- سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى فه‌ره‌نسا : له سه‌دا سه‌د كۆتاى 2012 له ئه‌فغانستان ده‌كشێینه‌وه .
- رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خوینده‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ویسامى كۆمارى پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد ، ئه‌زانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یه‌كێتى ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كار به‌ده‌سته كورده‌كانى كركوك
- عه‌لى باپیر : به خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر په‌ست و نیگه‌رانم و ئیدانه‌ى ده‌كه‌م .
- كڕێكار له زیندانه‌وه له باره‌ى رووداوه‌كانى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى راى گشتى كوردستان ده‌كات
- شێخى ئه‌زهه‌ر : ئێران به خراپى وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
بەشی زەكات
زه‌كاتی سه‌رفیتره به‌و شێوه‌ی كه له سوننه‌تدا هاتووه
زه‌كاتی سه‌رفیتره به‌و شێوه‌ی كه له سوننه‌تدا هاتووه
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باس له زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م: حوكمی سه‌رفیتره‌و حیكمه‌ته‌كانی.
دووه‌م: ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێت بدرێ له سه‌رفیتره‌دا.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌كه‌ی.
چواره‌م: كاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره.
پێنجه‌م: شوێنی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره.
یه‌كه‌م/ حوكمی سه‌رفیتره: ده‌ركردنی سه‌رفیتره فه‌رزه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه وسلم" له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی فه‌رز كردووه، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی "عبدالله كوڕی عومه‌ر"دا هاتووه "ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت" ده‌ڵێ: ((فرض رسول الله "صلی الله علیه وسلم" زكاە الفطر صاعا من تمر، أو صاعا من شعیر)). رواه البخاری. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا "درودی خوای له‌سه‌ر" زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ی له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی فه‌رز كرد، به ده‌ركردنی مه‌نێك له خورما، یان مه‌نێك له جۆ.
هه‌روه‌ها ئه‌بو سه‌عید "ره‌زای خوای له‌سه‌ر" ده‌ڵێ: ((كنا نخرجها علی عهد الرسول "صلی الله علیه وسلم" صاعا من طعام، وكان طعامنا التمر، والشعیر، والزبیب، والاقط)). رواه البخاری. واته: ئێمه زه‌كاتی سه‌رفیتره‌مان ده‌ر ده‌كرد له زه‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ری خوادا "دروودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر" به بری مه‌نێك له خواردن، وه خواردنی ئێمه‌ش بریتیی بوو له: خورما، جۆ، مێووژ، شیری وشكه‌وه بوو وقاڵب كراوه، كه ئێستا پێی ده‌ڵێن: كه‌شك.
ئه‌مه حوكمی سه‌ر فیتره بوو كه فه‌رزه له‌سه‌ر تاكه تاكه‌ی هه‌موو موسڵمانێكی ئه‌م گۆی زه‌وییه، به مناڵ و گه‌وره‌و پیرو گه‌نج و ژن و پیاویه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مناڵه‌ی كه هێشتا له سكی دایكیدایهو له داییك نه‌بووه، ئه‌وه له‌سه‌ری واجیب نییه كه سه‌رفیتره‌ی بۆ بدرێ، هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسوڵمان له بری ئه‌و مناڵه‌یش كه هێشتا له داییك نه‌بووه سه‌رفیتره بدات ئه‌وه كارێكی باشی كردووه‌و به قازانجی فه‌قیرو هه‌ژار ده‌شكێته‌وه، وه‌ك له ریوایه‌تدا هاتووه كه ئه‌میری موسوڵمانان عوسمانی كوڕی عفان "ره‌زای خوای له‌سه‌ر" ئه‌و كاره‌ی كردووه.
وه حیكمه‌تی سه‌رفیتره‌ش: له فه‌رمووده‌ی راست و درووستدا هاتووه كه ئیبن عباس دهیگێرێتهوهو ده‌فه‌رموێ: ((فرض رسول الله "صلی الله علیه وسلم" زكاة الفطر طهرە للصائم من اللغو والرفپ، وطعمە للمساكین)). رواه أبوداود وابن ماجة، وصححه الالبانی. واته: حیكمه‌تی فه‌رزكردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره بۆ پاككردنه‌وه‌ی رۆژووه‌وانه له هه‌ر قسه‌و باسێك كه هاتبێ به دهمیاو كردبێتی، چونكه بێگومان هیچ كات مرۆڤ بێ هه‌ڵه‌و په‌ڵه نییه، بۆیه ئه‌م زه‌كاتی سه‌رفیتره‌یه كه‌فاره‌تی ئه‌و شتانه ده‌بێ كه تووشی مرۆڤه‌كان ده‌بێت له‌و مانگه پیرۆزه‌دا، وه خواردنه‌كه ش ده‌بێته خێر‌و قازانجی هه‌ژارانیشی تێدایه.
دووه‌م/ ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێت بدرێ له سه‌رفیتره‌دا: ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێت له سه‌رفیتره‌دا بدرێت "طعمە"یه، واته: خوادرنه، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بوو سه‌عید دا هاتبوو. جا هه‌ر بۆیه "ئیبن عومه‌ر"یش "ره‌زای خوای له‌سه‌ر" به واجیبیی داناوه كه ده‌بێ هه‌ر خواردن بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا هاتووه، شێخ عوسه‌یمینیش "به‌ره‌حمه‌ت بێت" له‌م باره‌وه قسه‌و باسی خۆی هه‌یه‌و ده‌ڵێ: له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا "دروودی خوای له‌سه‌ر" پاره‌و ئاڵتون و زیو هه‌بووه، به‌ڵام كه خۆی فه‌رموویه‌تی مه‌نێك له خورماو جۆ، یان مێووژو شیری وشكه‌وه بوو بۆ سه‌ر فیتره ده‌ربكه‌ن، ئیتر ئه‌مه‌یان قسه‌ی تێدا نییه‌و وته‌ی پێغه‌مبه‌ر "دروودی خوای له‌سه‌ر" له‌سه‌رووی هه‌موو وتهیهكهوهیه.. بۆیه به‌لای زۆرینه‌ی زانایانهوهو به هه‌ر چوار مهزههبهكهشهوه، "بێجگه له هه‌ندێك زانایانی دواتری مه‌زهه‌بی ئه‌بوو حه‌نیفه" ئه‌وه‌ی كه واجیبه ده‌ربكرێ بۆ سه‌رفیتره ده‌بێت خواردن بێت، نه‌ك پاره.
سێیه‌م/ ئه‌ندازه‌كه‌ی: وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیبن عومه‌ر "ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر" له فه‌رمووده‌كه‌دا باسی كرد كه ئه‌ندازه‌كه‌ی "صاع"ـه، واته: بۆ هه‌ر كه‌سێك یه‌ك ساع له خواردن، وه جۆری خواردنه‌كه‌ش بریتیی بوو له: (خورما، مێوژ، جۆ، شیری وشكه‌وه بوو و قاڵب كرا‌و- كه‌شك-)، هه‌ر بۆیه زانایان هه‌ر ساعێكیان "صاع" خه‌مڵاندووه به (2400) دوو كیلۆو چوارسه‌د غه‌رام له خواردن، وه زۆرترینی خواردنی ئێستای ناوچه‌ی خۆیشمان برنجه، كه ئێستا باشترین برنج كیلۆی به (2000) هه‌زار دیناره. واته: بۆ هه‌ر كه‌سێك دووكیلۆو چوارسه‌د غرام برنجی باش، زۆر گونجاوو شیاوه..
چواره‌م/ كاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره: كاته‌كه‌ی رۆژی جه‌ژنه‌و پێش نوێژكردنی رۆژی جه‌ژنه، وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی ئیبن عومه‌ردا هاتووه: ((وأمر ان تۆدی قبل خروج الناس للصلاە)). رواه البخاری ومسلم. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌مری كرد كه سه‌رفیتره ده‌ربكه‌ین پێش چوونمان بۆ نوێژی جه‌ژن، وه ئه‌م كاته بۆ دانی سه‌رفیتره باشترین كاته، به‌ڵام درووسته رۆژێك یان دوو رۆرژ پێش جه‌ژن سه‌رفیتره بدرێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك درووست نییه سێ رۆژ پێش جه‌ژن یان زیاتر، یان بخرێته شه‌وی (27) ی ره‌مه‌زان یان (29) ی ره‌مه‌زان، ته‌نها دوو رۆژ پێش جه‌ژن ڕه‌وایه سه‌رفیتره بدرێت و نابێ له‌وه زیاتر پێش بخرێت.. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌ویش به پێی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مانگ (29) بوو، واته: درووسته سه‌رفیتره بدرێت له (28 و 29) دا، ئه‌گه‌ر مانگیش (30) ی ته‌واو بوو، ئه‌وه ته‌نها له رۆژی (29 و 30) دا ده‌توانرێ سه‌رفیتره ده‌ربكرێت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خرایه دوای نوێژی جه‌ژن به‌بێ هیچ عوزرێك، ئه‌وه كارێكی حه‌رامه‌وه‌و فهرزییهتی سهرفیترهكهی له كۆڵ نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عوزری هه‌بوو بۆ نموونه: له بیری چوو بوو یان له‌و كاته‌دا له ده‌ستیا نه‌بوو، ئه‌وه دواتر ده‌توانێ سه‌رفیتره بداته‌وه..
پێنجه‌م/ شوێنی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره: شوێنی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره ئه‌و شوێنه ده‌بێت كه تۆی تێدایه‌و له‌وێ نیشته جێی، له‌و رۆژه‌دا كه رۆژی جه‌ژنه تۆ له كوێ بوویت و له‌كۆێ نیشته جێ بووی، ئه‌وه شوێنی تۆیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفیتره بده‌یت، ئه‌گونجێ ئه‌و رۆژه تۆ له مه‌ككه‌ی پیرۆز بیت، یان له وڵاتێكی تر جه‌ژن بكه‌ی، ئه‌و شوێنه به شوێنی تۆ داده‌نرێت.
سه‌رچاوه/
الجامع ڵاحكام فقه السنە – للشیخ محمد بن صالح العپیمین – رحمه الله به‌رگی 2
| 60 Kb |
بابەتە پەیوەندیدارەکان
- قه‌ڵاكه‌مان له ناوخۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى لێ ده‌كرێت؟
- نیگایه‌ک له ئێستای حاڵه‌تی ئیسلامی.. پڕۆژه‌یه‌ک بۆ داهاتوو
- نیگایه‌ک له ئێستای حاڵه‌تی ئیسلامی.. پڕۆژه‌یه‌ک بۆ داهاتوو
- نیگایه‌ک له ئێستای حاڵه‌تی ئیسلامی.. پڕۆژه‌یه‌ک بۆ داهاتوو
- ئافره‌ت له به‌هه‌شت چی پێ ئه‌بڕێت؟
- ئازادیی راده‌ربڕین له رۆژئاوا، له سه‌لمان روشدییهوه بۆ رۆجیه گارودی
- ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت و بوژاندنهوهوهڵامێك بۆ كتێبی (كۆمه‌ڵگا له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا)
- له پێغه‌مبه‌رى خوا نووح (علیه‌السلام)ەوە فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه!
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما م‌و ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێت و به به‌هه‌شتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیا‌و ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 362 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7383 |
![]() | ئەم مانگە | 28448 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034833 |






