- سهرۆك كۆمارى تازهى فهرهنسا : له سهدا سهد كۆتاى 2012 له ئهفغانستان دهكشێینهوه .
- رۆژنامهنوسێكی بهناو بانگی سویدی دوای ساڵێك خویندهوهی لهسهر ئیسلام موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند
- موحەممەد حەسان پەیامێك ئاڕاستەی حازم صەلاح دەكات
- جەنگی ئێران و سعوودیە لەسەر بەحرەین بەڕێوەیە
- بهشار ئهسهد گهورهترین ویسامى كۆمارى پێشكهش به موقتهدا سهدر كرد ، ئهزانن بۆ ؟
- عارف قوربانى ئیستقاله له یهكێتى دهكات و هێرشى توند دهكاته سهر كار بهدهسته كوردهكانى كركوك
- عهلى باپیر : به خۆپیشاندانهكهى ههولێر پهست و نیگهرانم و ئیدانهى دهكهم .
- كڕێكار له زیندانهوه له بارهى رووداوهكانى ههولێرهوه پهیامێك ئاراستهى راى گشتى كوردستان دهكات
- شێخى ئهزههر : ئێران به خراپى وێنهى پێغهمبهر بڵاو دهكاتهوه
- مەكسیك: دۆزینەوەی 18 تەرمی سەبڕاو
مامەڵەكردن لەگەڵ قورئان
خێری قورئان خوێندن بۆ مردوو
خێری قورئان خوێندن بۆ مردوو

زانایانی ئیسلام دوو جۆر راو بۆچوون دەردەبڕن لەم باسەدا. رایان لە دروستو نادروستی قورئان خوێندن لە سەر مردوو یان لەسەر قەبری مردوو، رایان لەسەر ئەوەی ئایا ئەو قورئان خوێندنەو خێرەكەی ئەگات بەو مردووە یان نا؟!
زۆربەی زانایان لەوانە ئیمامی مالیك و شافیعی و ئیمامی ئەحمەدو فەتوای ناو مەزهەبی ئەبوحەنیفە رایان وایە كە قورئان خوێندن لەسەر مردوو یان لەسەر قەبری مردوو نەك هەر دروستە، بەڵكو خێری گەورەشی تێدایەو بەڵگە شەرعییەكانیش پشتی ئەم رایە ئەگرنو لەو بەڵگانە فەرمودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وێله وسلم) كە ئەفەرموێ:: : من دخل المقابر فقرأ سورة (يس) خفف عنهم يؤمئذ وكان له بعدد من فيها حسنات). زانایان دوو بەڵگەی عەقڵی باس ئەكەن، یەكەمیان: قورئان بە بەركەتەو لەهەر شوێنێكدا بخوێنرێ بەرەكەت ئەو شوێنە دائەگرێ. دووەمیان: قەبرستانیش شوێنێكە سەلامكردن و دوعاكردن و زیكركردن تێیدا دروستە، بۆیە قورئان خوێندنیش بە هەمان شێوازە دروستەو ئەم رایەش لە رووی بەڵگەو زۆری ئەو زانا موعتەبەرانەی پشتیوانی لێ دەكەن رایەكی بەهێزە.
سەبارەت بەوەش ئایا خێری قورئان خوێندن ئەگاتە مردوو یان نا؟!
زانایانی ئیسلامی دوو رایان هەیە: یەكەمیان: پێی ناگات. دووەمیان: پێی ئەگات.
ئیمامی شافیعی (بەرەحمەت بێت) خۆیو كۆمەڵێكی زۆریش لە قوتابییەكانی رایان وایە كە خێری قورئان خوێندن ناگاتە هیچ مردوویەكو بۆ ئەم فەتوایەشیان پشت بە چەند بەڵگەیەك ئەبەستن لە قورئان و لە فەرمودە.. لەوانە:
خوای گەورە ئەفەرموێ: (وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَى) (النجم: 39). واتە: هیچ شتێك چنگی مرۆڤ ناكەوێ ئەوە نەبێت خۆی ئەیكاتو قورئان خوێندنەكەش شتێك نییە مردووەكە خۆی بیكات بۆیە پێی ناگات. ئەو فەرمودەیەش ئەكەنە بەڵگە كە ئەفەرموێ: (اذا مات ابن آدم انقطع عمله الا من ثلاث صدقة جارية أو علم ينتفع به او ولد صالح يدعو له). ئیمامی شیرازی دانەری (المهژب) كە ئیمامی نەوەوی شەرحی لەسەر كردووە بە كتێبی (المجموع) ئەفەرموێ: (ولا يلحق الميت مما يفعل عنه بعد موته بغير اذنه الا دين يقضى عنه أو صدقة يتصدق بها عنه او دعاء يدعى له.. واما ما سوى ذلك من الثواب كقراءة القرآن وغيرها فلا يلحق الميت لما روى أبوهريرة (رضي الله عنه) أن النبي (صلى الله عليه وآله وسلم) قال: اذا مات ابن آدم انقطع عمله الا من ثلاث صدقة جارية أو علم ينتفع به او ولد صالح يدعو له).
بەڵام رای زۆربەی زانایان پێچەوانەی ئەم رایەی ئیمامی شافعی و قوتابییەكانێتیو ئەفەرموون: خێری قورئان خوێندن ئەگاتە كەسی مردوو .. ئەم رایەش رای ئیمامی مالیكو ئەبوحەنیفەو ئەحمەدی كوڕی حەنبەلو هەندێ قوتابی مەزهەبی شافیعیو ئیبن حەزمی ڤاهیری و خەنیەلییەكانو ئیمامی نەوەویش ئەم رایەی پێ پەسەندە و تەنانەت ئیبن قودامە ئیجماعی زانایانی ئیسلامی لەوەدا ئەبینێ كە لەسەر ئەم رایەن.
ئەم زانایانەش بەڵگەیەكی زۆر دێننەوە بۆ راكەیان لە فەرمودە شیرینەكانی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وێله وسلم)، لەوانە:
1ـ دایكمان عائیشە (رەزای خوای لێ بێت) ئەفەرموێ: كابرایەك هاتە لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وێله وسلم) وتی: ئەی پێغەمبەری خوا دایكم گیانی سپاردو قەناعەتم وایە ئەگەر بیتوانیایە قسە بكات ئەوە خێری باشی ئەكرد، من ئەگەر خێری بۆ بكەم پێی ئەگات؟ پێغەمبەر (صلی الله علیه وێله وسلم) فەرمووی: بەڵێ. (متفق علیه).
2ـ حەسەنی كوڕی سەعدی كوڕی عوبادە ــ كە سەرۆكی هۆزی خەزرەج بوو ــ بە پێغەمبەری وت كاتێك كە دایكی مرد، ئەی پێغەمبەری خوا ئەكری خێر لە جیاتی دایكمان بكەم بۆی؟ فەرمووی: بەڵێ. وتی: كام خێرە گەورەیە؟ فەرمووی: ئاودێری. جا حەسەن ئەڵێ: ئەو كانیو ئاوانەی كە ئەمرۆ خەڵكی ئاوی لێهەڵدەگرنەوە هەمووی هی بنەماڵەی سەعدە لە مەدینەدا.. ئەم فەرمودەیە ئیمامی ئەحمەدو نەسائی ریوایەتی دەكەن.
ئیمامی گحاوی لە "العقيدة الطحاوية"دا ئەفەرموێ: (وفي دعاء الأحياء وصدقاتهم منفعة للأموات) .. راڤەكەری ئەم عەقیدەیەش كە "ئەبی العز الدمشقی"یە، راڤەیەكی زۆرو درێژی ئەو "دەق"ە ئەكات و قسەی ئەوانە بەبەڵگەوە رەت ئەكاتەوە كە ئەڵێن خێرو قورئان خوێندن ناگاتە مردوو لەو سێ رێگیەوە نەبێت، كە فەرموودەكەی ئەبوهورەیرە باسی كردووە، بۆ نموونە ئەفەرمووی: "چ قورئانو چ حەدیس و چ ئیجماع و قیاسی صحیحیش بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە مردوو كەڵك وەرئەگرێت لەو خێرانەی بۆی ئەكرێت با خۆشی (سبب) نەبووبێت تێیدا". و پاشان بە درێژی ئایەتەكانو حەدیسەكان و ئیجماع و قیاسە صەحیحەكانیش باس ئەكاتو وەڵامی ئەوانەش ئەداتەوە كە بەڵگەی دژ بەمانە باس ئەكەن.. تا ئەگاتە ئەو ئەنجامەی كە ئەفەرموێ: "واما قراءة القرآن وإهدائها للميت تطوعا بغير أجرة فهذا يصل اليه كما يصل ثواب الصوم والحج".
لەمانەوە دەردەكەوێت كە قسەی راستو گونجاو ئەوەیە كە مردوو خێری قورئان خوێندنی پێ ئەگاتو هیچ جیاوازی نییە لەوەدا كە خێری (حەج)و (رۆژوو)و (قەرز)و (قوربانی)و (دوعا بۆ كردن)ی پێ بگات، كە هەموویان حەدیسی (صحیح) یان (حسن)یان لەسەر هاتووە، بەڵام خێری قورئان خوێندن بۆی یان لەسەر قەبرەكەیی پێی نەگات! بەڵام زانایانی ئیسلامی چەند مەرجێكیان بۆ ئەم خێر پێ گەشتنە دانەناوە لەوانە:
1ـ مردووەكە خۆی وەسیەت بكات، كە ئەمە قسەی (شیرازی)و (ئیبن حەزم)و جگە لەوانیشە.
2ـ دوای قورئان خوێندنەكە بڵێ: خوایە خێری ئەم قورئان خوێندنە بگەیەنە فڵانو فڵان بۆ نموونە.. كە ئەمەش قسەی یەكێكی وەكو (نەوەوی) و هەندێ لە (مالیكییەكانە) .. (نەوەوی) ئەفەرموی: والاختيار أن يقول القاريء بعد فراغه: اللهم أوصل ثواب ما قرأته الي فلان).. مالیكییەكان وا ئەفەرموون: (ئەگەر هەر كەسێك ئەیەوێت بەرەكەتی قورئان و خێرەكەی بگاتە مردوو بێ ئەوەی خیلافی لەسەر دروست ببێت با كارەكە وەك دوعا لێ بكاتو بڵێ: اللهم أوصل پواب ما أقرأه لفلان أو قرأته)، ئیتر ئەو كاتە مردووەكە خێری قورئان خوێندنەكەی دەست ئەكەوێت و قورئان خوێنەكەش خێری دوعاكەی دەست ئەكەوێت).
3ـ ئەبێ بەبێ كرێ قورئانەكە بخوێنێ، نەك بە كرێو پارە بۆ برینەوە. وەك لە پێشەوە باسمان كرد.
هاوڕێمان بە لە فەیسبوك
دواین لێدوان
- خوا شيعه لةناو بةرى كة ئةيانةويت ئاييني ئيسلام لةن...
لە لایەن عبدالله أحمد - به لة ئيمه هه موو جا وه روا نى به يا مى ما مو ستا ...
لە لایەن روزان - خوای گهوره خێرتان بۆ بنوسێت و به بهههشتتان شا...
لە لایەن renas - خوایە یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی پێی رازی لە کار و کر...
لە لایەن کارۆخ - خوای گەورە سەربەرزی دنیاو ئاخیرەتیان بکات تۆڵەیان ...
لە لایەن کاروان
ئاماری ماڵپەڕ
![]() | ئەمڕۆ | 389 |
![]() | دوێنێ | 968 |
![]() | ئەم هەفتەیە | 7410 |
![]() | ئەم مانگە | 28475 |
![]() | سەرجەمی ڕۆژەکان | 1034860 |







