- شێخ موحەممەد حەسان: وەزارەتی ناوخۆ هەقی چیە بەسەر ریش هێشتنەوەوە؟
- وه‌لید جونبولات : به‌شار ئه‌سه‌د بىَ حه‌یایه و راپرسى له‌سه‌ر خوێنى هاوڵاتیان ده‌كات .
- هاشمى ئه‌ڵێت له 48 سه‌عاتى داهاتودا راستیه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م.
- بزووتنه‌وه‌ى تالیبان هه‌واڵى شه‌هید بونى جێگره‌كه‌ى مه‌لا "محمد عمر " راده‌گه‌یه‌نێت .
- له هه‌موو ده‌قیقه‌یه‌كدا دوو قازیفه ... پایته‌ختى شۆرشى سوریا له ژێر ئاگر باراندایه
- بڵاوبونه‌وه‌ى ئیسلام له ئه‌وروپا ، ئه‌ڵمانه‌كانى توشى شۆك كردوه .
- ئۆ‌ردۆگان داواى په‌روه‌رده‌كردنێكى ئیسلامییانه‌ى گه‌نجان ده‌كات ، عیلمانیه‌كانیش توره ده‌بن .
- كۆچى دواى "د.ئیبراهیم فقى " یه‌كێك له زانا ناوداره‌كانى زانستى گه‌شه‌پێدانى مرۆى
- "بزووتنه‌وه‌ى شه‌بابى موجاهدین"ى سۆماڵ به فه‌رمى چوه ناو "رێكخراوى القاعیده"وه
- زانایه‌كى تری ناوداری كورد كۆچی دوای كرد
کوردستان
ماڵپه‌رى مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود: هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌واڵ برێس له‌سه‌ر قسه‌وتن به م كرێكار چاوبه‌ستنی تێدایه
ماڵپه‌رى مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود: هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌واڵ برێس له‌سه‌ر قسه‌وتن به م كرێكار چاوبه‌ستنی تێدایه

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست و گرنگ له ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌ده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌واڵ پرێس.
به‌داخه‌وه وه‌ك ئاگادارین ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی ده‌ستی ده‌ی‌ره‌كیی و قسه‌و قسه‌ڵۆكی ناحه‌زانی ئیسلامه‌وه كۆمه‌ڵێك براو هاوسه‌نگه‌ری ناو یه‌ك سه‌نگه‌رو به‌رگریكار له یه‌ك مه‌بده‌ئو له یه‌ك هه‌ده‌ف، ئێستا كه‌وتوونه‌ته دووسه‌نگه‌رو هه‌رچی مێژوووی یه‌كتر هه‌یه به‌باش و ناباشیه‌وه له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی رۆژنامه‌و سایته‌كان بۆ یه‌كترو پاشان بۆ دوژمنانی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.. كه لێم یه‌قینه ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه هیچ ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی به سه‌دان و ملیۆنان دۆلار ده‌ستی نه‌ده‌كه‌وت.!! ئه‌مه‌ش بێجگه له‌وه‌ی كه مه‌له‌فی سه‌رشانمانی له‌لای په‌روه‌ردگار قورستر‌و دژوارتر كردووه، رووخسار‌و ڕه‌زایشمان له‌لای موسوڵمانان قورس و ناشیرینكردووه.. بۆیه به ناوی ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حمووده‌وه - كه ئه‌ویش خه‌م و خه‌فه‌تی ئه‌م چه‌له‌حانێ‌و ته‌فره‌قه‌یه‌ی موسوڵمانان پیرو هه‌روه‌ها تووشی نه‌خۆشی كرد تاوه‌فاتی كرد- تكاتان لێده‌كه‌ین ئیتر با ئه‌م زمان تیژیی و ده‌رخستنی سه‌دان مه‌له‌فی یه‌كتره به‌س بێت و له‌وه زیاتر لای خوای په‌ره‌وه‌ردگارو پاشان لای موسوڵمانان ناشیرین و ڕه‌زا قورس‌تر نه‌بین.. ئازیزانم ، براو هاوسه‌نگه‌ره دێرینه‌كانم: هیچ كه‌س و لایه‌نێك گومانمان له‌وه‌دا نیه كه هه‌موو لایه‌كمان باجی له‌تكردنی ئه‌و ڕابوونه پرشنگداره‌مان داوه، ئه‌ڵبه‌ته هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی قورسایی و سه‌نگینی به‌شداربوونه‌كه‌ی له‌و له‌تكردن و ماڵ جیاییه‌دا.! وه ئه‌و بزووتنه‌وه گه‌وره‌یه‌مان له‌ت له‌ت و په‌رته‌وازه كرد‌و تا ئێستاش و به‌رده‌وام خوای په‌روه‌ردگار تۆڵه‌و سزامان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه.. بۆیه به ڕای ئێمه هیچ كه‌س و هیچ لایه‌نێكی ئیسلامیی ئێستا له‌و ماڵ جیاییه‌دا براوه نیه‌و نه‌بووه‌و هه‌رگیزیش براوه نابێت.. نه رابه‌رو نه ئه‌میرو نه سه‌ركردایه‌تی و نه‌مه‌كته‌ب سیاسیی ئێستا به قه‌ده‌ر ئه‌ندام هێزێكی ئه‌و سه‌رده‌مه زێڕینه‌ی بزووتنه‌وه لای به‌رامبه‌ره‌كه‌مان قورسایی و رێز‌و ته‌قدیرمان نیه..!! ئه‌مه وته‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تییه‌و هیچ گومانیش له‌و ڕاستیه‌دا نیه.!! بۆیه له ماڵپه‌ری مامۆستای خه‌مخۆرو ره‌مزی وه‌حده‌ت و هه‌وێنی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیی، داوا له به‌رێزتان ده‌كه‌ین ئیتر با ئه‌م چه‌له‌حانێ و زمان زبریی و دڵڕه‌قییه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌س بێت و تكا له هه‌ردوو مامۆستای به‌رێز ده‌كه‌ین ئیتر ئه‌و ده‌رگایه دابخه‌ن و نه‌یه‌ڵن یه‌ك وشه له‌و باره‌وه بنووسرێ و بڵاو بكرێته‌وه.. گۆره‌پانی كوردستانیش باشترین گۆره‌پانبووه بۆ ناسینی هه‌موو كه‌سێك و گه‌نجان و موسوڵمانانی ئه‌مرۆو دوێنێش باش ده‌زانن كێ خه‌مخۆرو دڵسۆزی ئیسلام و موسوڵمانان بووه.!
هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌واڵ پرێس چاوبه‌ستنی تێدایه‌و دووره له راستیه‌وه.!!
دوێنێ شه‌و شه‌وی 25 - 1- 2012 دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له ماڵپه‌ری مامۆستادا.. ماڵپه‌ری هه‌واڵ پرێس بۆ زیاتر فوكردن به‌و ئاگره‌ی نێوان ئه‌ودوو لایه‌ندا مانشێتێكی له دیمانه‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ده‌رهێناوه‌و ده‌ڵێ: (پێش مردنی ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ملا كرێكار به جنێو فرۆش ناو ده‌بات).. له راستیدا ئه‌م هه‌واڵه به‌م مانشێته‌و به‌م شێوه‌یه دووره له راستیه‌وه‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی رێزمان زانی كوردی سه‌رنج له‌و چه‌ند دێره‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی بدات كه له‌سه‌ر مامۆستا كرێكار وتوویه‌تی زۆر دووره له راستیه‌وه‌و مامۆستا سه‌باره‌ت به‌و جیابوونه‌وه‌ی مامۆستا كرێكار وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ: (ئه‌وه‌ی مامۆستا كرێكار به بزووتنه‌وه‌ی كرد).. وشه‌ی (كرد) له‌گه‌ڵ (كردووه) زۆر جیاوازی هه‌یه‌و رێزمان زانان باش ئاگاری (رابوردوو رانه‌بوردوو) هه‌ن.!! مامۆستاى ره‌حمه‌تی به وشه‌ی (كرد) گله‌یی له‌و سه‌رده‌مه‌ی مامۆستا كرێكار ده‌كات كه ساڵی 1990 كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له بزووتنه‌وه جیاكردبوویه‌وه.. له لایه‌كی تریشه‌وه نه مامۆستای ره‌حمه‌تی و نه مامۆستا كرێكاریش له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ری رێز‌و حورمه‌تم بۆیان (معصوم) نین و نه‌بوون.. بۆیه داواكارم له جه‌نابی مامۆستا كرێكار‌و هه‌ر به‌رێزێكی تریش كه ناوی له‌و دیمانه‌دا له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تیه‌وه ناوی هاتووه، خۆیان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ئامێز بپارێزن و داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ مامۆستای ره‌حمه‌تی بكه‌ن..
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی زۆر به سه‌ختی درووستبوو وه زۆر خوێنیشی له پێناودا ڕشت و زۆریش له‌و پێناوه‌دا توشی ئه‌زیه‌ت و ئازار‌و ده‌ربه‌ده‌ری هاتوون، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌و باره‌وه له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی وتبێ یان نووسیبێت، ناحه‌قی مه‌گرن و مافی ئه‌وه‌ی بده‌نێ كه مێژووی نه‌هامه‌تییه‌كان بگێرێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.. وه ئه‌وه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی وتوویه‌تی شكاندنی كه‌سایه‌تی هیچ كه‌سێك نیه‌و به شاهیدی خودی جه‌نابی مامۆستا كرێكار مامۆستای ره‌حمه‌تی هه‌وێنی یه‌كریزیی و برایه‌تی ناوخۆی بزووتنه‌وه بووه، ئیتر چۆن بوار به‌خۆی ده‌دات ببێته ته‌ره‌ف و لایه‌نێك له‌و كێشانه‌دا.. مامۆستا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی مامۆستا كرێكاری به پیاوێكی زۆر شاره‌زاو شاعیر‌و رۆشنبیر‌و خۆ به‌كه‌مزان و خاكی وه‌سف ده‌كردو هه‌مووجار هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی له‌و باره‌وه باس ده‌كرد..
له كۆتاییدا هیوادارم هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌م جۆره هه‌واڵانه‌ی هه‌واڵ پرێس فریو نه‌خوات و له ناوه‌رۆكی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه خۆیان به دوور بگرن..
سه‌رپه‌رشتیارى
ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
3 ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می 1433ی كۆچیی
26 – 2 - 2012
www.ahmadkaka.net
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
دواین لێدوان
- ensha alla eslam har la zyadbwnda abet hata gerana...
لە لایەن muhamadazad - dast xosh kaka makwan har bzhet
لە لایەن rabar - إن لله وانا الیه را‌جعون
لە لایەن صلاح - من دەست خۆشیتان لیدەکەم سەرەتا وەلامی ئەوەم لە جەن...
لە لایەن alan kirmizigul - من زۆر سوپاستان دەکەم ئەگەر ریگەم بدەن من پەیجیکم ...
لە لایەن alan kirmizigul
بابەتە هەڵگیراوەکان
تا ئێستا خۆت تۆمار نەکردووە؟ لێرە خۆت تۆماربکە
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 2117 |
![]() | دوێنێ | 2674 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 9027 |
![]() | ئەم مانگە | 76287 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 737935 |







