- سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى فه‌ره‌نسا : له سه‌دا سه‌د كۆتاى 2012 له ئه‌فغانستان ده‌كشێینه‌وه .
- رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خوینده‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ویسامى كۆمارى پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد ، ئه‌زانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یه‌كێتى ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كار به‌ده‌سته كورده‌كانى كركوك
- عه‌لى باپیر : به خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر په‌ست و نیگه‌رانم و ئیدانه‌ى ده‌كه‌م .
- كڕێكار له زیندانه‌وه له باره‌ى رووداوه‌كانى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى راى گشتى كوردستان ده‌كات
- شێخى ئه‌زهه‌ر : ئێران به خراپى وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
بەشی رۆژوو
فه‌زڵ و پاداشتی رۆژووی مانگی شه‌وال
فه‌زڵ و پاداشتی رۆژووی مانگی شه‌وال
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان ، سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درود و ره‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و هاوه‌ڵانی و شوێنكه‌وتوانی هه‌تاهه‌تایه .
برایان و خوشكانی باوه‌ردار بێگومان مروڤی موسڵمان پێویسته به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر تاعه‌ت و گوێرایه‌ڵی په‌روه‌ردگاری و پاككردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونی له ژه‌نگ و ژاری گوناه و تاوان تا ئه‌و رۆِژهی ده‌گاته حزوری خوای گه‌وره و ده‌گه‌رێته‌وه بۆلای به‌یه‌كجاری .
هه‌ر له‌به‌ر پاككردنه‌وه و تزكیهی ده‌روونی گوناهباره كه خوای گه‌وره په‌رستن و عبادهتهكانی له‌سه‌ر مرۆڤــ دیاری كردوه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه باوه‌ردار تاعه‌تی خوا بكات به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه دڵ و ده‌روونی پاك ده‌كاته‌وه له گوناه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ندێك دوور بێت له تاعه‌تی په‌روه‌ردگاری خۆی ئه‌وه‌نده و به و ئه‌ندازه‌یه‌ش دوور ده‌بێت له تزكیهی نه‌فسی خۆی .
جا رۆژووش یه‌كێكه له‌و تاعه‌ت و عبادهتانهی كه كه ژه‌نگ و چڵك و چه‌په‌ڵی گوناه و تاوان راده‌ماڵێت و ئاسه‌واریان ناهێڵێت ، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره مانگی ره‌مه‌زانی دانابوو وه‌ك وێستگه‌یه‌كی به خۆدا چوونه‌وه بۆ دامڵینی ئه‌و گوناهانه ،تاوه‌كو رۆژوه‌وان به‌هه‌لی وه‌ربگرێت و بیكات به هۆكارێك بۆ خودا له خۆ رازیكردن و ته‌وبه كردن و په‌شیمان بوونه‌وه له تاوانه‌كان .
ئه‌م مانگه پیرۆزه‌ش وه‌ك بینیمان هات به‌سه‌رماندا و رۆشت و بنكه‌و باره‌گای خۆی پێچایه‌وه ، جا خۆش به ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی توانی تاعه‌ت و عبادهتهكانی خۆی تیادا ئه‌نجام بدات و خوای گه‌وره له خۆی رای بكات ، به‌دبه‌ختیش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژووی نه‌گرت و په‌شیمانی له حزوری خوادا پیشان نه‌دا و ته‌وبه‌ی نه‌كرد له تاوانه‌كانی .
ئێستاش كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ندی مانگی شه‌وال داین جار ێكی تر فورسه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌جر و پاداشته گه‌وره‌یه له ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین ، سه‌مه‌ر و به‌رووبومی ئه‌و شه‌ش رۆژوو گرتنهش كه پاداشت و خه‌یری یه‌ك ساڵی هه‌یه بیخه‌ینه سه‌ر حه‌سه‌ناتمان و روویی خۆمانی پێ سپی بكه‌ین له قیامه‌تدا .
ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی رۆژووی ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ی مانگی شه‌واله‌وه ده‌فه‌رموێت : "من صام رمضان ثم أتبعه ستاً من شوال كان كصیام الدهر " { رواه مسلم } واته : هه‌ركه‌سێك مانگی ره‌مه‌زان به رۆژوو بوو بێت و پاشان به دوایدا شه‌ش رۆژ له مانگی شه‌والیش به رۆژوو بێت وه‌ك ئه‌وه وایه كه یه‌ك ساڵ به رۆژوو بێت .
ئیمامی نه‌وه‌وی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :( كاتێك ده‌وترێت خه‌یری یه‌ك ساڵی هه‌یه واته : ره‌مه‌زان یه‌ك مانگه ،چاكه‌ش لای په‌روه‌ردگار یه‌ك به ده‌یه ( 1× 10 ) واته گرتنی یه‌ك مانگی ره‌مه‌زان خێر‌و پاداشتی ده مانگ رۆژووی هه‌یه ، پاشان شه‌ش رۆژی شه‌والیش ئه‌ویش یه‌ك به‌ده ، ده‌كاته شه‌ست رۆژ واته دوو مانگ ، هه‌موو پێكه‌وه له‌گه‌ڵ مانگی ره‌مه‌زانه‌كه ده‌كاته ساڵێكی ته‌واو ، كه‌واته كه‌سێك مانگی ره‌مه‌زان نه‌گرێت به‌ر ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه ناكه‌وێت . ئیبن ره‌جه‌بی حه‌نبه‌لیش له عبد الله‌ی كوری موباره‌كه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه ده‌فه‌رموێت : روژوو گرتنی شه‌وال له و مانگه‌دا په‌یوه‌ست ده‌بێت به مانگی ره‌مه‌زانه‌وه و هه‌ردوكیان پێكه‌وه ئه‌جرو خێر و پاداشتی ساڵێك رۆژووی فه‌رزیان ده‌بێت .
جا خوشك برایانی به‌رێز گرتنی ئه‌م شه‌ش رۆژه‌ی شه‌وال به‌ڵگه‌و ده‌لیله له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه موسڵمان شوكری خودای كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌روه‌ردگار موه‌فه‌قی كرد له‌سه‌ر گرتنی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان ،هه‌ره‌وه‌ك چوَن به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه بۆ تاعه‌ت و گوێرایهڵیهكانی خوای میهره‌بان و ئاره‌زوو مه‌ندی ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت له به‌رده‌وام بوون له سه‌ر رێگای پیاو چاكان و صالحین .
ئیبن ره‌جه‌ب ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وه‌ر ته‌وفیقی كه‌سێكی دابێت به گرتنی مانگی ره‌مه‌زان له‌به‌رامبه‌ریدا مرۆڤــ تاوان به دوایدا بكات و بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر تاوانه‌كان ، خۆی له خۆیدا مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سه نیعمه‌ته‌كانی خودای گۆریوهتوه به خراپه و كوفر كردن ( فهو من فعل من بدل نعمه الله كفراً ) .
جا خوشك و برایانی به‌رێزم تاعه‌ت كردنی په‌روه‌ردگار وه‌رزێكی تایبه‌تی بۆنیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا زۆر تاعه‌ت بكه‌یت و پاش كۆتای هاتنی دیسان بگه‌رێیته‌وه بۆ سه‌ر تاوان و گوناهـ و له خودا یاخی بوون و سه‌رپێچ كردن ، به‌ڵكو تاعه‌ت و عباده‌تی خوای گه‌وه‌ر له گه‌ڵ ته‌مه‌نی مرۆڤدا به‌رده‌وامه تا ئه‌و رۆژه‌ی كه مردن یه‌خه‌مان پێ ده‌گرێت و كۆتایی دێت به ژیانمان .
لهبیشری حافی یان پرسی كه عابد و خواناس زاهیدێكه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها له مانگی ره‌مه‌زاندا خواناسی ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : خراپی بۆ ئه‌و قه‌وم و گه‌له‌ی كه بێ ئاگان له تاعه‌تی خوا له مانگی ره‌مه‌زاندا نه‌بێت ، خواناس و له خواترسان به درێژایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر تاعهتهكانی خوای میهره‌بان .
ئازیزان ئه‌وه‌نده بزانن به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رۆژوو به گرتنی شه‌ش رۆژه‌كه‌ی شه‌وال و رۆژووه سوننه‌ته‌كانی تریش خۆی له خۆیدا چه‌ند مانایه‌كی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت كـه ئیبن ره‌جه‌بی حه‌نبه‌لی ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئاماژه‌ی پێكردووه :-
1- گرتنی شه‌ش رۆژی شه‌وال ، ئه‌جر و پاداشتی یه‌ك ساڵ له گه‌ڵ گرتنی مانگی ره‌مه‌زاندا ته‌واو ده‌كات .
2- گرتنی شه‌وال و رۆژووی مانگی شه‌عبان وه‌ك نوێژه سوننه‌ته‌كانی پێش و پاشی نوێژه فه‌رزه‌كان وان ،هه‌ر كه‌م و كوورتی یه‌ك هه‌بێت له رۆژووهكانماندا خوای گه‌وره پریان ده‌كاته‌وه پێیان ، چونكه فه‌رزه‌كان به سوننه‌ت و نهوافلهكان پر ده‌بنه‌وه ، هیچ كه‌سێكیش نیه له رۆژوو گرتنیدا كه‌م و كورتی نه‌بێت ، بۆیه هه‌موو لایه‌كمان پێویستمان به‌وه هه‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌م و كورتیانه بكه‌ینه‌وه به گرتنی شه‌وال .
3- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رۆژوو گرتن دوای رۆژووی فه‌رزی مانگی ره‌مه‌زان ،خۆی له خۆیدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌و تاعه‌ت و عبادهتانهی ره‌مه‌زانی له‌و كه‌سه وه‌رگرتوه ، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره تاعه‌تی لێ وه‌رگرت موه‌فه‌قی ئه‌كات له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له تاعه‌ت و عباده‌ت كردنی خۆی ، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له خواناسان ده‌ڵێن : پاداشتی حه‌سه‌نات و چاكه كردن تهوفبق دانه به كردنی چاكه‌ی زیاتر له لایه‌نی خوداوه .
4- گرتنی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان و گیرا كردنی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه لێ‌خۆش بوونی ئه‌و زاته به‌رزو پیرۆزه مسۆگه‌ر ده‌كات بۆ ئیماندار ،رۆژووهوانانیش له‌رۆژی جه‌ژندا پاداشته‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه، رۆژی جه‌ژنیش كه رۆژوو تیایدا جائز نیه و حه‌رامه ، كاتێكی دوای ئه‌وه مرۆڤی باوه‌ردار جارێكی تر به گرتنی رۆژووی شه‌وال ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رۆژوو گرتن و تاعه‌تی خودا ، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه شوكری خودا ده‌كات له‌سه‌ر ته‌وفیق دان و نعمه‌تی خوای میهره‌بانی ، چونكه هیچ نیعمه‌تێك به ئه‌ندازه‌ی لێ‌خۆش بوونی په‌روه‌ردگار خۆش نیه بۆ به‌نده‌كه‌ی ، ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌كاتێكدا كه په‌روه‌ردگار له گوناهی پاش و پێشی خۆش بووه به‌رده‌وام خه‌ریكی عباده‌ت و و شه‌و نوێژ كردن ده‌بێت، دایكی موسڵمانان حه‌زره‌تی عائشه پێ ده‌ڵێت : باشه تۆ بۆ ئه‌ونده خۆت ماندوو ده‌كه‌یت له كاتێكدا په‌روه‌ردگار له گوناهی پێش و پاشت خۆش بووه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت : أفلا أكون عبداً شكوراً .
5- خوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه به به‌نده‌كانی كه شوكراته بژێری خودا بن له به‌رامبه‌ر موه‌فه‌ق بونیان له‌سه‌ر گرتنی مانگی ره‌مه‌زان هه‌وره‌ك ده‌فه‌رموێت : { وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ} { البقره:185} ، واته :
قه‌زای ره‌مه‌زانتان له‌سه‌ر دانرا تاوه‌كو ئه‌و مانگه به ته‌واوی بگرن و له‌به‌رامبه‌ریشدا خوادا به گه‌وره بگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێنمونی كردون تاوه‌كو سوپاسی خوا بكه‌ن .
چاكترین شوكرو سوپاسێكی خودا‌ش ئه‌وه‌یه مرۆڤی باوه‌ردار به‌ردوام بێت له‌رۆژوو گرتن و تاعه‌ت و گوێرایهڵیهكانی په‌روه‌ردگاری ، ئه‌ویش به‌وه‌ی شه‌ش رۆژه‌كه‌ی شه‌وال بگرێت و به‌ردوام داوا له زاتی حه‌ق تعالی بكات یارمه‌تی ده‌ری بێت له‌سه‌ر چاكه‌و خێر كردن و تاعه‌ت كردن .
هه‌ندێك له خواناسان و سه‌له‌فی ئه‌م ئومه‌ته كاتێك كه په‌روه‌ردگار موه‌فه‌قی ده‌كردن له‌سه‌ر شه‌وێكی شه‌و نویژ كردن له‌به‌رامبه‌ردا شوكری خوایان به‌وه ده‌كرد رۆژێك به رۆژوو ده‌بوون ، ( وشكر النعم بالطاعه طاعه ) .
جا هه‌ر نیعمه‌تێكی خوای گه‌وره كه ده‌یبه‌خشێت به به‌نده‌كانی جا ئه‌و نعمه‌ته دونیایی بێت یان قیامه‌تی پێویستی به شوكرو سوپاسی خوادا هه‌یه ، شوكر كردنی نعمهتیش خۆی له خۆیدا نعمهتێكی تری گه‌وره‌یه ، ئه‌و نعمهتهش دیسان شوكرێكی تری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی نعمه‌ته‌كانی خوای میهره‌بان به‌ردوام بن و له زیاد كردن‌دا بن ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه كوفری نعمه‌تی په‌روه‌ردگار سزای سه‌ختی دونیا‌و و قیامه‌تیشی به دوادایه هه‌روه‌ك پهرورهدگار ده‌فه‌رموێت : ( لان شكرتم لازیدنكم و لان كفرتم إن عژابی لشدید ) .
له كۆتایدا داواكارم له خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌كمان موه‌فه‌ق بكات له‌سه‌ر تاعه‌ت و عه‌بدایه‌تی خۆی و له‌و كه‌سانه‌مان بگێرێت كه شوكری نعمه‌ته‌كانی ده‌كه‌ن ، ( ئامین یارب العالمین ) .
وصلی الله و سلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
سبحان ربك رب العزه عما یصفون وسلام علی المرسلین والحمد لله رب العالمین .
والسلام علیكم ورحمه الله و بركاته
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما م‌و ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێت و به به‌هه‌شتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیا‌و ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 360 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7381 |
![]() | ئەم مانگە | 28446 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034831 |






