٢٤ جەمادی دووەم، ١٤٣٥هـ
قەبارەی نووسین

بؤرما:جارێكی تر هه‌زاران موسڵمان سه‌رده‌بڕدرێن و ده‌سوتێندرێن ، جیهانیش بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێریت

563347 276070989167269 562161498 N



گروپێكی توندڕه‌وی بوزی به‌ناوی (ماغ)له‌ هه‌رێمی ئاراكانی موسڵمان نشین ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دڕاندانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ شه‌هید كردن و سه‌ربڕینی هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ و كوشتارگه‌یه‌كیان بۆ دروست كردون .


محمد نه‌صر یه‌كێك له‌ چاڵاكوان و موسڵمانانی هه‌رێمی ئاراكان له‌ وڵاتی بورما ئاشكرای كرد كه‌ موسڵمانه‌كانی هه‌رێمی ئاراكان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵمه‌تێكی كوشتن و سه‌ربڕین و سوتاندن و ڕاوه‌دونان بونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن گروپێكی تونده‌ڕوی بوزی به‌ ناوی (ماغ)،ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ژماره‌ی قوربانیان هێنده‌ زۆره‌ كه‌ له‌ ئه‌ژمار نایه‌ت .
له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو ووتی : ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی گروپی (ماغ)له‌دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هه‌ندێك له‌ پیاوانی ئایینی بوزیه‌كان فه‌توایان داوه‌ كه‌ شه‌ڕكردن و كوشتنی موسڵمانه‌كان كارێكی پیرۆزه‌ ، ئه‌مه‌ش وای له‌و گروپه‌ كرد كه‌ به‌ شوێه‌یه‌كی دڕاندانه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن .
محمد نه‌صر ووتیشی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ و تا ئه‌م دوایه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بوه‌ و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو ، بۆیه‌ موسڵمانه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن .
هه‌روه‌ها ناوبراو گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌هیچ وڵات و ڕێكخراوێكی خێرخوازی و مرۆیی تا ئیستا به‌هانایانه‌وه‌ نه‌هاتون و بێده‌نگن به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌ .
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی دتانیشتوانی ده‌وڵةتی بۆرما 50 ملیۆن كه‌سه‌ و ناوی فه‌رمی (كۆماری یه‌كگرتووی میانمار)ه‌ و موسڵمانه‌كان ڕێژه‌ی له‌ 15% پێك ده‌هێنن و زیاتر له‌ نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی ئاراكانیش موسڵمانه‌.
ئاینی ئیسلام له‌سه‌ده‌ی نۆیه‌می زاینیه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌رێمی ئاراكان و له‌ ساڵی 1784 ئاراكان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بوه‌ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه‌ دامه‌زرا، به‌ڵام هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵه‌وه‌ له‌لایه‌ن(بۆدابای)پاشای ئه‌و كاته‌ی بوزیه‌كان ئه‌م هه‌رێمی داگیركراوه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
ده‌ستدرێژی كردن و سوتاندن و شوهیدكردنی موسڵمانه‌كان له‌و هه‌رێمه‌دا میژووی له‌ مێژینه‌ی هه‌یه‌ و له‌ ساڵی 1942 زیاتر له‌ 1000 موسڵمانه‌ له‌ لایه‌ن گروپی (ماغ)ه‌وه‌ سه‌ر بڕان و سه‌دان هه‌زاری تریش ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كران .
هه‌روه‌ها له‌ ساڵانی 1962 تا 1991 و هه‌زاران موسڵمانی تر ناچار به‌ ڕۆیشتن یاخود ده‌ربه‌رده‌كران له‌ لایه‌ن گروپی (ماغ)ه‌وه‌ ئه‌وكاتیش موسڵمانه‌كان ناچار بون وڵاتی خۆیان جێبهێڵن و له‌ وڵاتی به‌نگلادیش بگیرسێنه‌وه‌.
له‌هه‌مووی سه‌رنج ڕاكێشتر ئه‌وه‌یه‌ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌ تێده‌په‌ڕێت و هیچ وڵاتێك یان ڕێكخراوی به‌ناو پارێزاری كردنی له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و داكۆكیكردن له‌ ئازادایه‌كان نه‌هاتونه‌ت وه‌ڵام دژ به‌م كوشتارگه‌یه‌ و تائێستاش موسڵمانه‌كان له‌ ژێرهه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م گروپه‌ دان .

306644 441514219204049 1373773414 N

زانیاری ده‌رباره‌ی بورما

بورما(كۆماری یه‌كگرتووی میانمار)یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌ و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (هندستان و تایله‌ند و چین و كه‌ندوی به‌نگال) و له‌ 1/4/1937 به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌ حكومه‌تی (به‌ریتانیا - هند)جیابویه‌وه‌، له‌ ساڵی 1948 و پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌ شێوه‌یه‌ فه‌رمی سه‌ربه‌خۆ بوو له‌ ژێر ده‌ستی به‌ریتانیای داگیركه‌ر .

زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش میانمار به‌ زمانی(بۆرما)ی قسه‌ ده‌كه‌ن و پایته‌خته‌كه‌ی ناوی (نایبیدۆ)یه‌ و هه‌روه‌ها (یانجۆ)یش گه‌ورترین شاری بورمایه‌ و سیسته‌می وڵاتـی له‌جۆری كۆماریه‌ و جۆری دراوه‌كه‌شی ناوی (كیات)ه‌ و چه‌په‌كانیش وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن...

ئاماده‌كرن و ‌وه‌رگێڕانی : ئه‌ندام عومه‌ر

لێدوان زیادکە


زۆر خوێنراوەکانی ئەمڕۆ

    ئەم هەفتەیە

      ئەم مانگە

        هاوڕێمان بە لە فەیسبوك

        

        دواین لێدوان

        دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

        joomla statistics