- سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى فه‌ره‌نسا : له سه‌دا سه‌د كۆتاى 2012 له ئه‌فغانستان ده‌كشێینه‌وه .
- رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خوینده‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ویسامى كۆمارى پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد ، ئه‌زانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یه‌كێتى ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كار به‌ده‌سته كورده‌كانى كركوك
- عه‌لى باپیر : به خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر په‌ست و نیگه‌رانم و ئیدانه‌ى ده‌كه‌م .
- كڕێكار له زیندانه‌وه له باره‌ى رووداوه‌كانى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى راى گشتى كوردستان ده‌كات
- شێخى ئه‌زهه‌ر : ئێران به خراپى وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدین
كاتێك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب گۆڕانی به سه‌ردا هات
كاتێك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب گۆڕانی به سه‌ردا هات
بۆچوونێكم لا دروست بووبوو كه وای ده‌گه‌یاند كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب سروشتێكی توندوتیژی هه‌بووه، له كاتێكدا كه ئیمامی ئه‌بوبه‌كر زۆر نه‌رمونیان بوو، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه هه‌موو هاوه‌ڵانی به‌ڕێز زۆر له لام خۆشه‌ویستن (ره‌زای خوایان لێ بێت)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناوهێنانى عومه‌ردا هه‌ستم به ترس ده‌كرد، هه‌موو كاتێك بیرم له ترسانی ئافره‌تانی سه‌رده‌می خۆی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام كه بیرم له خوڕه‌وشتی به‌رزی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ده‌كرده‌وه ئه‌و ترسه‌م دائه‌مركایه‌وه و له په‌نا ناوی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ئارام ده‌بوومه‌وه‌و ئۆقره‌م ده‌گرت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ن و زیاتر موتابه‌عه‌كردنی ژیانی ئیمامی عومه‌ر بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و دیمه‌نه‌ی له زیهنمدا دورست بووه هه‌ڵه‌یه‌و ئیمام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خۆر
ی پیرۆزی بانگه‌وازی ئیسلام گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵێ.. ئیمامی عومه‌ر گۆڕا وه‌ك ئه‌و موسڵمانه‌ی كه ئه‌ڵێت بیستمان گوێڕایه‌ڵبووین و فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری سه‌پاند به‌سه‌ر ئاوات و ئاره‌زوو و سروشتی خۆیدا.
زاده‌ی رۆشنبیریی خۆی بوو
ئیمامی عومه‌ر به‌هێزو به ده‌سه‌ڵات بوو، به‌ڵام به هێزییه‌كه‌ی نه‌بووه هۆی گه‌ردنكه‌چی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌ی، هه‌ر مسوڵمانبوونیشی له رێگای ئافره‌ته‌وه بوو، كاتێك به مسوڵمانبوونی خوشكه‌كه‌ی زانی وه‌ك زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه وابوو كه دای له هۆشی ئیمام، هه‌تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی خوشكه‌كه‌ی دان بنێت به (ان لا اله الا الله وأن محمدا رسول الله)دا.
هه‌ر له‌و ساته‌وه ئیمامی عومه‌ر گۆڕاو به درێژایی ساڵانی ته‌مه‌نی سروشتی گۆڕا، له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه هه‌ست به غیره‌تی ئیمامی عومه‌ر ده‌كه‌ین نه‌وه‌ك ته‌نها غیره‌تی له‌سه‌ر خێزانه‌كانی خۆی، به‌ڵكو له‌سه‌ر خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم)، داوای له پێغه‌مبه‌ر كرد (صلی الله علیه وسلم) كه خێزانه به‌ڕێزه‌كانی خۆیان داپۆشن، خوای گه‌وره ئایه‌تی خۆداپۆشینی نارده خواره‌وه، به‌مه‌ش ئیمامی عومه‌ر ئارامی نه‌گرت، به‌ڵكو به سه‌وده‌ی كچی زه‌معه گه‌یشت له رێگا كه پێی فه‌رموو: ئه‌تناسین ئه‌ی سه‌وده، سه‌وده‌ش سكاڵای برده لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ئارامی كرده‌وه و پێی فه‌رموو: كه خوای گه‌وره رێگای پێداون بۆ پێداویستییه‌كانیان‌و جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه، ئافره‌تانی خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ جیهادو حه‌ج كردن ده‌چوونه ده‌ره‌وه.
غیره‌تی ئیمامی عومه‌ر له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: كاتێك كه شه‌وره‌وویم كرد به لای ماڵێكدا تێپه‌ڕیم له به‌هه‌شتدا، پرسیارم كرد ئه‌م ماڵه بۆ كێیه جوبریل فه‌رمووی: ئه‌م ماڵه بۆ عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه، لێی نزیك نه‌بوومه‌وه له‌به‌ر غیره‌تی عومه‌ر، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا له‌سه‌ر تۆش غیره‌ت ده‌مگرێت؟! ئه‌و ئیمامی عومه‌ره‌ی كه حه‌زی نه‌ده‌كرد ئافره‌تان ده‌نگیان به‌رز بكه‌نه‌وه، روخسه‌تی خواست كه بچێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی قوڕه‌یش له خزمه‌تیدا بوون، به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌یان ده‌كردو زۆریش قسه‌یان ده‌كرد، كاتێك روخسته‌درا به ئیمامی عومه‌ر هه‌ڵسان و خۆیان رێك‌وپێك داپۆشی، ئیمام هاته ژووره‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا پێده‌كه‌نی، ئیمام فه‌رمووی: یا خوا له ته‌مه‌نتا هه‌ر پێبكه‌نی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: له‌م ئافره‌تانه سه‌رم سوڕما كه له لای منن كاتێك كه ده‌نگی تۆیان بیست خۆیان باشتر داپۆشی، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: تۆ زیاتر شایسته‌تری كه شه‌رمت لێ بكه‌ن‌و بترسن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئینجا فه‌رمووی: ئه‌ی دوژمنانی خۆتان له من ده‌ترسن و له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ناترسن؟ وتیان: به‌ڵێ... تۆ توندوتیژترو دڵڕه‌قتری له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی كوری خه‌تتاب سوێند به خوا كه گیانی منی به ده‌سته هه‌ر كاتێك شه‌یتان تۆ ببینێ به‌رێگایه‌كدا ده‌ڕۆیت ئه‌و ریگایه‌كی تر ده‌گرێته به‌ر.
ئه‌مه ئه‌و عومه‌ره‌یه كه ده‌فه‌رموێت: (سوێند به خوا ئێمه له نه‌فامیدا هیچ مافێكمان بۆ ئافره‌تان دانه‌ئه‌نا هه‌تا خوای گه‌وره فه‌رمانی بۆ دابه‌زاندین به‌وه‌ی كه بۆی دابه‌زاندن به‌شی بۆ دیاری كردون به‌وه‌ی كه بۆی دیاری كردن. كاتێك من نه‌مویست كارێك بكه‌م، خێزانه‌كه‌م فه‌رمووی ئه‌گه‌ر ئاوا‌و ئاوات بكردبایه باش بوو، وتم: تۆ چیت ده‌وێت‌و بۆچی لێره‌ی و بۆچی ده‌ته‌وێت له‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت كارت هه‌بێت؟ پێی وتم: به‌لامه‌وه سه‌یره ئه‌ی كوڕی خه‌تتاب ناته‌وێت بگه‌ڕێیته‌وه یان من بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم).
ئه‌وه كاری ئیمامی عومه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا: نه‌ده‌نگێكی به‌رز.. نه‌راوێژكردن.. نه‌چوونه‌ده‌ره‌وه..
فه‌جرو به‌ره‌به‌یانی گۆڕانكاری
دوای چه‌ند ساڵێك له (.... خوا فه‌رمانی بۆ دابه‌زاندن‌و به‌شی بۆ دیاری كردن) دوای چه‌ند ساڵێك له په‌روه‌رده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ هاوه‌ڵانی‌و به وته‌و پێشه‌نگی باش، بوو به‌و عومه‌ره‌ی كه رێگری نه‌كات له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كانی بۆ نوێژی به‌یانی‌و خه‌وتنان، هه‌ر كاتێك غیره‌تی خۆیان بیربخستایه‌ته‌وه ئه‌یفه‌رموو پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: (ئافره‌تانی به‌نده‌ی خوا رێگری مه‌كه‌ن له ماڵه‌كانی خوا)، عومه‌ر وای لێهات كه قبوڵی بكات كه ئافره‌تێك ده‌نگی به‌سه‌ردا به‌رز بكاته‌وه له مزگه‌وتداو بیگێڕێته‌وه ژێر فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ماره‌ییداو له زۆر ریوایه‌تدا ده‌بینین كه ئه‌و عومه‌ره‌ی (كه هیچ حیسابی بۆ ئافره‌ت نه‌ده‌كرد) وه‌ك نه‌ریتی گه‌له‌كه‌ی له نه‌فامیدا ئێستا‌و له ژێر سایه‌ی ئیسلامدا ئافره‌تێك ده‌كاته سه‌رۆكی لێپرسیینه‌وه‌ی بازاڕ به ناوی (شفا‌ء) وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئێستا.
ده‌بینین وه‌ستاوه له‌به‌رده‌م ئافره‌تێكدا كه به هۆیه‌وه سوره‌تی (المجادلة) هاته خواره‌وه، چۆن ئامۆژگاری ده‌كات‌و رێنمونی ده‌كات‌و ناتوانێت به‌جێی بهێڵێ هه‌تا قسه‌كانی ته‌واو ده‌كات‌و یه‌كێك له هاوه‌ڵان پێی ده‌ڵێن بۆ ئیمام راده‌گری؟ ئیمام ده‌فه‌رموێت: چۆن گوێ ناگرم بۆ كه‌سێك كه خوای گه‌وره گوێی بۆ گرت؟ هه‌ر خۆی بوو له سه‌رده‌می خیلافه‌تدا ئه‌گه‌ڕا به شوێن ماڵی بێوه‌ژنان‌و كۆڵه ئاردی به پشتی خۆی ده‌برد بۆ ماڵه‌كانیان‌و خواردنی بۆ ئاماده ده‌كردن‌و قه‌ره‌بووی بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌گێڕایه‌وه كه نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی مناڵه‌كانی ده‌كات ئیمامی عومه‌ره.
به‌ڵێ، ئیمامی عومه‌ر گۆڕا، باوه‌ڕو یه‌قینی نه‌گۆڕا، راستگۆیی‌و دڵسۆزی نه‌گۆڕا، هه‌ر به‌و عومه‌ریه مایه‌وه كه شه‌یتان له‌سه‌ر رێگاكه‌ی رای ده‌كرد، به‌ڵام خوڕه‌وشتی گۆڕا، به هۆی ئیمانه‌وه نه‌رم‌و نیان بوو وه له ئاستی فرمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) وه‌ستاو وابه‌سته بوو به خوا فرمانی بۆ ئافره‌تانی دابه‌زاندو به‌شی بۆ دیاری كردن).
ئیمامی عومه‌ر به‌راستی موسڵمان بوو، گۆڕا، ره‌حمه‌تی خوات لێبێت ئه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما م‌و ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێت و به به‌هه‌شتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیا‌و ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 370 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7391 |
![]() | ئەم مانگە | 28456 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034841 |






