٢٧ جەمادی دووەم، ١٤٣٣هـ
   
قەبارەی نووسین

دابەزینی وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)

دەست پێ‌ كردنی وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لە ئەشكەوتی (حرا‌ء) بوو، ئەو كاتە تەمەنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لە چل ساڵیدا بووە ، دابەزینی (وحی) لە شەوی دووشەممەدا بووە كە شەوی پیرۆزی ( لیلە القدر ) بووە ، بە بەڵگەی ئەو ئایەتە كە خوای گەورە دەفەرموێت :

شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ....(البقرە: ١٨٥) ، وە هەروەها لە ئایەتێكی تردا سەبارەت بە ( 17 )ی مانگی ڕەمەزان كە جەنگی بەدر تیایدا ڕوویدا خوای گەورە دەفەرموێت : (....وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ...) (الانفال: ٤١) واتە لە ڕۆژی فورقان ، وە لە ئایەتەكەی تریش دا دەفەرموێت : (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ) (الدخان: ٣ ) .

سەبارەت بە سەرەتای هاتنە خوارەوەی وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)عائیشە (رضی الله عنها) دەفەرموێت : ( یەكەم شت لە وەحی كە بۆلای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)دەستی پێ‌ كرد ، خەوی ڕاست بوو هەر خەوێكی ببینیایە وەكو ڕۆژی ڕووناك دەهاتە دی ، پاشان خەڵوە و گۆشە گیری لا خۆشەویست بوو ، ئەچووە ئەشكەوتی (حرا‌ء ) و عیبادەتی تیا دەكرد و چەند شەوێك لەوێ‌ دەمایەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆلای خێزانی و پاشان دەگەڕایەوە و خواردنی دەبرد ، تا خوای گەورە فریشتەی بۆ نارد لە ئەشكەوتی (حرا‌ء) ، فریشتەكە هات بۆلای ( واتە جبریل ) (عليه السلام) پێ‌ی فەرموو : بخوێنە ، فەرمووی : من خوێندەوار نیم ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی گرتمی و گوشیمی بە خۆیەوە ) (77) ، لە ڕیوایەتێكی تردا دەفەرموێت : ( قوڕگی گرتم )( 78 ) ، هەتا وای لێ‌ كردم زۆر ناڕەحەت بووم پاشان بەریدام و دووەم جار پێ‌ی ووتم : بخوێنە ، ووتم : من خوێندەوار نیم ، گرتمی و گوشیمی بە خۆیەوە هەتا زۆر ناڕەحەت بووم پاشان بەریدام ، بۆ سێهەم جار پێ‌ی ووتم: بخوێنە ، من پێم ووتەوە : خوێندەوارنیم و ئنجا گرتمی و گوشیمی بە خۆیەوە پاش كەمێك بەریدام و پێ‌ ووتم : (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) (العلق: ١)، كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەمەی گوێ‌ لێ‌ بوو دڵی كەوتە لەرزە لەرز، و گەڕایەوە بۆلای خەدیجە و پێ‌ی ووت : بم پێچنەوە و دام پۆشن ، هەتا تۆزێ‌ هۆشی هاتەوە سەر خۆی پاشان هەواڵەكەی بۆ خەدیجە گێڕایەوە و پێ ی فەرموو : ( لقد خشیت علی نفسی ) ترسام لە نەفسی خۆم كە تووشی شتێك بووبم ، خەدیجەش فەرمووی : وەڵاهی هەرگیزا و هەرگیز خوا ڕیسوات ناكات و تۆ سەردانی خزمانت دەكەیت و یارمەتی هەژاران دەدەیت و دەستی بێ‌ نەوایان دەگریت و و ڕێز لە میوان دەگریت ، وە لە هەموو كارێكی چاكەدا دەست پێشخەری دەكەیت ( مژدە بێت ئەوەی هاتووە بۆ لات فریشتەی خوایە نەك شەیتان ، تۆش خۆگربە پاشان بڕوای پێ‌ ی هێنا و شایەتی بەڕاستی پێغەمبەراتی دا )(79) ، پاشان خەدیجە بردی لەگەڵ خۆی تا گەیاندی یە لای وەرەقەی كوڕی نەوفەل كە شارەزا بوو وە نووسینی عەرەبی دەزانێ‌ و كتێبی لە عەرەبی یەوە وەردەگێڕایە سەر زمانی عیبری و ئینجیلیشی دەنوسیەوە بە عەرەبی، پیاوێكی پیرو زانا بوو لەو كاتەدا چاوی كز بوو بوو ، خەدیجە پێ‌ی ووت : ئەی ئامۆزا گوێ‌ گرە لە ئامۆزاكەت بزانە چیت بۆ دەگێڕێتەوە .

ئنجا وەرەقە گوێ‌ی لێ‌ گرت و پێ‌ووت : ئەو فریشتەیەی كە هاتووە بۆلات هەر ئەو فریشتەیەیە كە هاتووە بۆلای موسا (عليه السلام) ، خۆزگە من گەنجێكی بە توانا و زیندوو دەبووم كاتێ‌ كە خزمانت دەرت دەكەن و شاربەدەرت دەكەن تا یارمەتی تۆم بدایەو تۆم سەربخستایە ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)فەرمووی : بۆچی ئەوانە من شاربەدەر دەكەن ؟ ووتی : بەڵێ‌ هەر كەسێ‌ ئەو بەرنامە و پەیامەی پێ‌ بووبێت بۆ قەومەكەی بێگومان قەومەكەی دژایەتیان كردووە ، ئەگەر بێتوو من بگەمە ئەو ڕۆژە ئەوا یارمەتیت دەدەم و سەرت دەخەم بە سەر خستنێكی سەربەرزانە ، پاشان ئەوەندەی پێ‌ نەچوو وەرەقە مرد و وەحییش پچڕا ….) ، وە بەڵگەش بۆ ئەوەی كە وەرەقە بە موسوڵمانی مردووە و باوەڕی بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)هێناوە هەر لە سەرەتاوە ئەوەیە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)دەفەرموێت:

( لاتسبوا ورقة فإنی رأیت له جنەً أو جنتین) واتە: قسەی نا شرین مەڵێن بە وەرەقە چونكە من بینیم بەهەشتێك یان دوو بەهەشتی هەبوو ) (80) .

وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە كە (ضعیف)ە و ناكرێ‌ بە بەڵگە ئەویش ئەوەیە: ( پاشان وەحیی پچڕا لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و نیگەران بوو ئەچووە سەر لوتكەی شاخەكان و دەیویست لەوێوە خۆی بخاتە خوارەوە و هەر كاتێك ئەو بچوایەتە سەر لوتكەی شاخێك جبریل (عليه السلام) خۆی نیشان ئەدا و دەیووت: ئەی محمد تۆ پێغەمبەری خوای بەڕاستی ، ئەویش دەهاتەوە هۆشی خۆی و پاشان دەگەڕایەوە ، بەو شێوەیە ماوەیەكی زۆر وەحیی لێ‌ ی پچرا، دوای ئەوە هەر دەچووە سەر لوتكەی شاخەكان و جبریلیش خۆی نیشان دەدا ....... ) ئەم ڕیوایەتە بە هیچ شێوەیەك ناكرێت بە بەڵگە چونكە پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام) گوناهكار نەبوون

وگوناە ناكەن چ جای گوناهی گەورەی وەك خۆكوشتن و خۆ لە شاخ خستنە خوارەوە (81) .

لە جابیرەوە )ر.ض) دەفەرموێت : گوێم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)بوو ماوەی پچڕانی وەحیی دەگێڕایەوە و دەیفەرموو : (( بینما أنا أمشی إذ سمعت صوتاً من السما‌و فرفعت رأسی فإذا الملك الذی جا‌ونی بحرا‌ء جالس علی كرسی بین السما‌ء و الارض ......) واتە: لە كاتێكدا كە من دەڕۆیشتم بە ڕێگەیەكدا گوێم لە دەنگێك بوو لە ئاسمان وە سەرم بەرز كردەوە و تەماشام كرد ئەو فریشتەیە كە لە حرا‌و هات بۆلام بینیم لەوێدا دانیشتووە لەسەر كورسی یەك لە نێوان ئاسمان و زەویدا ترسام و (هەتا كەوتم بە پشتا) و گەڕامەوە بۆلای خێزانم و ووتم: بمپێچنەوە و دامپۆشن ، پاشان خوای گەورە ئایەتی يَاأَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ(1)قُمْ فَأَنذِرْ(2)وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ(3)وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ(4)وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ(5) (المدثر: ١ - ٥) دابەزاند ، جابیر)ر.ض) دەفەرموێت : ( ئەمە ڕوویدا پێش ئەوەی خوای گەورە نوێژی لەسەر فەرز بكات .و (ئەبوسەلەمەش ) دەفەرموێت: ئەو (رجز)ە مەبەستی لە (أوثان)ە واتە: خەڵكان لە هاوبەش بۆ خوا پەیداكردن دوور بخەرەوە) (82) ، لە ڕیوایەتێكی تردا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)سەبارەت بەدووبارە بوونەوەی وەحیی دەفەرموێت : (( جاورت فی حرا‌ء ، فلما قضیت جواری فاستبطنت الوادی ، فنودیت ، فنظرت أمامی و خلفی و عن یمینی و شمالی فلم أر شیئاً ........)) واتە: چوومە ئەشكەوتی حەرا‌و و كاتێ‌ مانەوەم لەوێ تەواو كرد ، و هەستام بڕۆم گەیشتمە ناو شیوەكە بانگم لێ‌ كرا و تەماشای دوا و پێش و لای ڕاست و لای چەپی خۆمم كرد هیچم نەدی ، پاشان بانگم لێ‌ كرایەوە و سەیری ئاسمانم كرد بینیم ئەو فریشتەیە لەسەر عەرشێكە لە هەوادا لە نێوان زەوی و ئاسماندا ، زۆر ترسام تا جەستەم كەوتە لەرزە و هاتمەوە بۆلای خەدیجە و ووتم : دامپۆشن و ئاوی ساردم بەسەردا بكەن ، پاشان خوای گەورە ئایەتی : يَاأَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ی دابەزاند ) (83) .

شێوەكانی هاتنە خوارەوەی وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)چەندین جۆر بووە ، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر ناڕەحەت بووە بە هاتنە خوارەوە و وەرگرتنی وەحیی چونكە پەیوەندی كردنی جیهانێكی نادیارە وەكو مەلائیكە بەتایبەتی بەڕێزترین و بەهێزترین مەلائیكەی خوای گەورە كە جبریلە (عليه السلام ) ، لەگەڵ ئادەمیزاددا كە خوای گەورە بە لاوازی دروستی كردووە بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)هاتنی وەحیی زۆر لەسەرگران بووە .

عائیشە (صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بەو باسە بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت : ( ئەم بینی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ڕۆژێكی ساردی زستاندا وەحیی بۆ دەهاتە خوارەوە ، كە تەواو دەبوو ناوچەوانی ئارەقی لێ‌ دەتكا ) (84) ، لە ڕیوایەتێكی تردا لە ( سەهلی كوڕی سەعدەوە ) )ر.ض) دەفەرموێت : ( كاتێ‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)وەحیی بۆ بهاتایەتە خوارەوە زۆر قورس وناڕەحەت دەبوو وە ناوچەوانی ئارەقی لێ‌ دەتكا وەك مرواری هەرچەندە لە زستانیشدا بوایە ) (85) ، لە ڕیوایەتێكی تردا ( عبادەی كوڕی صامت ) )ر.ض) دەفەرموێت: ( پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هەر كاتێ‌ وەحیی بۆ بهاتایەتە خوارێ‌ زۆر ناڕەحەت دەبوو ، ڕەنگی دەم و چاوی وەك تۆزاویی وخۆڵاوی لێ‌ دەهات ) (86) .

لە ڕیوایەتێكی تردا ( عبدالله ی كوڕی عەمر ) )ر.ض) دەفەرموێت : ( پرسیارم كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ووتم : ئایا هەست دەكەیت بە هاتنی وەحیی ؟ فەرمووی : ((نعم أسمع صلاصل ثم أسكت عند ذلك فما من مرە یوحی الی إلا ظننتُ أنَّ نفسی تقبض)) واتە: بەڵێ‌ گوێم لە زەنگۆڵە دەبێت . پاشان بێ‌ دەنگ دەبم و هەر جارێ‌ كە وەحییم بۆ دێت گوومان

وایە كە ڕۆحم دەردەچێت ) (87) .

لە ڕیوایەتێكی تردا عائشە )ر.ض) دەفەرموێت : ( كە وەحیی دەهات بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتی وا هەبوو بەسواری ووشترەكەیەوە بوو ئەوەندە قورس دەبوو ووشترەكەی خۆی پێ‌ نەدەگیرا وە خەریك بوو دەكەوتە سەر زەوی وە ووشترەكەی نەیدەتوانی هەنگاو بنێت بەرەو دواوە یان بەرەو پێش یان لای ڕاست یان لای چەپ ) (88) ، لە ڕیوایەتێكی تردا (زەیدی كوڕی پابت ) دەفەرموێت : ( جارێكیان وەحیی هاتە خوار پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕانی لەسەر ڕانم بوو كە وەحییەكە هاتە خوار ڕانی ئەوەندە قورس بوو لەسەر ڕانم هەتا ووتم : ئێستا ڕانم دوو كەرت بووە لە ژێر ڕانی پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم) )(89) ، لە ڕیوایەتێكی تردا لە( زەیدی كوڕی ثابت)ەوە )ر.ض)كە فەرموویەتی :( من وەحییم دەنوسی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و هەر كاتێك وەحیی بهاتایە بۆلای زۆر ناڕەحەتی تووش دەبوو و ناوچەوانی ئارەقی لێ‌ دەتكا و من وەحیم دەنووسی و تەواو نەدەبووم تا وام دەزانی كە قاچم لە ژێر ڕانی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) دوو كەرت دەبێت لە قورسی قورئانەكە، وە دەم ووت: من هەرگیز بڕواناكەم جارێكی تر بتوانم بەو قاچەم بەسەر زەویدا بڕۆم تا تەواو دەبوو ، كە تەواو دەبوو دەیخوێندەوە بۆ من و من دەمنووسی بۆی و دوای ئەوە دەیفەرموو: بۆم بخوێنەرەوە، وەمنیش بۆم دەخوێندەوە ئەگەر هەڵەیەكم بكردایە ڕاستی دەركردەوە بۆم)(90).

لەڕیوایەتێكی تردا ( ابن عباس ) )ر.ض)دەفەرموێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)زۆر ناڕەحەت دەبوو بە هاتنە خوارەوەی وەحیی بۆی و لێوەكانی دەجوڵاند بۆ ئەوەی ئەو وەحیەی كە هاتووە بۆی لەبیری نەچێتەوە تا خوای گەورە ئایەتی بۆ هێنایە خوارەوە كە دەفەرموێت: (لاَ تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ(16)إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ(17)فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ) (القیامە: ١٦ - ١٨ )(91)

خوای گەورە خۆی پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) ئارام كردەوە ئەوەندە نەیڵێتەوە و خۆی ناڕەحەت نەكات و گفتی دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)كە كۆكردنەوەی قورئان و پاراستنی لە سنگی پارێزراو دەكات ، وە خۆی وادەكات پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەرگیز بیری نەچێتەوە ، دوای ئەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)چی هاتووە بۆی بیری بووە و هیچ ووشەیەكی بیرنەچووەتەوە و لێ‌ ی تێك نەچووە .

عائشە (رچی الله عنها) دەفەرموێت : ( حارسی كوڕی هیشام پرسیاری كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) چۆن وەحیت بۆ دێت ؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ( أحیاناً یأتینی مپل صلصلە الجرس وهو أشد علیَّ ……..) واتە : جار جار وەك دەنگی زەنگۆڵە دێت و ئەوە لە هەموو جارەكان ناڕەحەت و سەخت ترە لەسەرم و قسەم لەگەڵ دەكات و زۆر باش بەئاگام كە چی دەڵێت (92) ، وە جار جاریش فریشتەكە بە شێوەی پیاوێك دێت بۆلام [و ئەمەیان ئاسانترە ولەگەڵم دەدوێت منیش باش لە ووتەكانی حاڵی دەبم ])(93).

خوای گەورە بە دوو جۆری تریش وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەنارد:-

یەكەم : بە خەوی ڕاست .

دووەم : بە خستنە ناو دڵ .

بەوەی كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)خوا وەحی بۆ دەنارد لە ڕێگەی خستنە ناو دڵەوە بۆ ئەوەی پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) بیگێڕێتەوە بۆ هاوەڵانی خۆی و بنوسرێتەوە .

( ئەبو ئومامە ) )ر.ض) دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : (( إن روح القدس نفث فی روعی أنه لن تموت نفس حتی تستكمل الرزق ......)) واتە : ڕۆحی پاك (جبریل ) خستویەتی یە دڵمەوە كە هیچ نەفسێك نامرێت تا ڕزقی تەواو نەكات، ئەی خەڵكان ئێوەش لە خوا بترسن و جوان بچن بە دەم ڕزقەوە .....) (94).

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(77) أخرجه :البخاري( 3/4956 ، 6982)، و مسلم ( 160 )، و أحمد (3/377)، و الترمذي ( 3636)، و ابن أبي شيبة ( 9719)، و الطياليسي( 1467)، و ابن سعد في (الطبقات)( 1/194)، و البيهقي في ( دلائل النبوة )( 2/135)، و ابن حبان (33) .

( 78 ) أخرجه : الطياليسي بإسناد حسن كما قال الحافظ في (الفتح)( 1/24).

(79) أخرجه : الطبراني في ( الأوسط ) (3497) ، وأبو نعيم ( الدلائل ) (1/280) ، والبيهقي في (الدلائل) ( 2/ 151) ، وأورده قاضي عياض في (الشفاء ) (1527) وقال محققه : اسناده حسن .

(80) أخرجه : البزار (2750)، و الحاكم ( 2/609) وصححه على شرط الشيخين ووافقه الذهبـي، و قال ابن كثير في ( البداية)( 3/9): إسناده جيد، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد)(9/416): رواه البزار ورجاله رجال الصحيح، و صحح إسناده الشيخ الألباني في (صحيح الجامع )(7179) و في (السلسلة الصحيحة)(45) و في: ( فقه السنة )(ص:100)، وصححه الشيخ شعيب الأرناؤوط و عبدالقادر الأرناؤوط على شرط الشيخين في ( زاد المعاد)( 3/21).

(81) أخرجه : البخاري ( 6982) مرسلاً، و بەڵام ڕیوایەتەكە (چعیف)ە و ناكرێ‌ بەبە ڵگە و ئەمەش ڕیوایەت كراوە لە : أحمد( 6/232 ) (25959) وقال محققه : ليست بشيء، و عبدالرزاق( 9719)، و البغوي في ( شرح السنة )(3735)، و أبو نعيم في ( الدلائل)( ص:68)، و البيهقي في ( الدلائل)( 1/393 )، و ابن سعد في ( الطبقات)( 1/130)، و ابن حبان (33) و قال محققه : حديث ضعيف، و قال الحافظ في ( الفتح)( 12/446): مرسل وهو من بلاغات الزهري، و ضعفه الشيخ الألباني في (السلسلة الضعيفة) ( 1052) و في ( دفاع عن الحديث و السيرة)( ص:41).

(82) أخرجه : البخاري (4925 – 4926)، و مسلم (2116)، وأحمد (3/325)، و الترمذي (3560) ، و البيهقي في (دلائل النبوة)( 2/138)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) (2649) .

(83) أخرجه : أحمد ( 3/306 )، و البخاري (4924 )، و مسلم (161 ، 257)، و الترمذي (3325)، و أبو يعلى( 1949) ، و ابن حبان (34 – 35) و قال محققه : إسناده صحيح على شرط الشيخين و اللفظ له .

(84) أخرجه:البخاري (2) ، ومسلم (6013)، ومالك (1/202)، والبغوي (3737)، والحميدي (256) ، والترمذي (3634)، وأحمد ( 6/158 )، والنسائي( 2/147)، و ابن حبان (38)، والبيهقي في ( الدلائل ) ( 2/52) .

(85) أخرجه : أبو نعيم في ( الدلائل )( 73 )، و صححه الشيخ الألباني في ( السلسلة الصحيحة )( 2088) .

(86) أخرجه : مسلم (6014).

(87) أخرجه : أحمد (7071) وقال محققه :اسناده ضعيف وله أصل عند (البخاري) (2) ،ومسلم (2333)، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد )( 8/256 ): رواه أحمد و الطبراني و إسناده حسن .

(88) أخرجه : أحمد (6/118)(24868) وقال محققه : حديث صحيح، و الحاكم ( 2/515) و صححه ووافقه الذهبـي، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد )( 8/255): رواه احمد ورجاله رجال الصحيح ، و صححه الشيخ ألأرناؤوط في ( زاد المعاد )(1/78) .

(89) أخرجه : البخاري (4592).

(90) أخرجه: الطبراني في (المعجم الكبير)( 4889 )،وقال الهيثمي في( المجمع )(8/257): رواه الطبراني بإسنادين ورجال أحدهما ثقات.

(91) أخرجه : أحمد ( 1/343)، و البخاري (7524)، و مسلم (448)، و النسائي( 2/149).

(92) أخرجه : البخاري (2 ) ، و مسلم (6013 ).

(93) أخرجه : الطبراني في ( المعجم الكبير ) ( 3343 – 3346 )، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد ) (13938): رواه الطبراني بإسنادين و رجال أحدهما ثقات.

(94) أخرجه : الحاكم ( 2/4) و صححه ووافقه الذهبـي ، وأبو نعيم في ( الحلية )( 10/27)، والبزار ( 1253) ، و البغوي في ( شرح السنة )( 4111)، و القضاعي (1152)، والبيهقي في( السنن الكبرى ) ( 5/264)، و صححه الشيخ الألباني في ( فقه السيرة)( ص:96) و في ( صحيح الجامع )( 2085) و في ( مشكاة المصابيح )( 5300) وفي ( مشكلة الفقر )( 15)، و صححه الأرناؤوط في ( زاد المعاد)( 1/77) .

دەست پێ‌ كردنی وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لە ئەشكەوتی (حرا‌ء) بوو، ئەو كاتە تەمەنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)لە چل ساڵیدا بووە ، دابەزینی (وحی) لە شەوی دووشەممەدا بووە كە شەوی پیرۆزی ( لیلە القدر ) بووە ، بە بەڵگەی ئەو ئایەتە كە خوای گەورە دەفەرموێت : شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ ....(البقرە: ١٨٥) ، وە هەروەها لە ئایەتێكی تردا سەبارەت بە ( 17 )ی مانگی ڕەمەزان كە جەنگی بەدر تیایدا ڕوویدا خوای گەورە دەفەرموێت : (....وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ...) (الانفال: ٤١) واتە لە ڕۆژی فورقان ، وە لە ئایەتەكەی تریش دا دەفەرموێت : (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ) (الدخان: ٣ ) . سەبارەت بە سەرەتای هاتنە خوارەوەی وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)عائیشە (رضی الله عنها) دەفەرموێت : ( یەكەم شت لە وەحی كە بۆلای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)دەستی پێ‌ كرد ، خەوی ڕاست بوو هەر خەوێكی ببینیایە وەكو ڕۆژی ڕووناك دەهاتە دی ، پاشان خەڵوە و گۆشە گیری لا خۆشەویست بوو ، ئەچووە ئەشكەوتی (حرا‌ء ) و عیبادەتی تیا دەكرد و چەند شەوێك لەوێ‌ دەمایەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆلای خێزانی و پاشان دەگەڕایەوە و خواردنی دەبرد ، تا خوای گەورە فریشتەی بۆ نارد لە ئەشكەوتی (حرا‌ء) ، فریشتەكە هات بۆلای ( واتە جبریل ) (عليه السلام) پێ‌ی فەرموو : بخوێنە ، فەرمووی : من خوێندەوار نیم ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی گرتمی و گوشیمی بە خۆیەوە ) (77) ، لە ڕیوایەتێكی تردا دەفەرموێت : ( قوڕگی گرتم )( 78 ) ، هەتا وای لێ‌ كردم زۆر ناڕەحەت بووم پاشان بەریدام و دووەم جار پێ‌ی ووتم : بخوێنە ، ووتم : من خوێندەوار نیم ، گرتمی و گوشیمی بە خۆیەوە هەتا زۆر ناڕەحەت بووم پاشان بەریدام ، بۆ سێهەم جار پێ‌ی ووتم: بخوێنە ، من پێم ووتەوە : خوێندەوارنیم و ئنجا گرتمی و گوشیمی بە خۆیەوە پاش كەمێك بەریدام و پێ‌ ووتم : (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) (العلق: ١)، كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەمەی گوێ‌ لێ‌ بوو دڵی كەوتە لەرزە لەرز، و گەڕایەوە بۆلای خەدیجە و پێ‌ی ووت : بم پێچنەوە و دام پۆشن ، هەتا تۆزێ‌ هۆشی هاتەوە سەر خۆی پاشان هەواڵەكەی بۆ خەدیجە گێڕایەوە و پێ ی فەرموو : ( لقد خشیت علی نفسی ) ترسام لە نەفسی خۆم كە تووشی شتێك بووبم ، خەدیجەش فەرمووی : وەڵاهی هەرگیزا و هەرگیز خوا ڕیسوات ناكات و تۆ سەردانی خزمانت دەكەیت و یارمەتی هەژاران دەدەیت و دەستی بێ‌ نەوایان دەگریت و و ڕێز لە میوان دەگریت ، وە لە هەموو كارێكی چاكەدا دەست پێشخەری دەكەیت ( مژدە بێت ئەوەی هاتووە بۆ لات فریشتەی خوایە نەك شەیتان ، تۆش خۆگربە پاشان بڕوای پێ‌ ی هێنا و شایەتی بەڕاستی پێغەمبەراتی دا )(79) ، پاشان خەدیجە بردی لەگەڵ خۆی تا گەیاندی یە لای وەرەقەی كوڕی نەوفەل كە شارەزا بوو وە نووسینی عەرەبی دەزانێ‌ و كتێبی لە عەرەبی یەوە وەردەگێڕایە سەر زمانی عیبری و ئینجیلیشی دەنوسیەوە بە عەرەبی، پیاوێكی پیرو زانا بوو لەو كاتەدا چاوی كز بوو بوو ، خەدیجە پێ‌ی ووت : ئەی ئامۆزا گوێ‌ گرە لە ئامۆزاكەت بزانە چیت بۆ دەگێڕێتەوە . ئنجا وەرەقە گوێ‌ی لێ‌ گرت و پێ‌ووت : ئەو فریشتەیەی كە هاتووە بۆلات هەر ئەو فریشتەیەیە كە هاتووە بۆلای موسا (عليه السلام) ، خۆزگە من گەنجێكی بە توانا و زیندوو دەبووم كاتێ‌ كە خزمانت دەرت دەكەن و شاربەدەرت دەكەن تا یارمەتی تۆم بدایەو تۆم سەربخستایە ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)فەرمووی : بۆچی ئەوانە من شاربەدەر دەكەن ؟ ووتی : بەڵێ‌ هەر كەسێ‌ ئەو بەرنامە و پەیامەی پێ‌ بووبێت بۆ قەومەكەی بێگومان قەومەكەی دژایەتیان كردووە ، ئەگەر بێتوو من بگەمە ئەو ڕۆژە ئەوا یارمەتیت دەدەم و سەرت دەخەم بە سەر خستنێكی سەربەرزانە ، پاشان ئەوەندەی پێ‌ نەچوو وەرەقە مرد و وەحییش پچڕا ….) ، وە بەڵگەش بۆ ئەوەی كە وەرەقە بە موسوڵمانی مردووە و باوەڕی بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)هێناوە هەر لە سەرەتاوە ئەوەیە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)دەفەرموێت: ( لاتسبوا ورقة فإنی رأیت له جنەً أو جنتین) واتە: قسەی نا شرین مەڵێن بە وەرەقە چونكە من بینیم بەهەشتێك یان دوو بەهەشتی هەبوو ) (80) . وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە كە (ضعیف)ە و ناكرێ‌ بە بەڵگە ئەویش ئەوەیە: ( پاشان وەحیی پچڕا لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و نیگەران بوو ئەچووە سەر لوتكەی شاخەكان و دەیویست لەوێوە خۆی بخاتە خوارەوە و هەر كاتێك ئەو بچوایەتە سەر لوتكەی شاخێك جبریل (عليه السلام) خۆی نیشان ئەدا و دەیووت: ئەی محمد تۆ پێغەمبەری خوای بەڕاستی ، ئەویش دەهاتەوە هۆشی خۆی و پاشان دەگەڕایەوە ، بەو شێوەیە ماوەیەكی زۆر وەحیی لێ‌ ی پچرا، دوای ئەوە هەر دەچووە سەر لوتكەی شاخەكان و جبریلیش خۆی نیشان دەدا ....... ) ئەم ڕیوایەتە بە هیچ شێوەیەك ناكرێت بە بەڵگە چونكە پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام) گوناهكار نەبوون وگوناە ناكەن چ جای گوناهی گەورەی وەك خۆكوشتن و خۆ لە شاخ خستنە خوارەوە (81) . لە جابیرەوە )ر.ض) دەفەرموێت : گوێم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)بوو ماوەی پچڕانی وەحیی دەگێڕایەوە و دەیفەرموو : (( بینما أنا أمشی إژ سمعت صوتاً من السما‌و فرفعت رأسی فإژا الملك الژی جا‌ونی بحرا‌و جالس علی كرسی بین السما‌و و اڵارچ ......) واتە: لە كاتێكدا كە من دەڕۆیشتم بە ڕێگەیەكدا گوێم لە دەنگێك بوو لە ئاسمان وە سەرم بەرز كردەوە و تەماشام كرد ئەو فریشتەیە كە لە حرا‌و هات بۆلام بینیم لەوێدا دانیشتووە لەسەر كورسی یەك لە نێوان ئاسمان و زەویدا ترسام و (هەتا كەوتم بە پشتا) و گەڕامەوە بۆلای خێزانم و ووتم: بمپێچنەوە و دامپۆشن ، پاشان خوای گەورە ئایەتی يَاأَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ(1)قُمْ فَأَنذِرْ(2)وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ(3)وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ(4)وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ(5) (المدثر: ١ - ٥) دابەزاند ، جابیر)ر.ض) دەفەرموێت : ( ئەمە ڕوویدا پێش ئەوەی خوای گەورە نوێژی لەسەر فەرز بكات .و (ئەبوسەلەمەش ) دەفەرموێت: ئەو (رجز)ە مەبەستی لە (أوثان)ە واتە: خەڵكان لە هاوبەش بۆ خوا پەیداكردن دوور بخەرەوە) (82) ، لە ڕیوایەتێكی تردا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)سەبارەت بەدووبارە بوونەوەی وەحیی دەفەرموێت : (( جاورت فی حرا‌ء ، فلما قضیت جواری فاستبطنت الوادی ، فنودیت ، فنظرت أمامی و خلفی و عن یمینی و شمالی فلم أر شیئاً ........)) واتە: چوومە ئەشكەوتی حەرا‌و و كاتێ‌ مانەوەم لەوێ تەواو كرد ، و هەستام بڕۆم گەیشتمە ناو شیوەكە بانگم لێ‌ كرا و تەماشای دوا و پێش و لای ڕاست و لای چەپی خۆمم كرد هیچم نەدی ، پاشان بانگم لێ‌ كرایەوە و سەیری ئاسمانم كرد بینیم ئەو فریشتەیە لەسەر عەرشێكە لە هەوادا لە نێوان زەوی و ئاسماندا ، زۆر ترسام تا جەستەم كەوتە لەرزە و هاتمەوە بۆلای خەدیجە و ووتم : دامپۆشن و ئاوی ساردم بەسەردا بكەن ، پاشان خوای گەورە ئایەتی : يَاأَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ی دابەزاند ) (83) . شێوەكانی هاتنە خوارەوەی وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)چەندین جۆر بووە ، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر ناڕەحەت بووە بە هاتنە خوارەوە و وەرگرتنی وەحیی چونكە پەیوەندی كردنی جیهانێكی نادیارە وەكو مەلائیكە بەتایبەتی بەڕێزترین و بەهێزترین مەلائیكەی خوای گەورە كە جبریلە (عليه السلام ) ، لەگەڵ ئادەمیزاددا كە خوای گەورە بە لاوازی دروستی كردووە بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)هاتنی وەحیی زۆر لەسەرگران بووە . عائیشە (صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بەو باسە بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت : ( ئەم بینی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ڕۆژێكی ساردی زستاندا وەحیی بۆ دەهاتە خوارەوە ، كە تەواو دەبوو ناوچەوانی ئارەقی لێ‌ دەتكا ) (84) ، لە ڕیوایەتێكی تردا لە ( سەهلی كوڕی سەعدەوە ) )ر.ض) دەفەرموێت : ( كاتێ‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)وەحیی بۆ بهاتایەتە خوارەوە زۆر قورس وناڕەحەت دەبوو وە ناوچەوانی ئارەقی لێ‌ دەتكا وەك مرواری هەرچەندە لە زستانیشدا بوایە ) (85) ، لە ڕیوایەتێكی تردا ( عبادەی كوڕی صامت ) )ر.ض) دەفەرموێت: ( پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هەر كاتێ‌ وەحیی بۆ بهاتایەتە خوارێ‌ زۆر ناڕەحەت دەبوو ، ڕەنگی دەم و چاوی وەك تۆزاویی وخۆڵاوی لێ‌ دەهات ) (86) . لە ڕیوایەتێكی تردا ( عبدالله ی كوڕی عەمر ) )ر.ض) دەفەرموێت : ( پرسیارم كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ووتم : ئایا هەست دەكەیت بە هاتنی وەحیی ؟ فەرمووی : ((نعم أسمع صلاصل ثم أسكت عند ذلك فما من مرە یوحی الی إلا ظننتُ أنَّ نفسی تقبض)) واتە: بەڵێ‌ گوێم لە زەنگۆڵە دەبێت . پاشان بێ‌ دەنگ دەبم و هەر جارێ‌ كە وەحییم بۆ دێت گوومان وایە كە ڕۆحم دەردەچێت ) (87) . لە ڕیوایەتێكی تردا عائشە )ر.ض) دەفەرموێت : ( كە وەحیی دەهات بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتی وا هەبوو بەسواری ووشترەكەیەوە بوو ئەوەندە قورس دەبوو ووشترەكەی خۆی پێ‌ نەدەگیرا وە خەریك بوو دەكەوتە سەر زەوی وە ووشترەكەی نەیدەتوانی هەنگاو بنێت بەرەو دواوە یان بەرەو پێش یان لای ڕاست یان لای چەپ ) (88) ، لە ڕیوایەتێكی تردا (زەیدی كوڕی پابت ) دەفەرموێت : ( جارێكیان وەحیی هاتە خوار پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕانی لەسەر ڕانم بوو كە وەحییەكە هاتە خوار ڕانی ئەوەندە قورس بوو لەسەر ڕانم هەتا ووتم : ئێستا ڕانم دوو كەرت بووە لە ژێر ڕانی پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم) )(89) ، لە ڕیوایەتێكی تردا لە( زەیدی كوڕی ثابت)ەوە )ر.ض)كە فەرموویەتی :( من وەحییم دەنوسی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و هەر كاتێك وەحیی بهاتایە بۆلای زۆر ناڕەحەتی تووش دەبوو و ناوچەوانی ئارەقی لێ‌ دەتكا و من وەحیم دەنووسی و تەواو نەدەبووم تا وام دەزانی كە قاچم لە ژێر ڕانی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) دوو كەرت دەبێت لە قورسی قورئانەكە، وە دەم ووت: من هەرگیز بڕواناكەم جارێكی تر بتوانم بەو قاچەم بەسەر زەویدا بڕۆم تا تەواو دەبوو ، كە تەواو دەبوو دەیخوێندەوە بۆ من و من دەمنووسی بۆی و دوای ئەوە دەیفەرموو: بۆم بخوێنەرەوە، وەمنیش بۆم دەخوێندەوە ئەگەر هەڵەیەكم بكردایە ڕاستی دەركردەوە بۆم)(90). لەڕیوایەتێكی تردا ( ابن عباس ) )ر.ض)دەفەرموێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)زۆر ناڕەحەت دەبوو بە هاتنە خوارەوەی وەحیی بۆی و لێوەكانی دەجوڵاند بۆ ئەوەی ئەو وەحیەی كە هاتووە بۆی لەبیری نەچێتەوە تا خوای گەورە ئایەتی بۆ هێنایە خوارەوە كە دەفەرموێت: (لاَ تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ(16)إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ(17)فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ) (القیامە: ١٦ - ١٨ )(91) خوای گەورە خۆی پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) ئارام كردەوە ئەوەندە نەیڵێتەوە و خۆی ناڕەحەت نەكات و گفتی دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)كە كۆكردنەوەی قورئان و پاراستنی لە سنگی پارێزراو دەكات ، وە خۆی وادەكات پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەرگیز بیری نەچێتەوە ، دوای ئەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)چی هاتووە بۆی بیری بووە و هیچ ووشەیەكی بیرنەچووەتەوە و لێ‌ ی تێك نەچووە . عائشە (رچی الله عنها) دەفەرموێت : ( حارسی كوڕی هیشام پرسیاری كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) چۆن وەحیت بۆ دێت ؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ( أحیاناً یأتینی مپل صلصلە الجرس وهو أشد علیَّ ……..) واتە : جار جار وەك دەنگی زەنگۆڵە دێت و ئەوە لە هەموو جارەكان ناڕەحەت و سەخت ترە لەسەرم و قسەم لەگەڵ دەكات و زۆر باش بەئاگام كە چی دەڵێت (92) ، وە جار جاریش فریشتەكە بە شێوەی پیاوێك دێت بۆلام [و ئەمەیان ئاسانترە ولەگەڵم دەدوێت منیش باش لە ووتەكانی حاڵی دەبم ])(93). خوای گەورە بە دوو جۆری تریش وەحیی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەنارد:- یەكەم : بە خەوی ڕاست . دووەم : بە خستنە ناو دڵ . بەوەی كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)خوا وەحی بۆ دەنارد لە ڕێگەی خستنە ناو دڵەوە بۆ ئەوەی پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) بیگێڕێتەوە بۆ هاوەڵانی خۆی و بنوسرێتەوە . ( ئەبو ئومامە ) )ر.ض) دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : (( إن روح القدس نفث فی روعی أنه لن تموت نفس حتی تستكمل الرزق ......)) واتە : ڕۆحی پاك (جبریل ) خستویەتی یە دڵمەوە كە هیچ نەفسێك نامرێت تا ڕزقی تەواو نەكات، ئەی خەڵكان ئێوەش لە خوا بترسن و جوان بچن بە دەم ڕزقەوە .....) (94). ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (77) أخرجه :البخاري( 3/4956 ، 6982)، و مسلم ( 160 )، و أحمد (3/377)، و الترمذي ( 3636)، و ابن أبي شيبة ( 9719)، و الطياليسي( 1467)، و ابن سعد في (الطبقات)( 1/194)، و البيهقي في ( دلائل النبوة )( 2/135)، و ابن حبان (33) . ( 78 ) أخرجه : الطياليسي بإسناد حسن كما قال الحافظ في (الفتح)( 1/24). (79) أخرجه : الطبراني في ( الأوسط ) (3497) ، وأبو نعيم ( الدلائل ) (1/280) ، والبيهقي في (الدلائل) ( 2/ 151) ، وأورده قاضي عياض في (الشفاء ) (1527) وقال محققه : اسناده حسن . (80) أخرجه : البزار (2750)، و الحاكم ( 2/609) وصححه على شرط الشيخين ووافقه الذهبـي، و قال ابن كثير في ( البداية)( 3/9): إسناده جيد، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد)(9/416): رواه البزار ورجاله رجال الصحيح، و صحح إسناده الشيخ الألباني في (صحيح الجامع )(7179) و في (السلسلة الصحيحة)(45) و في: ( فقه السنة )(ص:100)، وصححه الشيخ شعيب الأرناؤوط و عبدالقادر الأرناؤوط على شرط الشيخين في ( زاد المعاد)( 3/21). (81) أخرجه : البخاري ( 6982) مرسلاً، و بەڵام ڕیوایەتەكە (چعیف)ە و ناكرێ‌ بەبە ڵگە و ئەمەش ڕیوایەت كراوە لە : أحمد( 6/232 ) (25959) وقال محققه : ليست بشيء، و عبدالرزاق( 9719)، و البغوي في ( شرح السنة )(3735)، و أبو نعيم في ( الدلائل)( ص:68)، و البيهقي في ( الدلائل)( 1/393 )، و ابن سعد في ( الطبقات)( 1/130)، و ابن حبان (33) و قال محققه : حديث ضعيف، و قال الحافظ في ( الفتح)( 12/446): مرسل وهو من بلاغات الزهري، و ضعفه الشيخ الألباني في (السلسلة الضعيفة) ( 1052) و في ( دفاع عن الحديث و السيرة)( ص:41). (82) أخرجه : البخاري (4925 – 4926)، و مسلم (2116)، وأحمد (3/325)، و الترمذي (3560) ، و البيهقي في (دلائل النبوة)( 2/138)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) (2649) . (83) أخرجه : أحمد ( 3/306 )، و البخاري (4924 )، و مسلم (161 ، 257)، و الترمذي (3325)، و أبو يعلى( 1949) ، و ابن حبان (34 – 35) و قال محققه : إسناده صحيح على شرط الشيخين و اللفظ له . (84) أخرجه:البخاري (2) ، ومسلم (6013)، ومالك (1/202)، والبغوي (3737)، والحميدي (256) ، والترمذي (3634)، وأحمد ( 6/158 )، والنسائي( 2/147)، و ابن حبان (38)، والبيهقي في ( الدلائل ) ( 2/52) . (85) أخرجه : أبو نعيم في ( الدلائل )( 73 )، و صححه الشيخ الألباني في ( السلسلة الصحيحة )( 2088) . (86) أخرجه : مسلم (6014). (87) أخرجه : أحمد (7071) وقال محققه :اسناده ضعيف وله أصل عند (البخاري) (2) ،ومسلم (2333)، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد )( 8/256 ): رواه أحمد و الطبراني و إسناده حسن . (88) أخرجه : أحمد (6/118)(24868) وقال محققه : حديث صحيح، و الحاكم ( 2/515) و صححه ووافقه الذهبـي، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد )( 8/255): رواه احمد ورجاله رجال الصحيح ، و صححه الشيخ ألأرناؤوط في ( زاد المعاد )(1/78) . (89) أخرجه : البخاري (4592). (90) أخرجه: الطبراني في (المعجم الكبير)( 4889 )،وقال الهيثمي في( المجمع )(8/257): رواه الطبراني بإسنادين ورجال أحدهما ثقات. (91) أخرجه : أحمد ( 1/343)، و البخاري (7524)، و مسلم (448)، و النسائي( 2/149). (92) أخرجه : البخاري (2 ) ، و مسلم (6013 ). (93) أخرجه : الطبراني في ( المعجم الكبير ) ( 3343 – 3346 )، و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد ) (13938): رواه الطبراني بإسنادين و رجال أحدهما ثقات. (94) أخرجه : الحاكم ( 2/4) و صححه ووافقه الذهبـي ، وأبو نعيم في ( الحلية )( 10/27)، والبزار ( 1253) ، و البغوي في ( شرح السنة )( 4111)، و القضاعي (1152)، والبيهقي في( السنن الكبرى ) ( 5/264)، و صححه الشيخ الألباني في ( فقه السيرة)( ص:96) و في ( صحيح الجامع )( 2085) و في ( مشكاة المصابيح )( 5300) وفي ( مشكلة الفقر )( 15)، و صححه الأرناؤوط في ( زاد المعاد)( 1/77) .

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

ئاماری ماڵپەڕ


mod_vvisit_counterئەمڕۆ389
mod_vvisit_counterدوێنێ968
mod_vvisit_counterئەم هەفتەیە7410
mod_vvisit_counterئەم مانگە28475
mod_vvisit_counterسەرجەمی ڕۆژەکان1034860

2 میوان لەسەرهێڵن

joomla statistics