریگه‌ری دوعای پاشه‌مله‌ی هه‌ژار و نه‌داره‌كان ده‌ركه‌وت و ده‌وری خۆی بینی، و لاوه نه‌خۆشه‌كه هه‌ستی به‌گۆڕانكارییه‌كی سه‌یر ده‌كرد له‌خویا، وه‌ك ئه‌وه‌ی گیان و قه‌وراه‌ی گۆڕابێ!! هه‌ستی به ره‌حه‌تی و ئاسووده‌يی و بارسووكی ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆڵێكی قورس له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی لابرابێ ئاوهابوو!! به‌لێ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست پۆشاكی نه‌خۆشی له‌به‌را داكه‌ند و كراسی شیفای به‌به‌را كرد..
پاش رۆیشتنی بۆ نه‌خۆشخانه‌و ئه‌نجامدانی پشكنین و وێنه‌تیشكییه‌كان، دكتۆره‌كان له ئه‌نجامه‌كانی سه‌رسام ببون، بۆیه بۆ دڵنیا بوون جارێكی تر پشكنینیان بۆ كرده‌وه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه به‌ته‌واوی دڵخۆشكه‌ره‌و سه‌رسوورهێنه‌ر بوو!! وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌بووبێ ئاوه‌های لێ هاتبوو!! بۆیه به‌كۆڵێكی سووكه‌وه ،و به گیانێكی تازه‌وه ، له نه‌خۆشخانه هاته ده‌روه، له خۆشی ئه‌و هه‌واڵه گیانی له ئاسمانی شادی و كامه‌رانیدا په‌روازی ده‌كرد، له‌ده‌روه ده‌ستی به‌گریان كرد ئه‌مجاره‌یان گریانه‌كه‌ی له‌گریانی پێشووی جیاوازبوو، گریانی ئه‌مجاره‌یان له خۆشی و شادی فراوانیابوو كه له‌و نه‌خۆشییه سامناكه چاك بووه‌ته‌وه، و رزگاری بووه.. قسه‌كانی هاوه‌ڵه‌كه‌ی بییر ده‌كه‌وته‌وه كه پێی ده‌گوت: برام! مزگێنیت ده‌ده‌مێ به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان كه فه‌رموویه‌تی: به خێركردن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانتان بكه‌ن!!
بۆیه سه‌ری خسته سه‌رخاك تاوه‌ك به‌نده‌یه‌كی سوپاسگوزار، سوپاسی په‌روه‌ردگاری بكات له‌سه‌ر نیعمه‌تی شیفا، و له‌سه‌ر نیعمه‌تی براده‌ری ساڵح.. ئه‌و ئایه‌ته‌ی بییر كه‌وته‌وه كه خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ: " وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ . الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ .أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ” البقرة:155-157" به‌شتێك له برسیه‌تی و ترس و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماڵ و كه‌سه‌كان به‌روبووم تاقیتان ده‌كه‌مه‌وه، و مزگێنی به‌و خۆگرانه بده كه كاتێ موسیبه‌تیان تووش بوو ده‌ڵێن: بێگومان ئێمه موڵكی خواین و بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وانه خوا ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌سه‌ریانا ده‌ڕێژێ و ئه‌وانه رێنوێنی كراون
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما م‌و ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێت و به به‌هه‌شتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیا‌و ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 346 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7367 |
![]() | ئەم مانگە | 28432 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034817 |






