- سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى فه‌ره‌نسا : له سه‌دا سه‌د كۆتاى 2012 له ئه‌فغانستان ده‌كشێینه‌وه .
- رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خوینده‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ویسامى كۆمارى پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد ، ئه‌زانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یه‌كێتى ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كار به‌ده‌سته كورده‌كانى كركوك
- عه‌لى باپیر : به خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر په‌ست و نیگه‌رانم و ئیدانه‌ى ده‌كه‌م .
- كڕێكار له زیندانه‌وه له باره‌ى رووداوه‌كانى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى راى گشتى كوردستان ده‌كات
- شێخى ئه‌زهه‌ر : ئێران به خراپى وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
گومانە جۆراو جۆرەكان
فه‌توایه‌ك به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ریساڵی زایینییه‌وه
فه‌توایه‌ك به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ریساڵی زایینییه‌وه

به ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
ئاهه‌نگێڕان به هه‌ر بۆنه‌یه‌كه‌وه كه له ئیسلامدا جێی نه‌بووبێته‌وه، حه‌رام و یاساغه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا.
قل یا أهلَ الكِتابِ تَعالَوْا إلی كَلِمَةٍ سَواءٍ بَیْنَنا وَ بَیْنَكُمْ الا نَعْبُدَ الا اللهَ وَ لانُشْرِكَ بِهِ شَیْئا وَلاێتَخِذَ بَعْضُنا بَعْضاً أرْباباً مِنْ دونِ الله فَإِنْ تَوَلوا فَقولوا اشْهَدوا بِأَنا مُسْلِمونآل عمران/ ٦٤
* به‌رله‌وه بچینه ناو باسه‌كه‌وه، ده‌بێ بزانین كه له‌دایكبوون و ژیانی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان –له ئاده‌مه‌وه بۆ خاته‌م دروودیان له‌سه‌ر بێت– لای ئیسلام و موسوڵمانان پیرۆز و نرخێنراوه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری په‌یامێكی خوایی بووه بۆ ئیسلاح وچاكسازیی نێو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی و بێئۆقره بووه به‌رامبه‌ر كێشه و گرفته‌كانیان.
* وه هه‌ریه‌كه‌یان به ڕاستوڕهوانبوون و تاكوتهنیایی خوای بۆ خهمڵاَندوون، ئه‌وانیش بوویانه قبووڵیان كردووه و ته‌سلیم بووه، بووشیانه هه‌ر چه‌له‌حانێ و ده‌مبازی و قڕه‌قڕی بووه، هه‌تا خواش سزا و جه‌زره‌به‌ی داون و كردوونی به په‌ند و عیبره‌ت بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆیان.
* لای موسڵمانان هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كاندا –وه‌ك ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌رن– وه ئیمان و باوه‌ڕیان به هه‌مووان هه‌یه، وه‌كوو ده‌فه‌رموێ: قولوا آمنا بالله وما أنزل إلینا وما أنزل إلی إبراهیم وإسماعیل وإسحاق ویعقوب والأسباط وما أوتی النبیون من ربهم لانفرق بین أحد منهم ونحن له مسلمون. به‌قهره /١٣٦. واته: بڵێن: ئه‌ی ئیمانداران، ئێمه باوه‌ڕمان به خوا و به‌و په‌یامه هێناوه دابه‌زێنراوه بۆمان (قورئان) و به‌و (صحف)انه‌ش بۆ ئیبراهیم، ئیسماعیل، ئیسحاق، یه‌عقووب و نه‌وه‌كانی هاتوون، وه به‌و په‌یامه‌ش به مووسا و به عیسا دراوه، به‌وه‌ش بهپێغهمبهرهكانی تردراوه له‌لایه‌ن خواوهندیانهوه، وه ئێمه له‌ناو هیچكامێكیاندا فه‌رق وجیاوازی ناكه‌ین و گوێرایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانی خواین؛ دینی ئیسلام –كه كۆتا ئایينی ئاسمانییه و كورته و پوخته‌ی هه‌مووانه و جگه له‌وه‌ش په‌یامێكی هه‌تا هه‌تایییه- گشت ئه‌ندام و ڕۆڵه‌كانی له‌سه‌ر برایه‌تی و ته‌بایی و یهكترخۆشویستن په‌روه‌رده ده‌كات. له‌سه‌ر ته‌وحید و ئولوهییه‌ت و ڕبووبیهتێكی ڕاسته‌قینه تێده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئیمان و ڕێز بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بێ هیچ فه‌رق و سوونێك له‌نێوانیاندا. له سووره‌تی ئالی عیمران، ئایه‌تی (٨٤- ٨٥)یشدا هاتووه: قل آمنا بالله وما أنزل علینا وما أنزل علی إبراهیم وإسماعیل وإسحاق و یعقوب والأسباط وما أوتی موسی وعیسی والنبیون من ربهم لا نفرق بین أحد منهم ونحن له مسلمون* ومن یبتغ غیرالإسلام دینا فلن یقبل منه وهو فی الآخرة من الخاسرین. ده‌كرێ هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌ران ماندووتر بووبن و پتر تووشی ئازار و بێزار بووبن و به (أولوالعزم) ناویان هاتووه له قورئاندا، جا له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌شێ هێندێكیان لای خوا سهرخرابن له ڕێز و پله‌دا: تلك الرسل فضلنا بعضهم علی بعض منهم من كلم الله. (سووره‌تی به‌قهره: ٢٥٣).
دینی ئیسلامی پیرۆز پێغه‌مبه‌ران گشت به پێغه‌مبه‌ری خوا داده‌نێ و ئیمانیشی به تاكهتاكهیان فه‌رز كردووه و سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتووه‌كانیان به برای موسڵمانان داده‌نێت وه له گه‌لێ ئایه‌تی قورئاندا داوای ئاخافتن و حیواریان لێده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامه‌كانی خوا و وه‌لانانی هه‌ر كێشه و نیزاعێكی نێوانیان. به‌ڵێ، له‌دایكبوونی هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران-سڵاَویان لێبێت- سه‌ركه‌وتن و ژیانهوهیهكه بۆ كۆمه‌ڵگه، وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه پێویسته موسڵمانان شوكرانه‌بژێریی خوا بكه‌ن به عیبادهت و خواپه‌رستیی و پتر ڕوولهخواكردن، نه‌ك به ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كاری ناشه‌رعی و گوناح و تاوانی تێدا حهلاَڵ بكرێت، وه‌كوو ئێستا كه به ناوی له‌دایكبوونی (عیسا) پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌زاران میهرهجانات و ئیحتیفالات ده‌به‌سرێ و هه‌زاران هه‌زار جۆر تاوان و گوناحی تێدا ده‌كرێت: عاره‌قخواردنه‌وه و تێكه‌ڵبوونی كچان و كوڕان، بێ گومان ساڵیاد و یادكردنه‌وه‌ی ئاوا له دینی ئیسلامدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه و نابێ ڕێی پێبدرێ. كه‌وا بوو هه‌رشتێك له شه‌ریعه‌ت و دینی ئیسلامدا ڕێی پێنه‌درابێت، نابێ موسڵمانانیش به هی خۆیانی بزانن و بیكه‌نه جه‌ژن و جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ی تێدا بكه‌ن. له ئیسلامدا ته‌نها ئه‌و دوو جەژنه (قوربان) و (ره‌مه‌زان) ڕێیان پێدراوه, ئیتر بۆ له‌دایكبوونی هیچكه‌سێك ته‌نانه‌تی پێغه‌مبه‌رانیش ئاهه‌نگگێڕان نییه.
ئێمه له‌دایكبوونی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ده‌نرخێنین و حورمه‌ت و ڕێزی بۆ داده‌نێین، عیسایش-علیه السلام- یه‌كێكه له‌و پێغه‌مبه‌رانه و هه‌م خۆی و هه‌م خاتوو ( مه‌ریه‌م)ی دایكی وا ته‌ماشا ده‌كه‌ین كه قورئان وه‌سفی كردوون؛ داهێنان و جهژنگێران –بهههربۆنهیهكهوه– كه له ئیسلامدا جێی نه‌بووبێته‌وه، خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و بۆنه و جه‌ژنانه قه‌ده‌غه‌یه، چ جای ئه‌وه جه‌ژنی تیا بگێڕدرێ!! من وا ده‌زانم گرنگیدان به‌م جۆره جه‌ژن و بۆنانه و پشتگوێخستنی بۆنه و جه‌ژنه ئیسلامییه‌كان، بۆ نموونه كاتێ ساڵی كۆچی نوێ ده‌بێته‌وه، كوا ئه‌وه‌نده باسی هه‌یه؟! كوا ڕاگه‌یاندن شتێكی له‌سه‌ر بڵێت؟ ته‌نانه‌تی له‌سه‌ر میمبهرهكانیش ئه‌وه‌نده چڕ ناكرێته‌وه!
بێ گومان (عیسا) پێغه‌مبه‌ر -سڵاَوی له‌سه‌ر بێت– كاتێ له‌دایك ده‌بێ، هه‌ر موجیزه‌یه، چونكه دهسهڵاَت و تواناییی خوای باڵاده‌ست نه‌بێ، ژن بێ مێرد چۆن حامیله ده‌بێ و منداڵی ده‌بێ ؟ وه كاتێكیش جووله‌كه پیلانیان داڕشت بۆ كوشتنی و هێرشیان كرده سه‌ری و خوا پاراستی لێیان و یه‌كێ له خۆیانیان كوشت، وایانزانی عیسایه! هه‌ر موعجیزه‌یه. وه كه خوا ڕزگاری ده‌كا و به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ لای خۆی و بۆ دوایی دێته خواره‌وه، هه‌ر موعجیزه‌یه. قورئانی پیرۆز چه‌نده ڕێز له‌خاتوو مه‌ریه‌م ده‌گرێت و پاكانه‌ی بۆ ده‌كات، كاتێ جووله‌كه بوختانیان بۆ كرد: و بكفرهم و قولهم علی مریم بهتانا عظیما. (سووره‌تی نیسائـ : ١٥٦) یان چۆن به‌درۆیان ده‌خاته‌وه كاتێ ده‌ڵێن له(سێداره)مان دا: وقولهم إنا قتلنا المسیح عیسی ابن مریم رسول الله وما قتلوه وما صلبوه ولكن شبه له‌م وإن الذین اختلفوا فیه لفی شك منه ما له‌م به من علم إلا اتباع الظن وما قتلوه یقینا بل رفعه الله إلیه و كان الله عزیزا حكیما وإن من أهل الكتاب إلا لیؤمنن به قبل موته ویوم القیامة یكون علیهم شه‌یدا. ٤/١٥٧ – ١٥٩. هیوادارم شوێنكه‌وتووه‌كانیشی دوای ئامۆژگارییه‌كانی بكه‌ون و به به‌نده‌ی خوای دابنێن و نه‌یكه‌نه كوڕی خوا!لقد كفر الذین قالوا إن الله هو المسیح ابن مریم و قال المسیح یا بنی إسرائیل اعبدوالله ربی و ربكم إنه من یشرك بالله فقد حرم الله علیه الجنة و مأواه النار و ما للظالمین من أنصار ٥/٧٢، باوه‌ڕ به وته و ئامۆژگارییه‌كانی بكه‌ن: و إذ قال عیسی ابن مریم یا بنی إسرائیل إنی رسول الله إلیكم مصدقا لما بین یدی من التوراة ومبشرا برسول یأتی من بعدی اسمه أحمد.... ٦١/٦.
هیوادارم ئه‌م ساڵه‌یان بكه‌نه ساڵی گۆرانكاریی و هێمنی و ئاسوده‌یی و جیهان و ئه‌وه‌نده زه‌برو زۆر و زوڵم و سته‌م له‌جیهانی ئیسلامییه‌ت نه‌كه‌ن ، وه به‌پێی مه‌فهووم و چه‌مكی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بكه‌ن كه‌ده‌فه‌رموێ : .. ولتجدن أقربهم مودة للذین آمنوا الذین قالوا إنا نصاری .. ٥/٨٢ . وه ده‌ڵێین : ذلك عیسی ابن مریم قول الحق الذی فیه یمترون ١٩/٣٤.
له كۆتاییدا: وسلام علیه یوم ولد و یوم یموت ویوم یبعث حیا.
* بۆ وهلاَمی تێروتهسهلتری ئه‌م بابه‌ته سه‌یرێكی (مجموع الفتاوی)ی (ئیبن ته‌یمییه) بكه، به‌رگی / ١٣ جوزئی ( ٢٥ ) لــ١٧٥ ، چاپی (٢)ی ساڵی ١٤١٩ك به‌رامبه‌ر ١٩٩٨ز.
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
٢٩/١١/١٤٢٦ك
١/١/٢٠٠٦ز
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما م‌و ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێت و به به‌هه‌شتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیا‌و ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 363 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7384 |
![]() | ئەم مانگە | 28449 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034834 |






