- سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى فه‌ره‌نسا : له سه‌دا سه‌د كۆتاى 2012 له ئه‌فغانستان ده‌كشێینه‌وه .
- رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خوینده‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ویسامى كۆمارى پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد ، ئه‌زانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یه‌كێتى ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كار به‌ده‌سته كورده‌كانى كركوك
- عه‌لى باپیر : به خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر په‌ست و نیگه‌رانم و ئیدانه‌ى ده‌كه‌م .
- كڕێكار له زیندانه‌وه له باره‌ى رووداوه‌كانى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى راى گشتى كوردستان ده‌كات
- شێخى ئه‌زهه‌ر : ئێران به خراپى وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
ئه‌گه‌ر بووم به‌پاشا چیت بۆ بكه‌م؟
له‌م رۆژانه‌دا بابه‌تێكم خوێنده‌وه كه له‌ساڵه‌كانی هه‌فتادا بۆیان گێڕابوومه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته وام ده‌زانی ئه‌وه زاده‌ی خه‌یاڵی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌یه تا قوتابيیهكانیان له‌سه‌ر گه‌شبینی په‌روه‌رده بكه‌ن، و فێریان بكه‌ن كاتێ داوایان كرد داوای شتێكی باش بكه‌ن، و ئه‌گه‌ر قسه‌یان كرد قسه‌ی ماقووڵ بكه‌ن.. منیش هاتم ده‌ستم بهلێكۆڵێینهوهكرد له‌سه‌ری، دیتم قاره‌مانی باسه‌كه له‌كتێبه ناوداره‌كانی مێژووی ئه‌نده‌لوسدا هاتووه‌و شێخی زه‌هه‌بی له‌كتێبی (أعلام النبلا‌ء) دا باسی ده‌كات، و له‌وه دڵنیا بووم كه ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه، ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه قورئانییه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: "قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشَاءُ وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَنْ تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَنْ تَشَاءُ بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ" آل عمران/26.

ئێستا كه‌وابوو فه‌رموون باپێكه‌وه له‌ناو جه‌رگه‌ی مێژووه‌وه ئه‌م ده‌رسه بخوێنینه‌وه:
ئه‌گه‌ر بووم به‌پاشا چیت بۆ بكه‌م؟
مێژوونووسان بۆمان ده‌گێڕنه‌وه كه تان و پۆی ئه‌م چیرۆكه له وڵاتی ئه‌نده‌لوس رووی داوه..
سێ لاوی لێهاتوو ئیشی كۆڵكێشی ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان گو‌ێدرێژێك و گالیسكه‌یه‌كی پێیه و به‌و جۆره شتوومه‌ك بۆ خه‌ڵكی ده‌گوێزنه‌وه..
شه‌وێك پاش ماندوو بوونی رۆژ و كۆڵكێشی ئه‌و رۆژه له مهنزڵهكهی خۆیانا پاش نانخواردنی شه‌و داده‌نیشن و ده‌مه‌ته‌قێ ده‌كه‌ن و سوعبه‌ت و قسه‌ی خۆش ده‌كه‌نه شه‌وچه‌ره‌ی دانیشتنه‌كه‌یان.. ناكاو یه‌كێك له‌و سێ لاوه روو له هاوه‌ڵه‌كانی ده‌كات و پێیان ده‌ڵێ:
وادابنێن من خه‌لیفه‌م.. و ئێوه هاتوون بۆلام و داواكاریتان هه‌یه، و منیش پێتان ده‌ڵێم: داواكانتان بڵێن.
ئه‌مه‌یان كه‌ئه‌م تهمووحهی هه‌يه ناوي موحه‌ممه‌د ده‌بێ، و ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن: برام! شتی وا مه‌حاڵ و ناموومكینه.. ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێ: مه‌رج نيیه له‌واقیعدا ببم، به‌ڵام وا دابنێن من بووم به خه‌لیفه و ئێوه‌ش هاتوون بۆلام..
یه‌كێكیان پێی ده‌ڵێت: كاكه! تۆ بۆ كۆڵكێشی دهشێیت نهبوۆ خهلیفهییهتی..
كاری خه‌لیفه زۆر له‌كاری كۆڵكێشی جیاوازه!!
محمدیش ده‌ڵێ: برا! من پێم گوتن: به‌فه‌رزی مه‌حاڵ وادابنێن من خه‌لیفه‌م.. و له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایی دانیشتووم و پێت ده‌لێم: داخوازی خۆت بڵێ.. بزانم چیت ده‌وێ؟ ئه‌ویش دهَلێ: جه‌نابی خه‌لیفه! ئێمه كاتی خۆی براده‌رو هاوه‌ڵ بووین و پێكه‌وه كۆڵكێشیمان ده‌كرد، و خوا تۆی گه‌یانده ئه‌و پله‌و پایه‌یه‌و منیش هه‌ر له‌و شوێنه‌ی خۆما مامه‌وه، ئێستاش هاتووم بۆلای جه‌نابت تا باخێكی رازاوهم پێ ببه‌خشی.. ده‌ڵێ: چی ترت ده‌وێ داوابكه.. ده‌ڵێ: قوربان! رهوگێك ئه‌سپ و ماین!! ده‌ڵێ: داوا بكه .. چی تر؟! ده‌ڵێ: قوربان!سه‌د كه‌نیزه‌ك.. ده‌ڵێ: چی تر؟! ده‌ڵێ: قوربان! سه‌د هه‌زار دیناری زێڕیش.. ده‌ڵێ: چی تر؟! ده‌ڵێ: قوربان! جه‌نابی خه‌لیفه! ئیتر به‌سه...
ئه‌وا هاوهڵهكهیان {موحه‌ممه‌دی كوڕی عامیر} له لووتكه‌ی خهیڵدایه، و واده‌زانێ له‌سه‌ر ته‌ختی خه‌لیفه دانیشتووه، چاوی له‌خۆیه‌تی كه ئه‌م به‌خششانه‌ی پێ ده‌به‌خشێ.. و هه‌ست به خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ده‌كات كه‌دڵی ئه‌و هه‌ژاره‌ی خۆش كرده‌ووه كه كاتێ خۆی پێكه‌وه هاوه‌ڵبوون له كۆڵكێشیدا.. و فه‌رمان به كارگێر و كارمه‌نده‌كان ده‌كات.. داخوازییه‌كانی له‌زووترین كاتا بۆ جێ به‌جێ بكه‌ن.. ئه‌وانیش ده‌ڵێن: فه‌رمانت به‌جێیه، گه‌وره‌م!!
ئینجا رووده‌كاته ئه‌وی تریان و پێی ده‌ڵێ: ئاده‌ی بزانم تۆ چیت ده‌وێ؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: كاكه ! تۆ كۆڵكێشی، و حه‌ماڵیش ناشێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به‌خه‌لیفه!! ئیتر بۆ ده‌می خۆم بیه‌شێنم؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: كاكه! هه‌ر به‌فه‌رز وادابنێ من خه‌لیفه‌م به‌خه‌یاڵ! ئاواته‌كانی خۆت بڵێ..
ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئاسمان بدات لهزهوێ ئه‌وه ئاسانتره تا تۆ ببیته خه‌لیفه!!
محمدیش ده‌ڵێ: كاكه تۆ واز له‌وه‌یان بێنه.. ئاواته‌كانی خۆت بڵێ..
ئه‌ویش ده‌ڵێ: كاك محمد! گوێ بگره، ئه‌گه‌ر بوویته خه‌لیفه به هه‌ڵه‌و گه‌ڕاوی سوار كه‌رێكم بكه، رووم له كلكی بێت و پشتم له سه‌ری بێت، و منداڵان بخه‌ره شوێنم و به‌كۆڵانه‌كانی ناو شارا به‌وشێوه‌یه بم گێڕن و هاوار بكه‌ن: خه‌ڵكینه! هه‌ی خه‌ڵكینه! ئه‌مه درۆزن و ده‌سبڕ و جهجاڵه! و ئه‌وه‌ی له‌ته‌كیا بدوێ یا بگه‌ڕێ خه‌لیفه زیندانی ده‌كات..!!
ئه‌م وتووێژ و خه‌یاڵ پڵاوه كۆتایی هات و هه‌ریه‌كه رۆیشته سه‌ر جێی خۆی و خه‌وتن .. و له‌گه‌ڵ گزنگی به‌ره‌به‌یاندا محمد هه‌ستا و نوێژه‌كه‌ی به‌یانی كرد و دانیشت ده‌ستی كرده بییر كردنه‌وه.. ئایا راسته ئه‌وه‌ی كۆڵكێش بێ ناتوانێ ببێته خه‌لیفه؟! زۆر بۆی داچوو. سه‌ره‌تا چ هه‌نگاوێك بنێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئاواته‌ی بگات؟! محمد گه‌یشته قه‌ناعه‌ت كه ده‌بێ یه‌كه‌م هه‌نگاو دیاری بكات.. ده‌بێ یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌ره‌كه‌ی بفرۆشێ، تا ده‌ستی له‌ده‌ستی ئه‌م كاره‌ی ببێته‌وه..
هه‌روای كرد به‌یانی كه رۆیشته بازار كه‌ره‌كه‌ی فرۆشت.. و زۆر به دڵنیاییه‌وه به‌شوێن ئه‌و وهسیلانهدا ده‌گه‌ڕا كه به‌ره‌و ئاواته‌كه‌ی ده‌یانبرد.. بۆیه بڕیاری دا زۆر چالاكانه له هێزی پۆلیسی ناو شاردا كار بكات..
دۆستان! خوێنه‌رانی به‌ڕێز! سه‌رنج بده‌ن ئه‌م لاوه بۆگه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌ی چ هه‌وڵێكی داوه؟!
له‌م كاره تازه‌یدا ئه‌وه‌ند چالاكانه‌و دڵسۆزانه كاری ده‌كرد هه‌موو هاوكار و سه‌رۆكه‌كانی خۆشیان ده‌ویست.. بۆیه زۆر خێرا پله‌وپایه‌ی به‌رز بووه‌وه، تا گه‌یشته پله‌س سه‌رۆك پۆلیسی هه‌موو ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس..
له‌وكاته‌دا ئه‌م بووبه سه‌رۆك پۆلیسی وڵات خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی ده‌مرێت و هیشامی موئه‌ییه‌د بیللای كوڕی كه‌ته‌مه‌ن ده ساڵان بوو ده‌بێته خه‌لیفه..
ئایا ده‌كرێ منداڵێكی ده‌ساڵان ببێته خه‌لیفه؟! وئایا ده‌توانێ كار‌و باری باری وڵات به‌ڕیوه ببات؟! هه‌موو ئه‌شراف و پیاوماقوڵان كۆبوونه‌وه كه وهسییهكی بۆ دابنێن.. به‌ڵام نابێ ئه‌م وهسییهش له ئه‌مه‌وییه‌كان بێت، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كی له‌وان بێت جێگه‌كه‌ی لێ داگیرده‌كات..
بڕیاریان دا ئه‌و وهسییه له‌یه‌كێ له‌م سێ كه‌سه‌دا هه‌ڵبژێرن: 1- موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بی عامر، 2- كوڕی ئه‌بو غالیب، 3- موسحه‌فی..
موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بی عامر زۆر نزیك بوو له‌دایكی خه‌لیفه‌وه، بۆیه توانی متمانه‌ی ته‌واوی ئه‌و به‌ده‌ست بێنێ، و توانێ موسحه‌فی له‌و كۆڕه دوور بخاته‌وه و له لیستی وه‌سیه‌تی لای به‌رێ، له‌م لایشه‌وه كچه‌كه‌ی كوڕی ئه‌بو غالبی بۆ كوڕه‌كه‌ی خۆی هێنا، ئیتر پاش ئه‌وه خۆی ته‌نیا كه‌سێك بوو ببێته وه‌سی، ئینجا كۆمه‌ڵێ بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێ له‌وانه ئه‌م بڕیاره‌ی بوو كه خه‌لیفه به‌بێ پرسی ئه‌م نابێ بڕواته ده‌ره‌وه، و بڕیاری دا كار‌و باری حوكم بگوێزێته‌وه بۆ كۆشكه‌كه‌ی خۆی، و سوپای باشی رێكخست بۆ فراوانكردنی سنووری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، سه‌ركه‌وتنێكی زۆری له‌و جه‌نگانه‌دا به‌ده‌ست هێنا، شار وناوچهیهكی زۆری گرت، وسنووری وڵاتی ئه‌مه‌وییه‌كانی فراوانتر كرد، كۆمه‌ڵه سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستهێنا كه خه‌لیفه‌كانی ئه‌مه‌وی له ئه‌نده‌لوسدا به‌ده‌ستیان نه‌هێنابوو!!
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ مێژوو نووسان ئه‌و ماوه‌یه بهدابڕین داده‌نێن له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی و به‌ده‌وڵه‌تی عامیرییه ناوی ده‌به‌ن..
به‌ڵێ به‌مجۆره ئه‌و موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بی عامرهی كه كۆڵكێشی ده‌كرد به پشت به‌ستنی به‌خوا و پاشان هه‌وڵدانی بێ وچانی خۆی و به‌گه‌ڕخستنی تواناشاراوهكانی به‌هیواو مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی بگات.
چیرۆكه‌كه هێشتا ماویه‌تی و ته‌واو نه‌بووه.. رۆژێك له‌رۆژان پاش ئه‌وه‌ي كه 30 سیی ساڵ به سه‌ر فرۆشتنی كهرهكهیدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و لاوه ده‌چێته سه‌ر ته‌ختی پاشایی و لهئهندهلوسا ده‌بێته خه‌لیفه..و زانایان و شه‌رعناسان و فه‌رمانڕه‌وایان به‌ده‌وریا كۆ بووبوونه‌وه.. ئاله‌ویادا بییری دوو هاوه‌ڵه كۆڵكێشهكهی ده‌كه‌وێته‌وه.. بانگی پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات بڕۆ دوو سه‌رباز بنێره بۆ فڵان شوێن، له فڵان گه‌ڕه‌كدا، دوو پیاوی ئاوه‌هاو ئاوهای لێیه.. با بیانهێنن بۆلام..
ئه‌ویش رێز به‌جێ دێنێ و ده‌ڵێت: فه‌رمانته گه‌وره‌م!!
دوو سه‌رباز ده‌نێرێ به‌دواياندا و سه‌رباز ده‌ڕۆنه ناوچه‌كه و پرسیار به پرسیار دوو پیاوه‌كه ده‌دۆزنه‌وه هێشتا له‌سه‌ر هه‌مان حاڵی خۆیانن، و هه‌ر لهوشوێنهشدان كه تیایا بوون.. هه‌مان جێگا.. هه‌مان هیممه‌ت.. هه‌مان عه‌قلیه‌ت.. سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێن: جه‌نابی خه‌لیفه داواتان ده‌كات..
ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئێمه گوناهێكمان نه‌كردووه، و تاوانێكمان نییه، ئیتر بۆچ داوامان ده‌كات؟
ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئێمه فه‌رمانمان پێكراوه بتان به‌ین بۆ كۆشك.. ئێمه فه‌رمانبه‌رین.. فه‌رموون.. له‌گه‌ڵ خۆیانا ده‌یان به‌ن بۆكۆشك.. كه ده‌رۆنه ژووره‌وه زۆر به سه‌رسامییه‌وه سه‌یری خه‌لیفه ده‌كه‌ن.. ده‌بینن ئه‌مه هه‌ر هه‌مان هاوه‌ڵه‌كه‌ی خۆیانه.. موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بی عامر!!
خه‌لیفه پێیان ده‌ڵێ: ده‌مناسنه‌وه؟! ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیا ده‌ڵێن: به‌ڵێ جه‌نابی خه‌لیفه.. به‌ڵام ئێمه ده‌ترسین جه‌نابت نه‌مان ناسێته‌وه..!! ئه‌ویش ده‌ڵێ: نه‌ء.. چاك ده‌تان ناسمه‌وه..
ئینجا خه‌لیفه روو ده‌كاته ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و پێیان ده‌ڵێت: من و ئه‌م دوو پیاوه سیی ساڵ له‌مه‌و به‌ر هه‌رسێكمان كۆڵكێش بووین، و شه‌وێك پێكه‌وه هه‌رسێكمان دانیشتبووین، و شۆخیمان ده‌كرد و قسه‌ی خۆشمان ده‌كرد، منیش پێم گوتن: ئه‌گه‌ر من خه‌لیفه بم ئێوه ئاواتتان چییه بۆتان بێنمه دی؟ ئه‌وانیش ئاواته‌كه‌ی خۆیان باس كرد.. پاشان رووی كرده یه‌كێكیان و گوتی: فڵان كه‌س تۆ چیت به‌ئاوات خواست؟
پیاوه‌كه‌ش ده‌ڵێ: باخێكی رازاوهم پێ ببه‌خشی.. خه‌لیفه‌ش ده‌ڵێ: ئه‌وا فڵان باخم پێ به‌خشیت.. چی ترت داواكرد؟ ده‌ڵێ: قوربان! رهوگێك ئه‌سپ و ماین!! ده‌ڵێ:ئه‌وه‌شم پێ به‌خشیت.. دوای ئه‌وه‌چی تر؟ ده‌ڵێ: قوربان!سه‌د كه‌نیزه‌ك.. ده‌ڵێ: ئه‌وا سه‌د كهنیزهكیشم پێ به‌خشیت.. پاشان چی تر؟! ده‌ڵێ: قوربان! سه‌د هه‌زار دیناری زێڕیش.. ده‌ڵێ: ئه‌وه‌شم پێ به‌خشیت..!! چی تر؟ ده‌ڵێ: قوربان! جه‌نابی خه‌لیفه! ئیتر به‌سه... خه‌لیفه ده‌ڵێ: ئه‌وا مانگانه معاشێكی دیاریكراویشم بۆ بڕیته‌وه، به‌بێ كاركردن. و هه‌ركاتیش ویستت به‌بێ ئه‌وه رێت لێ بگیرێت وه‌ره بۆ سه‌ردانم..
ئینجا روو ده‌كات به‌لای ئه‌وی تریانهوهو ده‌ڵێ: تۆ ئاواتت چی بوو؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: جه‌نابی خه‌لیفه!! بم به‌خشه.. ئه‌ویش ده‌ڵێ: نابێ به‌خوا، تا بۆیان باس نه‌كه‌یت.. ئه‌ویش ده‌ڵێت: جه‌نابی خه‌لیفه.! براده‌ری و هاوه‌ڵی دێرینه بووین!! ده‌لێ: هیچ قبووڵی ناكه‌م تاپێیان نه‌ڵێیت؟
ده‌ڵێ: گوتم: ئه‌گه‌ر بوویته خه‌لیفه به هه‌ڵه‌و گه‌ڕاوی سوار كه‌رێكم بكه، رووم له كلكی بێت و پشتم له‌سه‌ری بێت، و مناڵان بخه‌ره شوێنم و به‌كۆڵانه‌كانی ناو شارا به‌وشێوه‌یه بم گێڕن و هاوار بكه‌ن: خه‌ڵكینه! هه‌ی خه‌ڵكینه! ئه‌مه درۆزن و ده‌سبڕ و جهجاڵه! و ئه‌وه‌ی له‌ته‌كیا بدوێ یا بگه‌ڕێ خه‌لیفه زیندانی ده‌كات..!! خه‌لیفه‌ش فه‌رمانی دا چی داوا كردبوو بۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، تا بزانێ خوا توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكا هه‌یه " إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ".. با ئه‌وكه‌سه‌ی ته‌مه‌ننای كرد ته‌مه‌ننای شتێكی باش بكات
بابەتە پەیوەندیدارەکان
- تەنگەژەی تێروانین بۆمێژووی ئیسلامی - بەشی یەكەم
- تەنگژەی تێڕوانین بۆ مێژووی ئیسلامی - بەشی دووەم
- بنەماكانی ڕوانین بۆ مێژووی ئیسلامی – بەشی سێیەم
- تێڕوانینی ڕۆژئاوا بۆ ئیسلام
- خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی : دەوڵەتی خیلافەت – بوژاندنەوەی كۆمەڵگەو گەشەسەندنی شارستانی وەڵامێك بۆ كتێبی ( كۆمەڵگا لەسایەی دەوڵەتی خەلافەتدا )...
- خوێندنەوەیەك بۆ فیكری ڕۆژئاوا‌و مۆدێرنە
- جیهانگیریو تێڕوانینی ئیسلام بۆ جیهان
- بۆچی پێغەمبەران هاتن ؟
- منداڵێك نزا ده‌كات خوا بیكات به ته‌له‌فزیۆن
- هەڵكەندنی بیری زەم زەم (ئەڵقەی شەشەم)
- هەڵكەندنی بیری زەم زەم (ئەڵقەی شەشەم)
- مردنی دایكی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) و گرتنە ئەستۆی لەلایەن باپیریەوە
- پەیمانی فزوول ( حلف الفضول ) پێش پێغەمبەرایەتی- ئەڵقەی دوانزە
- نیگایه‌ک له ئێستای حاڵه‌تی ئیسلامی.. پڕۆژه‌یه‌ک بۆ داهاتوو
- نیگایه‌ک له ئێستای حاڵه‌تی ئیسلامی.. پڕۆژه‌یه‌ک بۆ داهاتوو
- خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی بیریاری گەورە ئەنوەر الجندی كتێبی القرن الخامس عشر الهجری
- كاتێك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب گۆڕانی به سه‌ردا هات
- چۆن دەبیتە خۆشەویستی خوا؟
- نهێنى هەڵهاتنى بنەماڵەكەى قەزافى لەشارى سرتەوه بۆ جەزائر
- ئایا بەیعەت نەدانی موعاویە بە عەلی هیچ پاساوێكی هەبو؟
- چۆن پیاو دەچێتە لای خێزانەكەی؟
- ئایا نوسەری تەورات كێیە ؟
- نابێ پیاو بۆ ماوەیەكى درێژ لە خێزانەكەى بە دوربێت
- باس كردنی نهێنى یەكانی جوتبون بۆ خەڵكی حەرامە
- ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت و بوژاندنهوهوهڵامێك بۆ كتێبی (كۆمه‌ڵگا له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا)
- ئیسلامناسی یان ئیسلامنهناسی وه‌ڵامێک بۆ کتێبی (ئیسلامناسی)ی عه‌لی میر فوترس
- حوكمەكانی تەماشا كردنی ئافرەت بۆ پیاوی بێگانە
- خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی وەڵامی پرسیارەكان(ڕەواندنەوەی كۆمەڵی گومان سەبارەت بەڕاستیەكانی ئیسلام)
- ڕازاوەی پیاو بۆ خێزانی
- سەرەتایەك بۆ ناساندنی سوڕەتى آل عمران
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما م‌و ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێت و به به‌هه‌شتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیا‌و ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 346 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7367 |
![]() | ئەم مانگە | 28432 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034817 |






