- سه‌رۆك كۆمارى تازه‌ى فه‌ره‌نسا : له سه‌دا سه‌د كۆتاى 2012 له ئه‌فغانستان ده‌كشێینه‌وه .
- رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خوینده‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین ویسامى كۆمارى پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد ، ئه‌زانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یه‌كێتى ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر كار به‌ده‌سته كورده‌كانى كركوك
- عه‌لى باپیر : به خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێر په‌ست و نیگه‌رانم و ئیدانه‌ى ده‌كه‌م .
- كڕێكار له زیندانه‌وه له باره‌ى رووداوه‌كانى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى راى گشتى كوردستان ده‌كات
- شێخى ئه‌زهه‌ر : ئێران به خراپى وێنه‌ى پێغه‌مبه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
پشتیوانه‌كان
سه‌عله‌به‌ی كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمان لاوێكی پاكیزە
سه‌عله‌به‌ی كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمان لاوێكی پاكیزە
سه‌عله‌به‌ی كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمان لاوێكی ئه‌نساری بوو، له سه‌ره‌تای لاویی دا ئیمانی به پێغه‌مبه‌ردرودی خوای لێ بێت هێنابوو، هه‌موو كاتێ ئاماده‌ی كۆڕی پێغه‌مبه‌ردرودی خوای لێ بێت و هاوه‌ڵانی ده‌بوو و زۆر به ملكه‌چی یه‌وه گوێی بۆ وته شیرینه‌كانیان ده‌گرت و، ڕۆژ ده‌هات و تێده‌په‌ڕی ئه‌م باوه‌ڕی زیادی ده‌كرد و به‌هێزتر ده‌بوو و زیاتر متمانه‌ی به پێغه‌مبه‌ردرودی خوای لێ بێت پته‌وتر ده‌بوو..قه‌ده‌ری خوا ویستی ئه‌م لاوه تاقی بكاته‌وه و هه‌ڵیسه‌نگێنێت تا چه‌نده ئیمانداره، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچوو و بوو به سه‌رگوزشته بۆ موسڵمانانی دوای خۆی. ئه‌مه‌ش شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بوو رۆژێك ئه‌م لاوه له‌ناو شاردا ده‌ڕۆشت.. شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی خسته دڵی یه‌وه كه له ده‌رگاوه سه‌یری ماڵی یه‌كێك له پشتیوانان بكات..
له‌و كاته‌دا چاوی به ئافره‌تێك كه‌وت خۆی ده‌شۆرد، ده‌بوایه به‌ره‌نگاری سه‌یركردنه‌كه‌ی ببوایه‌ته‌وه و په‌شیمانیی ده‌رببڕیایه.. به‌ڵام شه‌یتان وازی لـێ نه‌هێنا و دووباره سه‌یری كرده‌وه و چاوی هه‌ڵبڕی یه‌وه بۆ ئافره‌ته‌كه..له پاش ئه‌م حاڵه‌وه باوه‌ڕی ته‌واو له ناخی دڵی یه‌وه به‌رز بوویه‌وه و هاواری كرد چیم به‌خۆم كرد!! خۆ من باوه‌ڕدارم و هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌رم درودی خوای لێ بێت ، كاتێك بیری له‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی خۆی كرده‌وه هه‌موو گیانی هاته هه‌شۆكه و له‌رزین و وتی من چاره‌م نه‌ماوه و ڕزگارم نابێ له سزای دنیا و قیامه‌ت و جارێكی تر ڕووم نایه‌ت چاوم به پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت بكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه چاری من هه‌ڵهاتنه له شار و ڕووكردنمه له‌و كێوانه‌ی كه له نێوان مه‌ككه و مه‌دینه‌دایه.. بۆیه به ته‌وبه و په‌شیمانی یه‌كی زۆره‌وه سه‌ری دنیای له خۆی هێنابۆوه یه‌ك و جارێكی تر لای شه‌رم بوو به‌و گوناهه‌وه چاوی به پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت و هاوه‌ڵانی بكه‌وێت.. بۆیه ڕۆشت و ئاواره‌ی ئه‌و ده‌شت و هه‌ردانه بوو.. پێغه‌مبه‌ریش درودی خوای لێ بێت پیشه‌ی وابوو هه‌ر كات یه‌كێك له هاوه‌ڵانی ماوه‌یه‌ك دیار نه‌بوونایه پرسیاری ده‌كرد..یه‌كێك له‌و هاوه‌ڵانه پرسیاری له باره‌یه‌وه كرد سه‌عله‌به بووخوا لێی ڕازی بێت ، به‌ڵام هاوه‌ڵان نه‌یانزانی له كوێیه. له‌م كاته‌دا فریشته‌ی سرووش هات و به پێغه‌مبه‌ری دورودی خوای لێ بێت فه‌رموو خوای گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌كات و هه‌واڵت پێده‌دات ئه‌و ڕاكردووه وا له نێوان ئه‌و كێوانه‌دا په‌نا ده‌گرێت به من له سزای دۆزه‌خ.. پێغه‌مبه‌ریش درودی خوای لێ بێت به‌رده‌وام سۆز و به‌زه‌یی هه‌بووه به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانی و هه‌میشه هه‌وڵی داوه كه هاوه‌ڵانی تووشی سزای دنیا و قیامه‌ت نه‌بن و له خه‌می موسڵماناندا بووه، بۆیه خێرا حه‌زره‌تی عومه‌ر و سه‌لمانی فارسیی خوا لێیان ڕازی بێت ڕاسپارد كه بچن به شوێنی دا بگه‌ڕێن و بزانن وێڵی كام شاخ بووه؟
به‌ڵێ، ئه‌م دوو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه بۆی ده‌رچوون و كه‌وتنه گه‌ڕان به دوای سه‌عله‌به‌دا له كاتی گه‌ڕاندا گه‌یشتن به شوانێك لێیان پرسی: ئایا گه‌نجێكت نه‌بینیوه له نێو ئه‌م كێوانه‌دا؟ زه‌فافه وتی: به‌ڵێ به دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن له ترسی ئاگری دۆزه‌خ ڕای كردووه؟ حه‌زره‌تی عومه‌ر خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: تۆ چۆن ده‌زانیت له ترسی دۆزه‌خ ڕای كردووه؟
ذه‌فافة وتی: كاتێك كه نیوه‌شه‌و دادێت ئێمه جێدێڵین و ده‌ست ده‌خاته سه‌ر سه‌ری و ده‌گری و بانگ ده‌كات و ده‌ڵێ: خۆزگایه گیانم له لاشه‌م جیاببوایه‌ته‌وه و گیان و لاشه‌م نه‌مایه و نه‌ده‌مایه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه.حه‌زره‌تی عومه‌رفه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌وه‌مان ده‌وێ. شوانه‌كه بردنی بۆ لای.. كاتێك كه چوونه لای، گوێیان لێی بوو ئه‌م دوعایه‌ی ده‌كرد (یالیتَكَ قَبضتَ رُوحِی فِی الأرواحِ وجَسَدِی فِی الأجسادِ). واته: (خۆزگه ڕۆح و لاشه‌ی منت له‌یه‌ك جیا ئه‌كرده‌وه و گیانت ئه‌كێشام كاتێك كه عومه‌ر لای دانیشت سه‌عله‌به هه‌ستی كرد كه یه‌كێك گرتویه‌تی وتی دڵنیایی كه ڕزگارم ئه‌بێ له ئاگر پێی وت من عومه‌رم سه‌عله‌به وتی پێغه‌مبه‌ردرودی خوای لێ بێت زانیویه‌تی به تاوانه‌كه‌م عومه‌ر فه‌رموی نازانم به‌ڵام دوێنێ باسی كردیت و ئێمه‌ی نارد به شوێن تۆدا سه‌عله‌به باوه‌شی پیا كردن و وتی داواتان لێ ئه‌كه‌م كاتێك كه ئه‌مبه‌ن بۆ لای پێغه‌مبه‌ردرودی خوای لێ بێت با له نوێژدا بێت یان بیلال قامه‌تی بۆ بكات عومه‌ر فه‌رموی به‌ڵێ وا ئه‌که‌ین).
به‌ڵێ ئه‌م دوو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه سه‌عله‌به‌یان هێنا و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌دینه و له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێتنوێژی ده‌كرد، كاتێك سه‌عله‌به گوێی له خوێندنی قورئانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێتبوو خۆی داپۆشی و بێهۆش كه‌وت و عومه‌ر و سه‌لمان ده‌ستیان به نوێژ كرد.. كاتێك كه نوێژه‌كه كۆتایی هات پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت به نوێنه‌ره‌كانی فه‌رموو: چی لێهات؟ ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌وه سه‌عله‌به‌یه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. پێغه‌مبه‌ریش درودی خوای لێ بێت هات بۆ لای و ڕای وه‌شاند و پێی فه‌رموو چی وای لـی كردی له من دووركه‌ویته‌وه و دیارنه‌بیت؟
سه‌عله‌به وتی: تاوانه‌كه‌م! پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت فه‌رمووی: ئایه‌تێكت بۆ بخوێنمه‌وه كه هه‌موو تاوان و گوناهێك ده‌سڕێته‌وه؟ گه‌نجه‌كه وتی: به‌ڵێ. پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێتفه‌رمووی: ئه‌م ئایه‌ته‌یه: رَبَّنَا آ‌تِنَا فِی الدُّنْيا حَسَنَة وفِی الاخِرَة حَسَنَة وقِنَا عَذَابَ النَّار (البقره: 202). واته: (به‌ڵام هه‌ندێكیان دوعا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان له خێر‌و چاكه‌ی دنیا و له دواڕۆژدا به‌شدارمان بكه و له ئازاری دۆزه‌خ بمان پارێزه). گه‌نجه‌كه به دل ته‌نگی یه‌كه‌وه وتی: گوناهی من زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئه‌و ئایه‌ته بیگرێته‌وه. پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێتفه‌رمووی: وته و ئایه‌تی قورئان زۆر له‌و تاوانه‌ی تۆ گه‌وره‌تره، ئنجا فه‌رمووی: با بچێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵێ ئه‌م لاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه به دڵێكی زۆر غه‌مبار و ناخۆش و بیركردنه‌وه له‌و تاوانه‌ی كه كردوویه‌تی. به‌ڵێ سه‌عله‌به دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌وت و پاش سێ ڕۆژ له نه‌خۆشی یه‌كه‌ی سه‌لمان چوو بۆ لای و به پێغه‌مبه‌ری درودی خوای لێ بێت فه‌رموو: كه سه‌عله‌به له بێتاقه‌تیی تاوانه‌كه‌ی ته‌واو نه‌خۆش كه‌وتووه، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت فه‌رمووی با بچین بۆ لای.. به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت‌و هاوه‌ڵانی چوون بۆ ماڵی سه‌عله‌به ، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت سه‌ری سه‌عله‌به‌ی به‌رزكرده‌وه و خستیه سه‌ر ڕانی پیرۆزی و تۆزێك دڵی ئارامی گرت، به‌ڵام ئه‌م گه‌نجه خێرا سه‌ری له‌سه‌ر رانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت لابرد و پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت فه‌رمووی بۆچی سه‌رت له‌سه‌ر رانم لابرد؟ لاوه‌كه وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من تاوانبارم با سه‌ری من به‌سه‌ر ڕانی تۆوه نه‌بێت، چونكه سه‌رێك دوو چاوی خائینی پێوه بێت تاوانه به‌سه‌ر ڕانی تۆوه بێت، تۆیه‌ك كه چه‌ند به‌ڕێزی لای په‌روه‌ردگار! پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت فه‌رمووی: هه‌ست به چی ده‌كه‌یت؟ عه‌رزی كرد: وه‌ك مێرووله‌یه‌ك بڕوات له نێوان گۆشت و ئێسكدا ئاوا بێتاقه‌تم..پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت فه‌رمووی: ئاره‌زووی چی ده‌كه‌یت؟ لاوه‌كه وتی: لێخۆشبوونی خوای په‌روه‌ردگار.. دووباره فریشته‌ی سرووش دابه‌زی و فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا درودی خوای لێ بێت! خوای گه‌وره سه‌لامت لـێده‌كات و ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌كانم ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو زه‌وی تاوانیان ببێت، كاتێك به‌ڕاستی داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن منیش له تاوانیان خۆش ده‌بم..پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێتئه‌م هه‌واڵه خۆشه‌ی گه‌یانده سه‌عله‌به، به‌ڵام سه‌عله‌به له‌به‌ر لاوازیی لاشه‌ی گیانی به‌رگه‌ی نه‌گرت و یه‌ك هاواری كرد و گیانی له لاشه‌ی ده‌رچوو.. دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت شۆردی و نوێژی له‌سه‌ر كرد و به‌ره‌و گۆڕستان هه‌ڵیان گرت و له كاتی ڕۆشتنیان بۆ گۆڕستان، هاوه‌ڵان بینیان وا پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت له‌سه‌ر په‌نجه‌كانی قاچی ده‌ڕوات و پێی ناخاته سه‌ر زه‌وی، عه‌رزیان كرد هۆی چی یه كه به‌و شێوه‌یه ده‌ڕۆیت؟!ئه‌ویش فه‌رمووی: له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ناتوانم قاچم دابنێم چونكه شوێنی قاچم نابێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی یه‌كه ئه‌وه‌نده فریشته‌ی له‌گه‌ڵدایه جه‌نازه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه، بۆیه من ناتوانم بڕۆم له‌سه‌ر په‌نجه‌كانم نه‌بێت..ئه‌ی سه‌عله‌به به‌خته‌وه‌ریی بۆ تۆ كه به گه‌نجی باوه‌ڕت هێنا و له تاقیكردنه‌وه ده‌رچوویت و خوا له گوناهت خۆش بوو و به ڕاستی ته‌وبه‌ت كرد و خوای گه‌وره ته‌وبه‌كه‌ی لـێ وه‌رگرتیت..
سه‌د خۆزگه‌مان به خۆت. خۆزگه ئێمه‌ش ته‌نها جارێك په‌شیمانیی وامان ده‌ببڕیایه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی كه ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و به ڕوو سووری بگه‌ڕاینایه‌ته‌وه بۆ به‌رده‌م خوای په‌روه‌ردگار، به‌ڵام ئێمه ڕوانینی نامه‌حره‌م نه‌ك دوو جار له ژیانماندا به‌ڵكو ڕۆژانه چه‌نده‌ها جار ته‌ماشای ده‌كه‌ین و بۆی ده‌ڕوانین و به تاوانیشی نازانین و ته‌نها جارێكیش داوای لێخۆشبوو‌ن ناكه‌ین له خوای گه‌وره.. ده‌بێت حاڵمان چۆن بێ؟
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما م‌و ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێت و به به‌هه‌شتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیا‌و ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 371 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7392 |
![]() | ئەم مانگە | 28457 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034842 |






