- شێخ موحەممەد حەسان: وەزارەتی ناوخۆ هەقی چیە بەسەر ریش هێشتنەوەوە؟
- وه‌لید جونبولات : به‌شار ئه‌سه‌د بىَ حه‌یایه و راپرسى له‌سه‌ر خوێنى هاوڵاتیان ده‌كات .
- هاشمى ئه‌ڵێت له 48 سه‌عاتى داهاتودا راستیه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م.
- بزووتنه‌وه‌ى تالیبان هه‌واڵى شه‌هید بونى جێگره‌كه‌ى مه‌لا "محمد عمر " راده‌گه‌یه‌نێت .
- له هه‌موو ده‌قیقه‌یه‌كدا دوو قازیفه ... پایته‌ختى شۆرشى سوریا له ژێر ئاگر باراندایه
- بڵاوبونه‌وه‌ى ئیسلام له ئه‌وروپا ، ئه‌ڵمانه‌كانى توشى شۆك كردوه .
- ئۆ‌ردۆگان داواى په‌روه‌رده‌كردنێكى ئیسلامییانه‌ى گه‌نجان ده‌كات ، عیلمانیه‌كانیش توره ده‌بن .
- كۆچى دواى "د.ئیبراهیم فقى " یه‌كێك له زانا ناوداره‌كانى زانستى گه‌شه‌پێدانى مرۆى
- "بزووتنه‌وه‌ى شه‌بابى موجاهدین"ى سۆماڵ به فه‌رمى چوه ناو "رێكخراوى القاعیده"وه
- زانایه‌كى تری ناوداری كورد كۆچی دوای كرد
ئێمه

به‌خێرهاتنی خوشكان و برایانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین بۆ ماڵپەڕی ناوەندی ئەیوبی پێش خۆ ناساندنمان ئه‌ڵێین
السلام علیكم ورحمه الله و بركاته.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بناغه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانت بریتیه له ـ یه‌كتر ناسین ـ وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ : {... وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ...} بۆیه ئه‌مانه‌وێ "دید" و "كار"ی ههڵسوڕێنهرایهتی ماڵپەڕی ئهیوبیتان پێ بناسێنین به‌و هیوایه‌ی دوای ـ تعارف ـ تألف ـ له نێوانماندا درووست ببێت ... و ئێمه و ئێوهیی نه‌مێنێت و هه‌موو ببینه یه‌ك بوون.
- پێناسمان : نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌م ئیسلامهین ، بڕیارمان داوه هه‌تا هه‌ین ، له‌گه‌ڵ ئیسلام و بۆ ئیسلام بژین ، چونكه بڕوامان وایه كامه‌رانی و سه‌ربه‌رزی دونیا و ئاخیره‌ت له‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ ئیسلام و بۆ ئیسلام بژین ئه‌و كاته هه‌م سوود له‌ته‌مه‌نی خۆت ئه‌بینی و هه‌م خه‌ڵكی خواش سوودت لێ ئه‌بینن.
- مه‌به‌ستمان : خۆ نزیككردنه‌وه له زاتی پاكی په‌روه‌ردگار و ڕازیكردنی ئه‌وه ، هه‌ر بۆیه دینه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ئه‌یه‌وێ ـ نه‌ك خه‌ڵك ئه‌یه‌وێ ـ ئه‌ناسین و پشتیوانی لێده‌كه‌ین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر خۆمان و ماڵ و مناڵ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا .
- ئامانجمان : سێ ئامانجمان هه‌یه له‌م كاره‌ماندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی :
١. وه‌رگرتن و ناساندن و سه‌لماندنی بنه‌ما گشتیه‌كانی دینی ڕاسته‌قینه‌ی خوا .
٢. گۆشكردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دێن به‌ده‌م ئه‌م دینه‌وه به‌و ئیسلامه ڕاسته‌قینه‌یه چ وه‌ك ( تاك ) و ( خێزان ) یان وه‌ك ( كۆمه‌ڵگه ) و ( دهسهلاَت ) .
٣. ململانێكردنی فیكری و سیاسی و دهسهلاَت بۆ سه‌رخستنی ڕاستی ئه‌م دینه به‌و چه‌كانه‌ی كه بهرانبهرمبهرهكانمان سوودی لێ ئه‌بینن چ وه‌ك فیكر‌و چ وه‌ك ڕێكخراو و چ وه‌ك سیاسه‌ت ....
- كه‌ره‌سته‌كانمان :
كهرهسهكانمان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی یه‌كه‌م :
١. به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م پێگه ئیسلامیه‌و به‌هێزكردنی به بیرۆكه‌ی ڕه‌سه‌ن و هاوچه‌رخ .
٢. ده‌ركردنی گۆڤار‌و بلاَوكراوهی هه‌مه چه‌شن .
٣. گرتنی كۆڕ‌و سیمینار‌و به‌هێزكردنی وتاری به‌مه‌به‌ستی دوانگهكان .
٤. گرنگیدان بهتوتوێژینهوهی زانستی له‌سه‌ر ( قورئان )و ( حه‌دیس )و ( عەقیدە)و ( فقه )و ( مێژوو ) ..
٥. ده‌ركردنی زنجیره‌یه‌ك كتێبی فیكری و زانستی كه دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ر بكات:
أ. ڕاڤه و شرۆڤه‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ... كه ( سبیل المٶمنین )ه
ب. ڕاڤه و شرۆڤه‌ی بیرۆكه لادەرەکان... كه ( سبیل المجرمین )ه .
كهرهسهكانمان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی دووهه‌م :
١. له‌ڕووی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ( تاك ) و ( خێزان ) ئاراسته ئه‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی بڕێكی پێویست له زانسته ئیسلامیه‌كان به تایبه‌ت هه‌ر چوار بواره پێویستهكهی ئیسلام : ( ته‌فسیر , حه‌دیس , عه‌قیده , فقه ).
٢. له‌ڕووی به‌رنامه‌یه‌كی ئیسلامیه‌وه ( كۆمه‌ڵگه ) و ( دهسهلاَت ) ئاراسته ئه‌كه‌ین بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری ئیجابی له ڕێگای ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانه‌وه...
٣. درووستكردن و پشتیوانی كردن له هێزه ئیسلامیه‌كان ( هێزه سیاسیه‌كان , ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان , سه‌ندیكا جه‌ماوه‌ریه‌كان ) و درووستكردنی پرد له نێوانیاندا ...
٤. داڕشتنه‌وه‌ی ڕێڕوونیهكانی ئیسلام له شێوه‌ی مادده‌و بڕگه‌ی یاساییدا تا ( كۆمه‌ڵگه ) و ( ده‌سه‌ڵات ) ئاشنا‌و شاره‌زا بكرێن له ئیسلام و ئه‌هلی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌هلی ئیسلام كێن و چی‌یان ده‌وێت ...
كهرهسهكانمان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سێیه‌م :
١. ئه‌و كه‌سه‌ی به "بیر" ململانێمان له‌گه‌ڵدا بكات ئێمه‌ش به "بیر" ململانێی له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین و بیرۆكهكانیشمان به‌دوو جۆر به‌كارده‌هێنین :
أ. بۆ ناساندنی بیری ڕاست و سه‌لماندنی خێر‌و بێری بۆ ( تاك ) و ( خێزان ) و ( كۆمه‌ڵگه ) و ( ده‌سه‌ڵات ) .
ب. ناساندنی بیری چه‌وت و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بۆ ( تاك ) و ( خێزان ) و ( كۆمه‌ڵگه ) و ( ده‌سه‌ڵات ) .
٢. ئه‌و كه‌سه‌ی به سیاسه‌ت ململانێمان بكات ئێمه‌ش به سیاسه‌ت ململانێی له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین و پشتیوانی له هێزه سیاسیه ئیسلامیه‌كان ئه‌كه‌ین .
٣. ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه هه‌وڵی پهراوێزحستنمان ئه‌ده‌ن ، ئێمه‌ش به‌هه‌مان كه‌ره‌سه ململانێی مه‌ده‌نیانه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین و هاوكاری و كۆمه‌كمان ئه‌خه‌ینه خزمه‌ت ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌وه كه به نیازی پاك و به‌رنامه‌ی چاك هه‌وڵی پێشخستنی دۆزی ( كۆمه‌ڵگه ) و ( دهسەڵاتهكانی ) دونیای مسوڵمانان ئه‌ده‌ن ...
- هه‌ڵوێستمان : هه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه له ( بیر‌و باوه‌ڕه‌كان ، كه‌سه‌كان ، دهسهلاَتهكان ، هێزه سیاسی یان ڕۆشنبیری یان كۆمهلاَیهتیهكان ) دوو شت دیاری ده‌كات :
١. ڕاده‌ی دوور‌و نزیكی ئه‌و لایه‌نانه له ئیسلام و دینی ڕاسته‌قینه‌ی خوا .
٢. ڕاده‌ی یاربوون یان نه‌یاربوونی ئه‌و لایه‌نه له ئیسلام و ئه‌هلی ئیسلام ...
- سه‌رچاوه‌مان : سه‌رچاوه‌ی بیر‌و بیركردنه‌وه‌مان له پله‌ی یه‌كه‌مدا بریتیه له قورئانی پیرۆزی په‌روه‌ردگار كه وه‌ك خۆراكی ڕۆژانه پێویستمان ئه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی به‌ره‌كه‌ت و بیرۆكه سه‌ره‌كی و بنه‌ما گشتیه‌كانی ئه‌م دینه ... له پله‌ی دووهه‌مدا سه‌رچاوه‌ی بیر‌و بیركردنه‌وه‌مان بریتیه له ( سیره ) و ( سوونه‌ت )ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (ص) و به‌هه‌مان شێوه وه‌ك ویردی ڕۆژانه ده‌م ئه‌خه‌ینه ناو كانیاوی فه‌رمووده شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ر كه لێوان له بیرۆكه‌و به‌ره‌كه‌ت و درێژه‌ی ڕێڕوونیهكانی ژیان ...
له پله‌ی سێیه‌میشدا سه‌رچاوه‌ى بیر‌و بیركردنه‌وه‌مان بریتیه له ئیجتهادی زانایانی ئیسلامی له كۆن و تازه‌دا ، به‌و مه‌رجه‌ی كه له بنه‌ماكانی مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت لایان نه‌دابێت ، چونكه به‌بڕوای ئێمه ( دینداری ) و ( بیری ڕاست ) و ( موماره‌سه‌ی درووست ) له‌و مه‌زهه‌به‌و بنه‌ماكانی ئه‌و مه‌زهه‌به‌دایه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ( لادان ) له‌و بنه‌ما كزی له ( دینداری ) دا درووست ئه‌كات و هێزی ((به‌رگری =مناعه )) لاواز ئه‌كات و بیر‌و بیركردنه‌وه لێڵ ئه‌بێت و هه‌ڵه له جێبه‌جێكردندا به‌رهه‌م دێنێ ...
بۆیه به‌كارهێنانی ته‌فسیره متمانه پێكراوه‌كان و ڕاڤه و شرۆڤه‌ی كتێبه ڕه‌سه‌نه‌كان بۆ فه‌رمووده و كتێبه‌كانی عه‌قیده و فقهی مه‌زهه‌به‌كان و فقهی به‌راوردكاری زانایانی متمانه پێكراوی ئوممه‌تی ئیسلامی سهرچاوهمانن بۆ درووستكردن و به‌ڕێوه بردنی كاری ئیسلامیمان .. - توێشوومان : له‌ناو ڕێگه‌ی كاركردنمان بۆ ناساندن و سه‌لماندن و چه‌سپاندنی ئیسلام ، ئه‌م توێشوانه به پێویست ئه‌زانین له‌و كاروانه‌دا :
١. عه‌قیده‌یه‌كی ته‌وحیدی دوور له (شیركیات) .
٢. زانستێكی به‌كه‌ڵكی دوور له (غلو) .
٣. عیباده‌تێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دوور له (بیدعه) .
٤. ویردو ئهزكارێكی گشتی ڕۆژانه ....
٥. خۆ موحاسه‌به كردنێكی به‌رده‌وامی هه‌فتانه ...
٦. نه‌خشه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لی ساڵانه ...
٧. ڕه‌وشت و ئاكارێكی موسڵمانانه ....
- مێژووناسی
- گومانناسی
- بابەتی هەمەڕەنگ
- چاوپێکەوتن
دواین لێدوان
- ensha alla eslam har la zyadbwnda abet hata gerana...
لە لایەن muhamadazad - dast xosh kaka makwan har bzhet
لە لایەن rabar - إن لله وانا الیه را‌جعون
لە لایەن صلاح - من دەست خۆشیتان لیدەکەم سەرەتا وەلامی ئەوەم لە جەن...
لە لایەن alan kirmizigul - من زۆر سوپاستان دەکەم ئەگەر ریگەم بدەن من پەیجیکم ...
لە لایەن alan kirmizigul
بابەتە هەڵگیراوەکان
تا ئێستا خۆت تۆمار نەکردووە؟ لێرە خۆت تۆماربکە
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 2110 |
![]() | دوێنێ | 2674 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 9020 |
![]() | ئەم مانگە | 76280 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 737928 |





