- سهرۆك كۆمارى تازهى فهرهنسا : له سهدا سهد كۆتاى 2012 له ئهفغانستان دهكشێینهوه .
- رۆژنامهنوسێكی بهناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خویندهوهی لهسهر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- بهشار ئهسهد گهورهترین ویسامى كۆمارى پێشكهش به موقتهدا سهدر كرد ، ئهزانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یهكێتى دهكات و هێرشى توند دهكاته سهر كار بهدهسته كوردهكانى كركوك
- عهلى باپیر : به خۆپیشاندانهكهى ههولێر پهست و نیگهرانم و ئیدانهى دهكهم .
- كڕێكار له زیندانهوه له بارهى رووداوهكانى ههولێرهوه پهیامێك ئاراستهى راى گشتى كوردستان دهكات
- شێخى ئهزههر : ئێران به خراپى وێنهى پێغهمبهر بڵاو دهكاتهوه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
ژیاننامەی پێغەمبەر
سەرەتای پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)
سەرەتای پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)
خوای گەورە پێش ئەوەی پێغەمبەرایەتی ببەخشێت بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە شاری مەككە دا بەردێكی هێنا بووە زمان و سڵاوی لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەكرد پێش بوونی بە پێغەمبەر :-
( جابری كوڕی سەمرە ) (ر.ض) دەفەرموێت : پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: (( إنی لأعلم حجرا بمكە كان یسلم علی قبل أن أبعث إنی أعرفه اڵان ) واتە : ( من بەردێك دەزانم كە لە مەككەدا سەلامی لێ دەكردم پێش ئەوەی ببم بە پێغەمبەر و ئێستاش دەیناسمەوە ) (73) ، لە ڕیوایەتێكی تردا هەر لە جابرەوە (ر.ض) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) كە فەرموویەتی : (( ان بمكة لحجرا كان یسلم علی لیالی بعثت انی لاعرفه اذا مررت به )) واتە: ( بەردێك هەیە لە مەككە سەلامی لێ دەكردم لە شەوانی بوونم بە پێغەمبەردا ، گەر بەلایدا تێبپەڕم دەیناسمەوە ) (74).
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێش ئەوەی ببێت بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕووناكی دەهاتە بەرچاوی ئەویش ڕوناكی مەلائیكە بوو ، وە گوێشی لە دەنگ بووە( دیارە دەنگی مەلائیكە بووە ( والله أعلم ) وە ترساوە لەوەی كە تێك چوو بێت !! وەك (ابن عباس) (ر.ض) دەفەرموێت: ( پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە خەدیجەی فەرموو : (( إنی أری ضوئاً و أسمع صوتا وأنا أخشی أن یكون بی جنن )) واتە : من ڕوناكیەك دەبینم و دەنگێك دەبیستم دەترسم كە تێك چووبم ، خەدیجەش دەیفەرموو: نەخێر خوای گەورە هەرگیز وات پێ ناكات ، وەرە با بچین بۆلای ( وەرەقەی كوڕی نوفەل ) پاشان چوون بۆلای وەرەقە و ، بۆیان گێڕایەوە ، وەرەقەش ووتی : گەر ئەوە ڕاست بێت ئەو فریشتەیەی هاتووە بۆلای تۆ هەر ئەو فریشتەیەیە كە هاتوە بۆلای موسا (عليه السلام) و ئەگەر تۆ ببیت بە پێغەمبەر و من زیندوببم باوەڕت پێ دەهێنم و سەرت دەخەم ) (75) .
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) سەرەتای پێغەمبەرێتی بە خەوی ڕاست دەستی پێی كرد كە وەك بەرەبەیان دەهاتە دی ، لە ( عائیشە ) وە (رضی الله عنها) دەفەرموێت:( پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەر خەوێكی ببینیایە وەك ڕووناكی ڕۆژ لە بەرەبەیاندا دەهاتە دی ) (76) .
وە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) زۆر حەزی بە گۆشە گیری دەكرد و هەموو جارێ دەچووە ئەشكەوتی ( حراء ) و تیایدا دەمایەوە بۆ عیبادەت كردن و بیركردنەوە لە ئاسمان و زەوی و كاروباری خەڵكان و گەڕانەوەیان بۆلای خوا .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(73) أخرجه : مسلم(2277)، و الترمذي ( 3624)، وأحمد ( 5/89 ، 105)، والطياليسي (2450)، و الدارمي (17)، والطبراني في ( المعجم الكبير)( 1907)، و ابن سعد في ( الطبقات )( 1/157)، و ابن حبان( 6482) .
(74) أخرجه : أحمد ( 5/105)(21005) وقال محققه : حديث حسن .
(75) أخرجه :أحمد( 1/312 ) رقم ( 2845) و قال محققه الأرناؤوط : إسناده على شرط مسلم، وصحح إسناده أيضاً احمد شاكر ، و ابن سعد في ( الطبقات)( 1/195)، و الطبراني في (المعجم الكبير)( 12839)، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد )( 8/255): رواه احمد متصلا و مرسلا ، ورجال أحمد رجال الصحيح .
(76) أخرجه : البخاري (6982
بابەتە پەیوەندیدارەکان
- ژیاننامەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەڵقەی یەكەم
- كۆكردنەوەی قورئان لە سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
- مژدەی ناردنی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەڵقەی پێنجەم
- دایەنگاكردنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) لەبەنی سەعد/ ئەڵقەی هەشتەم
- پەیمانی فزوول ( حلف الفضول ) پێش پێغەمبەرایەتی- ئەڵقەی دوانزە
- ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هەندێ لەو كتێبانەی كەمێژووی هاوەڵانیان شیواندووە
- چۆنیەتی ژن هێنانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)
- خوای گەورە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەپارێزێت لە پێش ناردنیدا
- دابەزینی وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما مو ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گهوره خێرتان بۆ بنوسێت و به بهههشتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیاو ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 389 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7410 |
![]() | ئەم مانگە | 28475 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034860 |






